کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یادکردنەوەی کارەساتی شەنگال و لەپێناوی وەلانانی بارزانیدا مانگرتن له‌ستۆكهۆلم ئه‌نجام ده‌ده‌ین

Sunday, 02/08/2015, 20:46


سەرەڕای ئەوەی بارزانی وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتی موتڵەقی خۆی لە ناوچەی بادینان داسەپاندووە، لە پاش ٣١ی ئابی ١٩٩٦یشەوە ئەو دەسەڵاتە موتڵەقەی بە پشتیوانی سوپای بەعس بۆ پارێزگای هەولێر و دەوروبەریش درێژ کردەوە، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێکەوتنی نێوان حزبەکان پۆستی سەرۆکی هەرێمی داگیر کردووە. لە ماوەی چارەکە سەدەیەک لە دەسەڵاتدارێتی مەسعود بارزانیدا و بە پشتیوانی ئەو
 /١ ده‌سه‌لاتێكی مافیایی به‌تایبه‌تی نه‌وتی ، ولاتێكی بێ یاسایی ، فه‌سادكردنی دامو ده‌زگا سیاسی و ئیداریه‌كان هاتوته‌ ئاراوه‌.
 ٢/ له هەر کوێ ده‌سه‌لاتی بارزانی و حزبه‌كه‌ی بالاده‌ستی زیاتری بوبێت ڕه‌وشی مافی مروڤ و دیموكراسیه‌ت خراپترین حاله‌تی گرتوه‌ به‌نمونه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ دهۆك توندتره‌ ئه‌مه‌ ئەگەر باس له‌ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سور و بارزان نەكەین كه‌ده‌ڤه‌رێكی ته‌واو جیاواز و دابراوه‌ له‌ئازادی سیاسی و مه‌ده‌نیه‌تدا. لە سایەی دەسەڵاتی بارزانیدا دام و دەزگا ئەمنیەکان شێوازی جۆربەجۆریان لە داپڵۆسین گرتۆتە بەر، له‌وانهش‌ ڕفاندن ، ئه‌شكه‌نجه‌دان ، تیرۆری سیاسی ، دروستكردنی سیناریۆی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ ، ژن كوشتن .
٣/سه‌رباری بونی بودجه‌ی ده‌یان ملیار دۆلاری بۆخه‌لكی كوردستان به‌لام ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌مترینی له‌كاری خزمه‌تگوزاری ، گۆرانكاری و هوشیاری كۆمه‌لگا ته‌رخان كرا وە.
 ٤/ سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یمان و به‌لێنانه‌ی له‌ ١٠ سالی رابردودا بارزانی به‌خه‌لكی كوردستانی دا له‌دۆزینه‌وه‌ی تیرۆره‌ سیاسیه‌كان، ڕادەستکردن و سزادانی بكوژی شه‌هیدانی ١٧ شوبات، چاكسازی سیاسی و ئیداری هه‌موی ناراست ده‌رچوو. ئەو تاوانکارانە نەک تەنها نەدراونەتە دادگا بەڵکو زۆر جار لە بەرانبەر ئەنجامدانی تاوان پاداشت کراون و پۆست و ئیمکاناتی زۆرتریان پێ دراوە.
٥/ خه‌ڵكی كوردستان خه‌باتی بۆ پێیك هێنانی سیسته‌میكی داپه‌روه‌ر و یه‌كسانی خواز كرد به‌لام پارتی ویه‌كیتی دوو سیسته‌می بنه‌ماله‌ییان له‌كوردستان پێك هێناوه‌ كه‌ تیایدا منداڵ و نەوە و ئەندامی بنەماڵەکانیان بونه‌ته‌ به‌رپرسی بالا و خاوه‌نی كارگه‌ و پرۆژه‌ی ده‌یان و سەدان ملیۆن دۆلاری. هەنموو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر حیسابی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستانه‌
٦/ مەسعود بارزانی بەرپرسی ڕاستەوخۆی کارەساتی شەنگالە. بەو پێیە کە ئەو وەک کەسێک کە لە پۆستی سەرۆکی کوردستاندا بووە هیچ لێپرسینەوەیەکی لە بەرپرسە حزبیەکان و سەربازیەکانی ئەو ناوچەیە نەکردووە و هەموو بەڵێنەکانی لەو بابەتەوە پووچ دەرچوون، کارەساتی شەنگال و تەسلیمکردنی هەزاران کەسی مەدەنی ئەو ناوچەیە بە دڵڕەقی و دڕندەیی داعش لە ئەستۆی بارزانیە. ئەو کارەساتە ئەگەر وەک ناپاکیەک و خیانەتێک لە خەڵکی کوردستان هەژمار نەکرێت، ئەوا لانی کەم نیشانەی بێدەربەستی و نابەرپرسیارێتیەکی کەم وێنەیە. ئەگەر هیچ خاڵێکی تاریکی تریش لە مێژووی دەسەڵاتدارێتی بارزانی لەبەرچاو نەگیرێت، تەنها کارەساتی شەنگال بەسە بۆ ئەوەی بارزانی بدرێتە دادگا، نەک لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا بمێنێتەوە.
لەسەر بنەمای هەموو ئەوانە و ئەزموونی چەندین ساڵەی دەسەڵاتی بارزانی نەک تەنها هیچ تروسكایی و راستگۆیه‌ك له‌بارزانیدا بەدیناکرێت، بەڵکو لەکارخستنی بارزانی وەک پێشمەرجێکی هەر گۆڕانکاریەکی پۆزەتیڤ دەردەکەوێت. بۆیه‌ ئێمە لە گروپی ١٧ی شوبات هاودەنگ لەگەڵ هەموو خەڵکی ئازادیخواز و مافخوازی کوردستان خوازیاری وەلانانی بارزانیین و هەموو بەند و بەست و ڕیککەوتنێک بۆ بەسەرۆک کردنەوەی بارزانی ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.
 لەو چوارچیوەیەشدا ڕۆژی ٧ی مانگ له‌سه‌نته‌ری شاری ستۆكهۆلم (گۆڕه‌پانی سێرگلستوری ) هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی قوربانیەکانی کارەساتی شەنگال لە پێناوی خواستی لەکارخستنی بارزانی بۆماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر مانگرتن راده‌گه‌یه‌نین. ئه‌مه‌  سه‌ره‌تای كارو چالاكیه‌كانمانە لەو بوارەدا و هاوكات له‌ ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌ش پشوی هاوینه‌ی دام وده‌زگاكان كۆتایی دێت و گفتوگۆ له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا له‌سوید و پارته‌ سیاسیه‌ سویدیه‌كان له‌م باره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین

گروپی ١٧ی شوبات ستۆكهۆلم
٢٠١٥٠٨٠٢
زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە