کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبەڵگەنکانی ویکیلیکس دا تاڵه‌بانی وه‌سیه‌ت بۆ قوباد ده‌كات یه‌كیتی ته‌سلیم به‌بارزانی بكه‌ن

Thursday, 28/07/2016, 0:44


جەلال تالەبانی وەسیەتی بۆ قوبادی کوری کردووە و پێی گوتووە : "لەدوای مردنم، یەکێتی نیشتیمانی تەسلیمی بارزانی بکە باشترە لەوەی بکەوێتە دەست باڵەکانی یەکێتی"
------------------------------------
سەرەتا:
ئەم راپۆرتە، هاوشێوەی راپۆرتەکانی ترمان لەکۆکراوەی کۆمەلێك راپۆرت و نوسراو و ئیمەیلی نهێنین کە پێگەی فەرمی ویکیلیکس ئاشکرای کردوون. میژووی ئەم راپۆرتە دەگەرێتەوە بۆ سالانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ کە ئەوکات قوباد تالەبانی نوێنەری حکومەت و یەکێتی بوو لە ئەمریکا. لەیەکێک لەم راپۆرتە نهێنییانەدا کە گفتۆگۆیەکی دورودرێژی نیوان قوباد تالەبانی و بەشی سیاسی بالیۆزخانەی ئەمریکییە بەناونیشانی "قوباد تالەبانی: بەدوای پۆست و پایەدا وێڵە" لەبەرواری ٢٢ی ٥ی ٢٠٠٦ کە کۆمەلیک نهێنی لەخۆدەگریت، هەروەها، بەشێکی تری ئەم راپۆرتە هی دەزگای ستارتفۆری ئەمریکییە کە میژووەکەی دەگەریتەوە بۆ بەهاری ٢٠٠٩وەك لەخوارەوە ئاماژەیان بۆ کراوە:
یەکەم: تالەبانی، حکومەتەکەی مالیکی، و پەکەکە
لە ٢٢ی مانگی ٥ی ٢٠٠٦دا، قوباد تالەبانی لەگفتوگۆیەکی چروپردا لەگەڵ ئۆفیسی سیاسی بالیۆزخانەی ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ حکومەتەکەی مالیکی و کەسایەتی مالیکی دەردەبریت و ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرینەی وەزیرەکانی مالیکی کەسانی پرۆفیشنالن. هاوکات دژایەتی جەعفەری دەکات و پالپشتی باوکی  بۆ حکومەتەکەی مالیکی دووپات دەکاتەوە. وە لەراپۆرتیکی سالی ٢٠٠٧دا، تالەبانی لەگەل بەرپرسیکی تورک دانیشتینی هەیە بەناوی یەڵن، لەم دانیشتەندا دەلێت کەهیچ ئۆفیسکی پەکەکە لە سلیمانی نیەو  پاریزگاری لەئەندامەکانیان ناکەین و "ئیمە هیچ دۆستایەتیەکمان نیە لەگەڵ پەکەکە"
دووەم: پەیوەندی نیوان پارتی و یەکێتی
کاتیک پرسیاری ئەوەی لێدەکریت کە پەیوەندی نیوان پارتی و یەکێتی چۆن دەروات؟. لەوەلامدا، قوباد تالەبانی دەلێت: هیچ کاتیك هێندەی ئیستا پەیوەندیەکانی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی باش نەبووەو لێک تێگەیشتنێکی هاوبەش هەیە لەنیوان هەردوو سەرکردە "مسعود بارزانی و  جەلال تالەبانی" بەجۆریك بارزانی بۆ سەرۆکی هەریم و تالەبانی بۆ سەرۆک کۆمار، بەلام تاکو ئیستاش شەڕێکی سارد و هەندێکجار شەری راگەیاندن هەیە لەدژی یەکتر لەنێوان ئەم دوو هێزە. باس لە حزبەکەی خۆی دەکات و نمونەی سەرکردە دیارەکانی حزبەکەی خۆی دەهێنێتەوە وەك نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت رەسول کەهیچ کات لەگەڵ لەیەک نزیکبونەوەی ئەم دوو خزبەدا ئاسودەنین و لەگەڵیدا نین. بۆیە قوباد تالەبانی ئاماژە بەوەدەکات بۆ زیاتر لەیەک نزیکبونەوەی ئەم دوو حزبە کاتی زیاتری دەوێت تاکو جیلی پیشمەرگە کۆنەکانی شاخ پیر دەبن یان نامێنن.
سێیەم: وەسیەتەکەی جەلال تالەبانی بۆ قوبادی کوڕی
لە٢٨/٣/٢٠٠٩دا،توێژەری ئەمریکی ڕێڤا راپۆرتێك ئامادە دەکات بۆ دەزگای ستراتفۆر، تیایدا ئاماژە بەوە دەکات لەدەنگدانی ئەمسالدا یەکێتی توشی شکست دەبێت بەوەی کە تالەبانی بەتەواوی کۆنترۆلی حزبەکەی لەدەستداوەو بوون بەسێ باڵ و وەك سێ حزبی جیاواز کاردەکەن. ئەم توێژەرە نمونەیەك دەهێنێتەوە لەسەر لێکترازانی سەرکردەکانی ناو یەکێتی و دەنوسێت: ئەوکاتەی کە من لە عیراق بووم، ئیوارەیەك لەگەڵ یەکێک لەبەرپرسەکانی یەکێتی چومە دەرەوە بۆ نانخواردن، لەوشوینەی کەئیمەی لێ دانیشت بوو سەکردەیەکی تر کە لەباڵێکی تری یەکێتی بوو لەوێ بوو،  بۆیە ئەو بەرپرسەی کەلەگەڵ من بوو داوای لێکردم کە ئێرە جێبهێڵین و شوێنەکە ئەمین نیە. لەلایەکی تریشەوە بارزانی رۆژ بەرۆژ بەهێزتر دەبیت و تورکیا و ئەکەپە پالپشتی دەکەن و بازرگانی لەگەڵدا دەکەن.
ڕێڤا دریژە بەنوسینەکەی دەدات و لەراپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە جەلال تالەبانی وەسیەتی بۆ قوبادی کوری کردووە و پێی گوتووە : "لەدوای مردنم، یەکێتی نیشتیمانی تەسلیمی بارزانی بکە باشترە لەوەی بکەوێتە دەست باڵەکانی یەکێتی"
چوارەم: قوباد تالەبانی لەراپۆرتی ئەمریکییەکاندا چۆن خوێندنەوەی بۆ کراوە؟
دەزانین کە قوباد تالەبانی گەنجێکی سادەو دلپاکە و بەرگری لە رۆژنامەی ئازاد دەکات و دژی گەندەلییە، بەلام هیچ قورساییەکی نیە لەناو حزبەکەی دا بەمەش ناتوانێت رکابەرایەتی سەرکردەکانی حزبەکەی و دەسترۆیشتووەکانی ناو بنەمالەکەی خۆی بکات. وە زۆرینەی ئەندامانی حزبەکەی دەلێن پێگەی باوکی بەکارهێناوە و پییان وایە کە بەتواناو لیهاتوویی خۆی نەگەیشتوە بەم پلەوپۆستە کەلەحکومەت و حزبەکەی بەدەستی هێناوە بەلکو لەریگەی بنەمالەکەیەوە بوە، وە زۆریکیان دەترسن حزبەکەیان هاوشێوەی پارتی و بنەمالەی بارزانی ڕێ بکات. هەروەها، لەدرێژەی ئەم گفتوگۆیانەی کەلەگەڵ ئێمە ئەنجامی داوە کۆمەلێک لێدوانی پوچ و بێ بنەماو ناسیاسیانەی تێدایە، بۆ نمونە:
١) ئێمە لەبارەی نائومێدی کوردان لەسەر حکومەتەکەی مالیکی پرسیارمان لیکردووە، ئەو بەمجۆرە وەلامی داینەوە: "نا دەبیت هەموو کات گەشبین بین و نائومید نەبین!".
 ٢) لەبارەی سەربەخۆیی کوردستانەوە پرسیارمان ئاراستەی کردووە، ئەو بەمشێوەیە وەلامی دایەوە: "کوردستان هەرگیز لەعێراق جیانابێتەوە، بەلکو ئەوە عیراقە خۆی جیادەکاتەوە!"
قوباد، دووەم کوری هێرۆ  و جەلال تالەبانییە، هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ ئافرەتیکی ئەمریکی بەناوی شێری کراهام. نوێنەری حکومەتی هەرێمە لەئەمریکا.
ئەم لینکانەی خوارەوە بەلگەنامەکانی ویکیلیکسن لەسەر ئەم بابەتە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە