هه‌وڵی دانانه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ل به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ی سوید باسكرا
Friday, 10/04/2015, 20:40
ئه‌مرۆ وهفدێیكی گروپی ١٧ شوبات كه‌پێك هاتبوو له ( ئحسان ئه‌مین ، كوردستان نه‌وزاد ، قادر نادر ) سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدیان كرد و له‌لایه‌ن (( ئان مۆوه))خێفی ڕۆژهه‌تی ناوه‌راست و ((كالێ لهیفدسون )) به‌رپرسی عراق و ئێران و سوریا و لبنان .... پێشوازی كران
وه‌فدی گروپی ١٧ شوبات داوایان له‌سوید كرد كه هه‌لویستی زیاتر له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ و ئازادی بیر‌ورا و دیموكراسیه‌ت له‌كوردستان بنوێنێ ، جونكه ترس هه‌یه كوردستان رێجكهی سیستهمێیكی دیكتاتوری و خه‌لیجی بنه‌ماله‌یی بگرێته به‌ر له‌بڕی هه‌نگاونانی به‌ره‌و سیسته‌مێكی ئهسكهندهناڤیانه . هاوكات باس له ساخته‌كاری له ده‌نگدان ، به‌رده‌وامی رفاندنی خه‌لك و نه‌بونی یاسا و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌لك و رێزنه‌گرتن له‌یاسا و دادگا و لێدانی په‌رله‌مانتار له‌نێو په‌رله‌مان و كاندید كردنه‌وه‌ی بارزانی دو ر له‌هه‌نگاوی یاسایانه وبازرگانیكردن له‌گه‌ل داعش .... كه‌له‌م باره‌وه جه‌ندین نمونه و لینكی زانیاری بهلگهداریان پێدرا...خالێكی تری وه‌فده‌كه ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندن ، ئێمه دلخۆشین كه سوید هاریكاری خه‌لكی كوردستان له‌شه‌ری دژ به داعش ده‌كات به‌لام ئێمه داواده‌كه‌ین ئهوهاریكاریانه ی ئێوه و یه‌كیتی ئه‌ورپا به‌ده‌سه‌لاتی كوردی به‌مه‌رجی ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین بێت ، گه‌رنا هه‌مان ئه‌زمونی سه‌دام و ئێران دوباره ده‌كه‌نه‌وه كاتێ له‌مه‌ترسی گه‌شه‌ی ئیران جه‌ندین ولاتی رۆژاوا هاریكاری جه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌دامیان كرد ، دواتر سه‌دام بوه هێزێكی گه‌وره‌ی ناوجه‌كه جه‌ندین كاره‌سات و شهر و تاوانی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه خولقاند
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بهوهفدهكهیان راگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك خه‌تی گشتی ئاگاداری ره‌وشی سیاسی و مافی مرۆڤ و ئازادی رادهربرینن له‌رێگای سه‌فاره‌ت و قونسلهكانیان له عراق و كوردستان دا ، به‌لام سوپاسیان كردین كه‌زانیاری ورد‌و به‌لگه‌تان بۆ باس كردین وه‌ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كهسوید وه‌ك پره‌نسیب له‌گه‌ل هه‌موو ولاتێك مافی مرۆڤ و ئازادی بیر‌ورا خالیكی گرنگی په‌یوه‌ندیه‌كانیان ده‌بێت ، وه دلنیایان پێداین كه‌ئه‌وان ده‌قی ئهوداوایانهی كهبهنامهیهك ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه كرا ، له‌گه‌ل وه‌زیر باس ده‌كه‌ن و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن جونكه لای سوید خالی گرنگن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست