پاراستن تاكه شاهێدحالی رفاندنی ویداد حسێن بێ سه‌روشوێن ده‌كات
Wednesday, 24/08/2016, 21:04
دوای ئه‌وه‌ی شایه‌تحالێک به ناوی (ئه‌میر داوود) پوستێک له سه‌ر رفاندنی روژنامه‌نووس ویداد حسێن له ئه‌کاوه‌نته‌که‌ی ده‌نوسێت له لایه‌ن پاراستنی پارتی له دهوک پوسته‌که‌ی پی ده‌سرێنه‌وه و بێ سه‌روشوێن ده‌کرێت.
ماڵباتی شه‌هید ویداد حسێنیش بۆ مالپەری ١٧ی شوبات ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که به پلان و له‌ترسی شایه‌تدان بۆ که‌یسی رفاندن و تیرور کردنی ویدادی کوریان، ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی ئه‌و شاهده (ئه‌میر داوود) یان بێ سه‌روشوێنکردووه.
ئه‌میر داود ئه‌و گه‌نجه دهوکی یه بوو که یه‌که‌م که‌س بوو شایه‌تحالی دیمه‌نی رفاندنی ویداد حسێنی روژنامه‌نووس بوو که له 13 ی ئه‌م مانگه له جاده‌ی ماڵتا له به‌رده‌م شوێنی کاره‌که‌ی ئه‌میر داوود سێ چه‌کدار له دوو ئوتومبێل رێگه له ئوتومبێلی ویداد ده‌گرن وکیسه‌یه‌کی ره‌ش ده‌خه‌نه سه‌ری و دێنه لای ئه‌و خه‌لکه‌ی که ده‌بینن وپێیان ده‌لێن ئه‌و که‌سه به ئوتومبیل له منالێکی داوه بویه ده‌یبه‌ین ودوای 4 کاتژمێر به کوژراوی ته‌رمه‌که‌ی ده‌دوزرێته‌وه له نزیک گوندی سێجێ له ده‌وروبه‌ری دهوک
شایه‌تحاله‌که له ده‌ستپێکی پوسته‌که‌یدا ده‌لێ (دور نابینم که دوای به‌لاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و پوسته‌یه‌م به‌یانی ته‌رمه‌که‌م له‌سه‌ر جاده‌ی ئه‌و شاره بدوزرێته‌وه)! له درێژه‌ی پوسته‌که‌یدا باسی وورده‌کاری رفاندنی ویدادی روژنامه‌نووس ده‌کات و ده‌لێ که سێ چه‌کدار رێگه‌یان له ویداد گرت و کیسه‌یه‌کی ره‌شیان کرده سه‌ری له به‌ر چاوی ئێمه ودوایی یه‌کێک له وان هاته لای ئێمه و بو ره‌وانه‌وه‌ی گومانه‌کان ووتی بویه ئه‌و گه‌نجه ده‌رفێنێن چونکه له منالێکی داوه به تومبێله‌که‌ی، زانیمان که ئازادی ده‌ده‌ن ودوای ئه‌وه‌ش که مایکی روژنیوزمان بینی گومانه‌که‌مان توختربوویه‌وه که بو شتێکی تر ده‌یبه‌ن و ده‌یرفێنن
ئه‌میر داود له کوتایی پوسته‌که‌دا بو مه‌سعود بارزانی ده‌نوسێت (( سه‌روک؛ پیاوانی خوت بوه‌ستێنه ئێمه هه‌مومان مروڤین مروڤ، بو ئه‌وه‌ی پێکه‌وه بژین‌و ئه‌گه‌ریش هه‌ر ژیان لێره به‌و ره‌نگه بێت، ده‌ریای ئیجه حه‌لال تر و برومه‌ت تره، بێ ده‌نگیمان سه‌ر شوی وبێ غیره‌تییه، ئه‌ی نا سوبه‌ی نوبه‌ی ئێمه‌یه!
)) بنه‌ماله‌ی شه‌هید ویداد حسێن ئه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن که شایه‌تحاله‌که‌یان بینیوه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربریوه که بێته دادگا وشایه‌تی بدات له سه‌ر هه‌رسێ چه‌کداره‌که وئه‌و چه‌کدارانه‌ی له ناو یه‌کێک له ئوتومبێلیش مابوونه‌وه، به‌لام بو روژی دواتر و له دوای بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و پوسته له په‌یجه‌که‌ی (ئه‌میر داوود) بێ سه‌روشوێنده‌کرێت و تا ئێستا هه‌واڵ نیه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، ئێستا ماڵباته‌که‌یان به دوای ئه‌و نهێنیه‌ن که ئایا موختاری گوندی سێجێ چون مامه‌له‌ی له گه‌ل ویداد کردووه که بینیویه‌تی له نزیک گونده‌که‌یان وئه‌و قسانه چین که به گوته‌ی موختاری گونده‌که وخه‌لکه‌که‌یان ویداد درکاندوویه‌تی به‌ر له‌وه‌ی موختار په‌یوه‌ندی به پولیسه‌وه بکات و بۆچی ویداد حسێنی کوریان تا نه‌خوشخانه‌ش زیندوو بووه و قسه‌ی کردووه ودوای هه‌ناسه‌ی لێ برێنراوه و راپورتی بژیشکییش پێان نه‌دراوه برا گه‌وره‌ی ویداد له سه‌ر گوره‌که‌ی که له گورستانی شاخکێ نێرژراوه ده‌لێ ئاماده‌ین 11 برای تری ویداد خۆمان جانفیدایی بکه‌ین بو گه‌یشتن به‌و نهێنیانه و له که‌سیش خوش نابین تا ماوین
په‌یجی فه‌یسبوكی ١٧ شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست