کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سادق سندی؛ تیرورێك له‌ قۆلایی بادینانه‌وه‌

Wednesday, 29/06/2016, 22:05


كه‌یسی تیروركردنی سادق عومه‌ر سندی ده‌ركاری ، كه‌سایه‌تی ناسراوی بادینان تا ئێستا به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ وكوره‌كه‌شی گله‌یی له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی وپه‌كه‌كه‌ ده‌كات كه‌ خاوه‌ن ئه‌و شه‌هیده‌ ده‌رنه‌چوون له‌ یاد وبوونه‌ ومیدیاكانیانه‌وه‌ په‌راوێز خراوه‌.
سادق سندی، له‌ ده‌ركار عه‌جه‌مه‌وه‌ - زاخو-  له‌ بهاری 1953 له‌ خێزانێكی هه‌ژار وكوردپه‌روه‌ره‌ له‌ دایك بووه‌، دوای شه‌هید بوونی شه‌هبازی مامی كه‌ ئامر سری بوو له‌ شه‌ری گه‌لی زاخو له‌ گه‌ل رژێمی به‌عس له‌ كوتایی شه‌سته‌كانه‌وه‌، هه‌ر له‌ بهاری گه‌نجێتیه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی ناوبانگی سادق عومه‌ر سندی ده‌گه‌شێته‌وه‌ ودوای تێكشكاندنی له‌شكری به‌عس له‌ گه‌لی زاخو، له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه‌ (عیسێ سوار) ستایش ده‌كرێت به‌وه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر چه‌كی دوشكه‌ توانیویه‌تی دوژمن ببه‌زێنێت سه‌ره‌رای له‌ ده‌ستدانی (شه‌هباز سالحی) مامی كه‌ له‌و شه‌ره‌دا شه‌هید بوو.
له‌ ساڵی 1975 سادق عومه‌ر له‌ گه‌ل چه‌ند پیاوێكی بنه‌ماله‌كه‌ی ئاواره‌ی باكور ده‌بن ودوای دروست بوونی قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌لیان ده‌بێت وتا ساڵی 1979 ده‌چێته‌ ئێران وبه‌شداری ده‌كات له‌ كونگره‌ی پارتی، وله‌وێ مه‌سعود بارزانی وه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌ لای خۆی داده‌نێت وده‌یكه‌نه‌ به‌رپرسی رێخراوی شه‌هید شه‌هباز سالح، دوای ئه‌وه‌ی ناكوكیه‌ك دروست ده‌بێت له‌ نێوان سادق عومه‌ر وسه‌رانی پارتی، واز له‌ پارتی دێنێت ودێته‌ ناو حكومه‌ت ئه‌وانیش فه‌وجێكی بو داده‌مزرێنن وده‌بێته‌ مسته‌شار، به‌ڵام له‌ ساڵی 1988 له‌ ئوپوراسیونی كانی ماسێ كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی وپارتی ده‌ستیان پێكردبوو بو پاكتاوكردنی چیاكانی بادینان له‌ رژێم، ده‌كه‌وێته‌ بوسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانه‌وه‌ له‌ گه‌ل دوو مسته‌شاری دیتر، یه‌كێكیان ده‌گوژرێت وئه‌ویتریش ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی به‌لام سادق عومه‌ر خۆی راده‌ستی مه‌فره‌زه‌ی یه‌كێتی ده‌كات وله‌وێ وه‌ پارتی داوا له‌ مه‌فره‌زه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن تنها سادق عومه‌ر ته‌سلیم به‌وان بكه‌ن ئه‌وان هه‌رچی دیلی جاش هه‌یه‌ ته‌سلیم به‌ مه‌فره‌زه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن به‌ڵام سه‌رانی یه‌كێتی رازی نابن وسادق عومه‌ر به‌دیلی له‌گه‌ل خۆیان ده‌هێڵنه‌وه‌ وبه‌ حوكمی ئه‌وه‌ی سادق عومه‌ر له‌ پێشدا په‌یوه‌ندیه‌كی له‌ گه‌ل نه‌وشێڕوان مسته‌فا وبزوتنه‌وه‌ی ره‌نجده‌ران هه‌بووه‌ یه‌كێتی رێزی زوری لێده‌گرن وجوره‌ ئازادیه‌كی ده‌ده‌نێ به‌ڵام ئازادی ناكه‌ن تا رێككده‌كه‌ون له‌ گه‌ل عومه‌ر سندی باوكیان كه‌ ئه‌و كات ئه‌و یش مسته‌شار بوو، به‌رامبه‌ر به‌ دانی چه‌ك وشتومه‌ك، به‌و شێوه‌یه‌ سادق عومه‌ر ئازاد ده‌كرێت وباوكیشی چه‌ندین چه‌ك وشتومه‌كی پێویست بو مه‌فره‌زه‌كانی یه‌كێتی دێنێت  له‌ گوندی بانكێ سه‌ر به‌ زاخو به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌عس پێ بزانێت.
دوای ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م – بنه‌ماله‌یه‌كن له‌ ده‌ركار وده‌وربه‌ری داده‌نیشن ولقێكن له‌ عه‌شیره‌تی سندی له‌ زاخو-  له‌ گه‌ڵ سه‌رانی یه‌كێتی خورت ده‌بێت وهه‌ر خودی سادق عومه‌ریش وه‌ك پردی په‌یوه‌ندی ده‌بیت له‌ نێوان سه‌رانی په‌كه‌كه‌ وسه‌رانی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان.
پارتی به‌وه‌ زور نامورتاح ده‌بێت وله‌ رێگه‌ی دوو سه‌روك ئاغای تر كه‌ مسته‌شار بوون له‌ زاخو (ع.د) و(ب، ئاغا) له‌ پێگه‌ی كومه‌لایه‌تی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش ناچار ده‌بن به‌ره‌و سنوری توركیا بكه‌ونه‌ رێ، به‌ڵام له‌ رێگا خه‌به‌ری لێخوشبوونی گشتی له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ بو هه‌موو ئه‌و كورانه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ ئه‌وانیش ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بو زاخو به‌ڵام نازانن كه‌ بوسه‌ی رژێمی به‌عس بوو له‌ ساڵی 1988 له‌ پروسه‌ی ئه‌نفالی بادیناندا گشت ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌كه‌ی سادق سندی ده‌ستسه‌رده‌كرێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه‌ وده‌هێنرێنه‌ قه‌لعا نزاركێ كه‌ قه‌لعه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری یه‌ له‌ دهوك وله‌وێش مناڵ وپیاو لێك جیاده‌كرێنه‌وه‌ و13 كه‌س له‌ بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م ئه‌نفاڵده‌كرێن كه‌ له‌وه‌انه‌ 3 برای سادق عومه‌ر بوون به‌ ناوه‌كانی (بشار، سه‌لیم، موحه‌مه‌د) وئه‌وانیتریش چه‌ندین ئاموزای  بون، وخێزانی سادق عومه‌ریش راگوێز ده‌كرێن بو كومه‌لگای زوره‌ملێێ به‌حركه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڵام سادق عومه‌ر بو ماوه‌ی 9 مانگ وون ده‌كریت وزیندانی ده‌كه‌ن.
له‌ سه‌رهه‌لدانی 1991یش ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ ڕولێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ ئازادكردنی ده‌ڤه‌ری ده‌ركار و زاخو له‌ ده‌ستی به‌عس، وپه‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی یه‌وه‌ كرا وزوربه‌یان بوون به‌ یه‌كێتی وباره‌گای یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستی سادق عومه‌ر له‌ زاخو و ده‌وروبه‌ری كرانه‌وه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانیش دوای راپه‌رینه‌كه‌ هاته‌ زاخو 4 جار به‌دوای سادق عومه‌ر ده‌نێرێ به‌ڵام ئه‌و گوێپێنادات وناچێته‌ لای، بویه‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ له‌ دڵی خۆی ده‌مێنێت وتا ساڵی دواتر تیروری ده‌كه‌ن.
په‌یوه‌ندی سادق عومه‌ر له‌ گه‌ل په‌كه‌كه‌
وه‌ك دلوڤانی كوری سادق عومه‌ر ده‌گێرێته‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه‌ وبنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م هه‌ر له‌ كونه‌وه‌ هه‌بووه‌، له‌ ساڵی 1983 -1984  دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی په‌كه‌كه‌ بو چه‌ندین مانگ له‌ ماڵی ئه‌وان بوینه‌ (هه‌ڤاڵ عه‌گید موحسن وهه‌ڤاڵ جه‌مال هه‌ڤال بوتان)، هه‌ر له‌و ساله‌دا له‌ ده‌ڤه‌ری باتیفا له‌ گوندی ئاڤگه‌نێ بوسه‌یكیان بو مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌عس داناوه‌ و16 كه‌سیان لێ كوشتون به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م وگه‌ریلا.
سادق عومه‌ر یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ دره‌وازه‌یه‌كی بازرگانی له‌ نێوان باشور وباكور دروست كرد، له‌ نێوان كشانێ و روبوسكی، به‌وه‌ش ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بو ماوه‌یك له‌ رووی بازرگانی گه‌شایه‌وه‌ وبه‌ ئاسانیش له‌ زاخووه‌ چه‌ك بو په‌كه‌كه‌ ده‌هێنرا له‌ رێگای ئه‌وانه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا 3 جار سادق سندی چاوی به‌ ئوجه‌لان ده‌كه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی پارتێك له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان، هه‌ر ئه‌مه‌ش نهێنی گه‌وره‌ی تیروركردنی ئه‌و زاته‌ بوو له‌ لایه‌ن پارتی یه‌وه‌.
دوای تیروركردنی سادق عومه‌ریش هێزێكی زوری په‌كه‌كه‌ دێنه‌ ناو ده‌ركار وداوا له‌ باوكی سادق عومه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ گلوپی سه‌وزیان بو داگیرسێنێ پارتی تا دهوك راوده‌نێن، به‌ڵام عومه‌ر سندی ده‌لێ جارێ با بزانین پارتی بكوژه‌كانی راده‌ست ده‌كات، ترسی پارتی له‌ هاوپه‌یمانی بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م وپه‌كه‌كه‌ وای لێده‌كات كه‌ میتی تورك دژی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ به‌كار بێنێت.
رێككه‌وتنی پارتی له‌ گه‌ل ژێته‌می توركی ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌ركار عه‌جه‌م له‌ گه‌ل خوڵ راستبكرێت چونكه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ بوو بو سه‌ر پارتی، هه‌میشه‌ پارتی له‌ رێكه‌وتنی په‌كه‌كه‌ وكه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی بادینان ده‌ترسا وپلانی له‌ ناوبردنیان داده‌نا، له‌ ساڵی 1992 ه‌وه‌ خودی مه‌سعود بارزانی‌ له‌ سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی دهوكی پارتی به‌ زیندوو هه‌ره‌شه‌ی له‌ ناوبردنی ئه‌و بنه‌ماله‌ی كردبوو.
ده‌رفه‌ت بو پارتی وژێته‌م له‌وكاته‌وه‌ ده‌ره‌خسیت كه‌ په‌كه‌كه‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ كه‌مپی ئه‌تروشی باكوری نشێن له‌ ناوچه‌ی دهوك سازده‌كات وهه‌موو بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م له‌وێ ده‌عوه‌تده‌كرین وده‌ركار چول ده‌بیت، پارتیش ئه‌وه‌ به‌ هه‌ل ده‌زانێت وئوپه‌راسیونی ژێته‌می تورك بو ئابلوقه‌دانی ده‌ركار ده‌ست پێده‌كات، تا به‌ ته‌واوه‌تی كونترولی ده‌كه‌ن وهه‌رچی چه‌كی خه‌لكه‌ لێ ده‌سێنرێن وپێشێلكاری به‌رامبه‌ر خه‌لكی ده‌ركار ده‌كه‌ن، به‌وشێوه‌یه‌ پارتی كاری له‌سه‌ر لاوازبوونی پێگه‌ی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ كرد، ودوایش به‌وه‌ نه‌وه‌ستا چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ تومه‌تباركران به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ساڵی 1995 ی شاری زاخو.
له‌ ساڵی 1993 یش كه‌ عومه‌ر سندی  باوكی سادق سندی نه‌خوش ده‌كه‌وێت ئوجه‌لان پێ ده‌زانێت وبرقی بو باره‌گای په‌كه‌كه‌ له‌ حه‌فت ته‌ینین ده‌نێرێ بولای هه‌ڤاڵ جه‌مال كه‌ پێویسته‌ عومه‌ر سندی بینێرن بو شام، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ ده‌ینێرن بو روژئاوای كوردستان ودوایی بو شام، ئوجه‌لان ئوتومبێلی تایبه‌تی خۆی ده‌نێرێته‌ دوای ودوای ماوه‌یك له‌ چاره‌سه‌ری بو ئه‌لمانیا ده‌نێرن.
چونیه‌تی تیروركردنی سادق عومه‌ر
دوای گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی سادق عومه‌ر وبنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م له‌ زاخو وده‌وروبه‌ری و رێكه‌وتنیان له‌ گه‌ل په‌كه‌كه‌ وكردنه‌وه‌ی باره‌گای یه‌كێتی له‌ زاخو ونیازی دروستكردنی پارتی پاك له‌ بادینان، پارتی پلانی تیروركرنی سادق عومه‌ر داده‌رێژێت وله‌ 29-6-1992 له‌ رێگه‌ی سێ مه‌فره‌زه‌ی پاراستنی پارتی یه‌وه‌ له‌ ده‌ركار وگوندی دارهوزان وده‌روازه‌ی زاخو، چاودێری سادق عومه‌ر ده‌كه‌ن.
سادق عومه‌ر ئه‌و كات ده‌چێته‌ زاخو بو داواتكردنی شاندی MCC كه‌ ئه‌وكات نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوون، بو ماڵی خۆی، له‌ رێگادا له‌ گوندی دارهوزانێ نێوان ده‌ركار و زاخو له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یكی پارتی یه‌وه‌ ده‌ستدرێژی گوله‌ ده‌كرێته‌ سه‌ری وتیروری ده‌كه‌ن.
ئیدی شه‌ر له‌ نێوان بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م وپارتی له‌ زاخو هه‌لده‌گیرسێت وچه‌ندین كه‌س له‌ یه‌كتر ده‌كوژن، په‌كه‌كه‌ بو پاراستنی ده‌ركار دێته‌ ده‌وروبه‌ری ده‌ركار وره‌بایه‌ داده‌نێت وباڵی سه‌ربازی حزبی زه‌حمه‌تكێشانیش به‌ هۆی خزماتیه‌وه‌ ده‌چنه‌ پاڵ بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م شه‌ر دژی پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌و كات نوێنه‌ری MCC به‌دوای عومه‌ر سندی ده‌نێرێت ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی 400 پیاوانی بنه‌ماله‌كه‌یه‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو زاخو وله‌وێ پارتی پلانێكی تر بویان داده‌رێژێت كه‌ نه‌توانن راستیه‌كان به‌ MCC بلێن، ئه‌ویش به‌ سپاردنی كادرێكی گه‌وره‌ی پارتی (محمد شه‌فیق) به‌ ناوی وه‌رگێرییه‌وه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ پێێ ده‌زانن ده‌ست به‌جێ پیاوانی عومه‌ر سندی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كوژن، وپارتیش له‌ به‌رامبه‌ری دا سێ كه‌سی تر له‌ پیاوانی عومه‌ر سندی ده‌كوژنه‌وه‌.
هه‌ر چه‌نده‌ ده‌زگای هه‌والگیری په‌كه‌كه‌ پێشتر به‌و پلانه‌ زانی بووی وخودی ئوجه‌لان داوای له‌ سادق عومه‌ر كردبوو كه‌ ئاگاداری پلانه‌كه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌و بروایه‌كی زوری به‌ خۆی هه‌بوو و هه‌میشه‌ ده‌یووت من كوردێكم نه‌كوشتووه‌ وبویه‌ له ئه‌گه‌ر بشكوژرێم سه‌ربه‌رزییه‌ بومن.
بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م به‌ 200 چه‌كداره‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو گه‌ریلا وله‌وێ مقه‌رداده‌نێن له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌ركار، دوای ئه‌وه‌ له‌ ساڵی 1993 مام جه‌لال به‌دوای عومه‌ر سندی ده‌نێرێت ویه‌كتر ده‌بینن، به‌ڵام شه‌ری ناخۆش به‌دوادا دێت وده‌رفه‌تی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ ته‌سك تر ده‌بیت و ئه‌وانیش ناچار ده‌بم له‌ رێگای MCC ه‌وه‌ عومه‌ر سندی مافی په‌نابه‌ری له‌ ولاتی به‌لجیكا وه‌رده‌گریت وله‌ گه‌ل 12 كه‌سی بنه‌ماله‌ی ڕوو ده‌كه‌نه‌ ئه‌و ولاته‌ و تا ئێستاش به‌شێكیان له‌وێن وبه‌شه‌كه‌ی تریش هه‌ندێك ده‌بنه‌وه‌ پارتی وهه‌ندێكیش تا ئێستا له‌ ناو یه‌كێتی دان.
دلوڤان سادق عومه‌ر بو ئێمه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ پارتی و ژێته‌می توركی به‌ هومووی رێگایه‌ك هه‌ولیان دا ده‌ركار و بنه‌ماله‌ی عه‌جه‌م جینوساید بكه‌ن  بویه‌ به‌ هوموو رێگه‌ی فشاره‌وه‌ روبه‌رووی ئێمه‌ بوونه‌وه‌ ته‌نانه‌ت مافی ده‌ركردنی ره‌گه‌زنامه‌ی عراقی و ده‌ركردنی پاسپورت و خوێندن له‌ بنه‌ماله‌كه‌ی ئێمه‌ قه‌ده‌غه‌ كرد بویه‌ زورینه‌یان بونه‌ پارتی له‌ ناچاری.
پارتی به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ی ته‌فروتونا كرد ولاوازكرد، به‌ پێێ زانیاریه‌كان پارتی له‌ رێگه‌ی ته‌عزیبی ئاسایشه‌وه‌ تا ئێستا 25 كه‌سی له‌و بنه‌ماله‌ به‌ بیانوی یارمه‌تی دانی په‌كه‌كه‌ وچه‌ك فروشتن به‌ په‌كه‌كه‌.
دوای تێپه‌ربوونی 24 ساڵ به‌ سه‌ر تیروركردنی سادق عومه‌ر، پارتی هێشتان له‌ هه‌لسانه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ ده‌ترسێت كه‌ رێكبكه‌ون له‌ گه‌ل په‌كه‌كه‌ وبێنه‌ ناو زاخو، بویه‌ تا ئاماده‌كردنی ئه‌و راپورته‌ عه‌جه‌مه‌كان له‌ ژێر چاودێری توندی پارتی و پاراستن دان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە