به‌تومه‌تی بانگهیشتكردنی پ‌ك‌ك به‌یاسای كۆده‌تا به‌نیازن مولازم فه‌رامۆش دادگایی بكه‌ن
Sunday, 21/02/2016, 16:21
به‌پێیی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست مالپه‌ری ١٧ شوبات كه‌وتوه ، یه‌كیتی و پارتی له‌هه‌ولدان له‌ریگای یاساوه سزایه‌كی قورس بۆ مولازم فه‌راموش بدوزنه‌وه كه‌سزاكه بگاته زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی ، به‌تومه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌خه‌لكی هان داوه كۆده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌رێم پارتی كرێكارانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی راپه‌رین بكات ، ئه‌مه‌ش به‌تومه‌تی ناپاكی لای حكومه‌تی هه‌رێم پێناسه ده‌كرێ ،كه‌داوای هیزیكی ده‌ره‌كی كردوه بۆ كۆده‌تا كردن به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌كه‌یان . سه‌رجاوه‌كه درێژه‌ی پێدا كه‌نه‌ك هه‌ریه‌كیتی نیشتمانی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌لویستیان زۆر تونده له‌سه‌ر مولازم فه‌راموش مه‌لا نه‌جم به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌قوباد تاله‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سول گرتوه كه‌بونه‌ته كۆیله‌ی پارتی وه لای یه‌كیتی سوكایه‌تی به تاله‌بانیش كردوه ، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای پاراستن له‌رێگای وه‌زیری ناوخۆ داوای راده‌ستكردنی مولازم فه‌راموش كردوه بهینرێته هه‌ولێر جونكه به‌كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌ترسیان له‌قه‌له‌م داوه كه‌داوای هاریكاری پ‌ك‌ك كردوه بۆ یارمه‌تیدانی راپه‌رین ، وه‌له‌ئیستادا لیژنه‌یه‌كی ٣ كه‌سی له‌پارتی و یه‌كیتی له‌سه‌ری پێكهاتوه ، بۆیه سه‌رجاوه‌كه داوای له‌خه‌لكی نارازی و ئازادیخوازی كورد كرد ناره‌زایه‌تی دژ به‌و ره‌فتاره‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ویه‌كیتی ده‌رببرن كه‌هه‌ول ده‌ده‌ن ده‌نگی خه‌لكی بوێر كه‌م بكه‌نه‌وه به‌ناوی یاساوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست