کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌پێنجه‌مین سالیادی تیروری مامۆستا عوسمان زاناوێردا

Friday, 22/01/2016, 17:39


زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌شاخ و شار به‌ده‌ستی  حزبه‌ سیاسیه‌كانی كورد ستان  له‌سه‌ر بیرورا ی جیا  تیروركراون  و بێ ئه‌وه‌ی  هیج ناوه‌ند و راگه‌یاندنێكی كوردی  به‌دواجون بۆ ئه‌و سوپایه‌ ده‌نگه‌ قوربانیه‌ تیروركراوه‌ بكات ، مامۆستا عوسمان یه‌كێك له‌ و  قوربانیه‌ تیرورانه‌یه‌  كه‌ ٥ سال له‌مه‌وبه‌ر له‌مالی باوكیه‌ وه‌ ده‌چێته‌ ئه‌و   قوتابخانه‌ ی ده‌وام ده‌كات  ، دوای ئه‌وه‌ ده‌نگی نامێنێ  و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ده‌كوژێته‌وه‌ و دوای ٣ روژ له‌سه‌ر ونبونی ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت گوله‌ له‌ده‌می دراوه‌ و  له‌خه‌ره‌ندی ره‌واندزیش   ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دۆزرێته‌وه‌

مامۆستا عوسمان  شخ محمه‌د زاناویر  له‌سالی ١٩٦٩ له‌دایك بوه‌ و له‌  ده‌رجوی سالی ١٩٩١ په‌یمانگای مامۆستایانه‌ و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆی جه‌پ بوه‌   له‌روژی ٢١٠١٢٠١١  رفێنراوه‌و دواتر تیروركراوه‌ ،   هه‌رجه‌نده‌ بنه‌ماله‌كه‌ی سكالایان له‌دادگا و پۆلیس  توماركردوه‌ و سالێك به‌دوای دۆسیه‌كه‌ داجونه‌ ، به‌لام هیج تاوانبارێك  له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ نه‌گیراوه‌ ، بۆیه‌ گومانه‌كان له‌تیروركردن و گوله‌ له‌ده‌م دان و  نه‌دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان تیروری كردوه‌ ، به‌تایبه‌تی كه‌له‌ خه‌لیفان و سوران كه‌سایتیه‌كی جه‌پ بوه‌ و  پارتی هه‌ولی له‌گه‌ل داوه‌ ببێته‌ ئه‌ندامیان  به‌لام ئه‌و ره‌تی كردوته‌وه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە