کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی و پەیوەندی تورکیا لەبەڵگەنامەکانی ویکیلیکسدا

Sunday, 24/07/2016, 23:09


لەراپۆرتێکی نهێنی دا کە ئامادەکراوە لەلایەن سەفیری ئەمریکا رایەن کرۆکەر دواتر ویکیلیکس ئاشکرای کردووە، تالەبانی هەولی دروستکردنی پەیوەندی دەدات لەگەڵ ولاتی تورکیاو  ئەردۆغان دا لەڕێگەی سەفیری ئەمریکاوە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧:
(پوختەی بابەتەکانی ناو راپۆرتەکە)
سەرۆک کۆمار جەلال تالەبانی لە ٩ی مانگی چوار دا، سەفیر  ریان کرۆکەر دەبینێت و قسەی لەگەڵ دەکات لەسەر پەیوەندی نێوان عیراق-تورکیا پاش ئەوەی کە عێراق بریاریدا کۆنفرانسەکەی لە ولاتی میسر ببەستیت لەبری شاری ئیستانبولی تورکیا. لەدرێژەی یەکتربینینەکەدا سەفیر  باسی چەند پرسێکی تر دەکات لەگەڵ تالەبانی دا وەك کیشەی پەکەکە، پەلەکردن لەواژۆکردنی یاسای نەوت و گاز، هەروەها مامەلەکردن لەگەڵ بەعسیەکان بەگویرەی ئەو یاسایانەی کەلەسەری ریککەوتون لەگەل نوری مالیکیدا.
تالەبانی تەلەفون بۆ ئەردۆغان کردووە لە ٩ی مانگی ٤دا و کیشەکانی کۆتایی پێهاناوەو ، بۆچونی وایە کە ئەردۆگانی دلخۆش کردووە.
یەکەم:
تالەبانی وتی ئەوکاتەی کە سەفیرم بینی پیشکەوتنەکانی کوردستانم بۆ باسکرد لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق، هەرێمەکان لەئێستادا ژمارەی ملیۆنێرەکانی زیادی کردووە لە (٦) شەش ملیۆنێرەوە بۆ (١٠٠٠) هەزار ملیۆنێر. و بازرگانیمان زیادی کردووە لەگەڵ زۆریك لە ولاتان، دوو نەخۆشخانەمان دروستکردووە و پێنج دانەی تریش لەژێر دروستکردنن. هەروەها، پلانمان داناوە بۆ کردنەوەی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و بانگهیشتت دەکەم کاتێ گەرامەوە کوردستان لە ٢٧ی مانگ دا.
دووەم:
بەگوێرەی زانیارییەکانی تالەبانی، ئەردۆگان لەو لێدوانەی مسعود بارزانی کە لەمانگی شوباتدا لەراگەیاندنەکاندا بلاوکرایەوە تۆرەبووە ، بۆیە کاتێك تالەبانی لە کۆبونەوەی سەرانی عەرەب دا ئەردۆگان دەبینێت پێی دەلێت: ئێمەش لەمیدیاکانەوە دەبیستین کە نەزرەی تورکیا بەرامبەر ئێمە باش نیە بەنمونە تورکیا بانگهێشتنامەی بۆ هەریەک لە عەرەبی سوننە و شیعە و تورکمان ناردووە هەروەها نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریم ناردووە بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسی تورکیادا لەم چەند مانگەی رابردوودا بەلام دواتر ڕێگە بە نێچیرڤان بارزانی نەدرا کە بەشداربێت. تالەبانی لەریگەی سەفیرەوە جەخت لەپەیوەندی نیوانیان دەکاتەوە لەگەڵ تورکیا.
سەفیر وەلامی دەداتەوە دەڵیت لەئێستادا تورکەکان تورەن لەعێراق لەبەرئەوەی بریاردراوە کە کۆنفراسەکە لە ئیستانبول نەبەسترێت، تالەبانی بۆی رون دەکاتەوە (لەشێوەی پارانەوە) دەلێت: جڤاتی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کە لە سەرکردەی حیزبەکان پێکدێت ئەو بریارەی داوە بەزۆرینەی دەنگ ئەگینا خۆم وەك تالەبانی تاکە کەس بومە کە دەنگم داوە بەوەی کە کۆنفراسەکە لەشاری ئیستانبولێ تورکیا بکرێت. بەلام سەرکردەی هەموو حیزبەکانی تر دەنگیان داوە بە میسر. سەفیر بەم وەلامەی تالەبانی قەناعەت دەکات بەلام دەلێت ئەوە بزانن کە تورکیا هاوسێ و هاوبەشێکی گرنگتانە، بۆیە تالەبانی بەلێن دەدات بە سەفیر کە تەلەفون بۆ ئەردۆگان بکات و ئەو نارەزایەتیانەی برەوێنێتەوە.
سێهەم:
تالەبانی دەلێت کە قسەم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەردۆگان کرد دەربارەی کۆبونەوەی سەرانی عەرەب لە ریاز، پێمگوت کە تورکیا کلیلی چارەسەرە بۆ عێراق، وە دەتوانێت ببێتە هۆی بالانس راگرتنی لەگەڵ ئێران لەپەیوەندیەکانی دا لەگەڵ عێراق "واتە ببێتە منافسی ئێران"، ئەردۆگان لەوەلامدا وتی چۆن دەتوانم ئەو بالانسە رابگرم و دەتوانم چی بکەم؟. تالەبانی وتی بۆ کەیسی بوون بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆ تورکیا باشە کە رۆل بگیریت وەك دراوسێیەکی دیموکراتی عێراق. وە زۆر پیاهەلدانم کرد و شانازیم بە سیاستەکانی ئەردۆگانەوە کرد لەبەرەوپێشچونی پرسی کورد، بەنمونە لەژیر دەسەلاتی حکومەتەکانی پیشوی تورکیادا یادکردنەوەی نەورۆز قەدەغەکرابوو. تالەبانی دەلێت ئەردۆگانم رازی کرد کەپەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر بکات.
چوارەم:
هەرلەم رۆژەدا، سەفیر باسی کێشەی پەکەکە دەکات لەگەڵ تالەبانی  نارەزایەتی خۆی نیشان دەدات سەبارەت بەو کۆنفرانسەی کە پەکەکە ئەنجامی داوە لەشاری دهۆک . تالەبانی دەلێت: من قسەم لەگەل بارزانی دا کردوە لەسەر پەکەکەو ئەم مەسەلەیە وە دڵنیایی تەواوم لە بارزانی وەرگرتووە کە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کە نابێت بەهیچ شێوەیەک پشتگیری پەکەکە بکرێت، بەلام ئەوەی کە هەندێ جار روودەدات لە پشتگیری کردنی پەکەکە کۆمەلە خەلکانێکن بەدوورن لەئێمەو بەبێ ئاگاداری ئێمە ئەمجۆرە کارانە دەکەن "بەبێ ئەوەی مۆلەتی رەسمی" لە ئێمە وەربگرن.
 دواتر، تالەبانی دلنیایی دەداتە سەفیر کەلەلای خۆیەوە ڕێگەی نەداوە هیچ کێشەیەکی پەکەکە رووبدات، و دەلێت : "زۆربەی کێشەکانی پەکەکە لەسنوری ژیر دەسەلاتی بارزانی دا روو دەدەن بۆیە داوات لێدەکەم  کە خۆت قسە لەگەل بارزانی دا بکەی لەسەر ئەم مەسەلەیە هەرچەندە بارزانی بەلێنی پیدام کە هەموو توانایەکی بخاتە گەڕ بۆئەوەی ڕێگە نەدات پەکەکە هیچ جوڵەیەك بکەن".
لەهەمان رۆژدا، دووبارە سەفیر بەتەلەفون پەیوەندی بە تالەبانییەوە دەکات وپێی دەلێت کە قسەمان لەگەڵ بارزانی کردووە و پێمان راگەیاندووە کە لێدوان لەدژی تورکیا نەدات و پەیوەندییەکانی لەگەل تورکیادا ڕیکبخات و بەرەوپیشی ببات.
لینکی راپۆرتەکە لە پێگەی فەرمی ویکیلیکس: 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە