هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ڤه‌ری بادینان به‌هۆی هوزانێكی (ئه‌ز به‌نی) ماوه‌ی بیست ساڵه بێ سه‌روشوێنه وكهسوكاریشی گومان له ناوبردنی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه.
غازی حاجی ئاغا موحه‌مه‌د،(غازی حه‌بیب ئاكره‌یی) له ساڵی 1954 له ده‌ڤه‌ری شێروان مه‌زن له دایك بووه، به‌هۆی خزمایه‌تی له گه‌ڵ خانه‌واده‌ی سوار ئاغای شێروانی چاره‌نوسیشی له گه‌ل پێنچ كه‌سی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دیار نامێنێت كه له گه‌ماروی 31 ی ئابی ساڵی 1996ه‌وه تا ئێستا هیچ خه‌به‌رێكیان نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه له زیندانیه‌كی مه‌سیف بینراون پێش ئه‌وه‌ی شوێن بزربكرێن.
هه‌رچه‌نده غازی حه‌بیب، (بیرا)ی لوقمان مسته‌فا بارزانی یه، واته خوشكی ئه‌و (ئامینه حه‌بیب) خێزانی سێیه‌می لوقمان بارزانی یه، به‌ڵام باوه‌شی خوشكیشی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی توره‌بوونی مه‌سعود بارزانی بگرێت وببێته په‌ناگه بو براكه‌ی، تایبه‌ت دوای به‌لاو كردنه‌وه‌ی شیعری "ئه‌زبه‌نی" كه ئاراسته‌ی بارزانی كردبوو.
كوپلێك له شیعره‌كه :
ئـــــــــــــــــــــــهزبهنــــــــی؛
خودانێ هزرا گهنــــــــــی
هـــــــــــــهتا كهنگــــــــــــی
دێ لــــمــــه ژهنــــــــــی
ناوبراو هه‌تاوه‌كو ئه‌وه‌ی دهزگیرنهكرابوو پله‌ی ئه‌ندام مه‌لبه‌ندی یه‌كێتی بوو له هه‌ولێر، له ژێر كاریگه‌ری به‌ختیار سوار ئاغادا به‌ره‌و فكری چه‌پ ده‌چوو، بویه بیانوی بێسه‌روشوێنكردنی له گه‌ل بنه‌ماله‌ی سوار ئاغا به هێزتر بوو.
هه‌رچه‌نده له بنه‌ره‌تدا غازی حه‌بیب باوكی ئاكره‌یی یه، وله بنه‌ماله‌یه‌كی ناوداری شاری ئاكرێن، به‌لام رۆیان كردبوو ده‌ڤه‌ری شێروان مه‌زن و له‌وێ نشته‌جێ ببون، تاوه‌كو ساڵی 1975 حكومه‌تی به‌عس راگوێزران بو هه‌ولێر، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا هاوسه‌رگیری پێكهێناوه له‌گه‌ل ژنێك كه بهنهژاد خه‌لكی ههلهبجهن، سێ كچ وكورێكیان ده‌بێ.
غازی حه‌بیب شوێن په‌نجه‌كانی یه‌كجار گه‌وه‌ر دیارن له دونیای ئه‌ده‌بی، تایبه‌ت له نوسینی هوزان، كه هوزانهكانی بونه‌ته گۆرانی هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (ته‌حسین ته‌ها، سه‌میر زاخویی، عه‌بدوللا زێرین، شاكر محمد ئه‌مین ئاكره‌یی)، كه به‌شێكیان له كه‌ناله‌كانی ناوخویی په‌خش كراون وئه‌وانیتریش له ئیزگه‌ی به‌غدا تورماكراون له سه‌ره‌تاكانی ساڵی هه‌شتاكان.
غازی حه‌بیب به‌هۆی روحیه‌تی نشتیمانپهروهریهوه به‌رده‌وام له ژێر گومان رژێمی به‌عس دابووه، بویه شیعره‌كانیشی به‌ناوی خوازراوه‌وه به‌لاو ده‌كرده‌وه (رێكێش) و (ئێكمال به‌رواری).
ناوبراو دوو كتێبی چاپكراوی هه‌یه به ناوه‌كانی (من تێرنهدیت) و (هزرو ئه‌ڤین)، وكومهلێكی تری چاپنهكراویشی هه‌بوون كه به‌شێك له هوزانهكانی له گوڤاری به‌یان وروژنامهی هاوكاری بهلاوكرابوونهوه.
روژنامه‌ی هاوكاری، ژماره (428) 29-5-1978
2-2-1978 ئێزگه‌ی ده‌نگی به‌غداد
روژنامه‌ی هاوكاری، ژماره (481) 23-4-1979
گوڤاری به‌یان، ژماره (69)
وگرنگترین ئه‌و هوزانانهی كه به گۆرانی به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان گوتراون ئه‌مانه‌ن :
من خه‌م دهریایهكا كویره
ئاڤا وێ ژ روندكێت سویره
و لێڤهنابن هوو تورینێ – 16-11-1977/ ئێزگه‌ی به‌غداد
دێ هێمهڤه یارێ دێ هێم
یێت ڤی دلی هه‌میا دێ بێم
2-1978 ئێزگێ ده‌نگێ به‌غدا هاتیه توماركردن
وهونه‌رمه‌ند سه‌میر زاخوییش هوزانێكی غازی حه‌بیبی كردووه به گورانی به ناوی هێڤیا نوی ژینی. ل سالا 1978 له ئێزگه‌ی ده‌نگی به‌غداد توماركراوه.
هه‌روه‌ها گورانی مه‌ره‌ق له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند شاكر محمد امین ئاكره‌یی توماركراوه له هه‌مان ساڵ.
وهونه‌رمه‌ند عه‌بدوللا زێرنیش هوزانێك به ناوی یێ بلهزم توماركراوه كه هی غازی حه‌بیب بووه له ساڵی 1981
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست