کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سویدیان کرد

Saturday, 15/03/2014, 12:00


رۆژی ١٣/٠٣/٢٠١٣ وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبوو لە(کوردستان نەوزاد و قادر نادر) سەردانی وەزارەتی د ەرەوەی سویدیان کرد و لەلایەن بەرپرسی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقا (فریدریک فلورین ) بەرپرسی دۆسیەی عێراق (کارولینا سیلفستۆپرپە)
پێشوازی کران
وەفدەکەی گروپی ١٧ شوبات باس لەرەوەشی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانیان لەژێر سایەی دەسەلاتی هەرێم کرد ، کەچۆن هیشتا دادگا و یاساکان رزگا ر نەبوە لەژير دەستی ‌ ‌‌ حزب دا نمونەی کەیسی (سەید ئەکرەم) یان هینایەوە کە بەهۆی لیدوانی بۆ کەنالێکی راگەیاندن لەسەر نێچیرڤان بارزانی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین تۆمەتی بێ بنەمایان بۆ دروست کردوە وەک نەبونی مۆلەتی چەک لەمالەوە و چاپکردنی پەرتوک بێ مولەت چەندین سالە خستویانەتە زیندانەوە . هاوکات تیرۆری رۆژنامەنوسان یەکێ لەوتەوەر و گفوتگۆیانەی تر بوو لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوید ، وەفدەکە باسی کرد چۆن ٣٧ کەسایەتی و سیاسی و ڕۆژنامەنوسی لە ١٩٩٢ وە تائیستا تیرۆرکراوە بێ ئەوەی یەک کەس دادگایی بکرێ بەلام ئەندامێکی بالای پارتی دیموکراتی کوردستان (فرانسۆ حەریزی) کەتیرۆرکرا بە٧٢ سەعات تۆمەتبارە سەرەکیەکانیان دۆزیەوە
وەئاماژە بەدواینن تیرۆری رۆژنامەنوسان کرا (کاوە گەرمیانی) کەچۆن ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکیتی (مەحمود سەنگاوی) خاوەنی رەگەزنامەی سویدیشە ئەو تاوانەی لەلایەن دادگا روبەرو بۆتەوە و ناشچێتە دادگا
تەوەریکی تر ئاماژە بوو ، بەدۆسیەی تەقەکەرانی ١٧ شوبات و رۆژانی دوایی کرا کە ١٠ شەهید و ٤٠٠ بریندار لێ کەوتۆتەوە ، کەچی تائیستا یەک تۆمەتبار نەخراوەتە زیندان ، بەلام هەلساون هەلسواروێکی خۆپیشاندەرانی هەلەبجە(بیلال نوری) ٢٠ سالیان زیندانی کردوە
بێ ئەوەی تاوانەکەشی ئەنجام دابێت
وەئاماژە بەدۆسیە رۆژنامەنوس نیاز عەزیز کرا کەسەرباری ئەو فشارەی ناوەندە جیهانیەکان بەتایبەتی دواین راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەوردی باسی دەکات کەچی ١٠ جارە ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان بریاری چونی بۆ دادگا بەتال دەکاتەوە

یەکێ لەودۆسیانەی تر دۆسیەی ژن کوشتن لەکوردستان بوو لەگەل وەزارەتی دەرەوەی سوید گفوتگۆمان لەسەر کرد کەچۆن رۆژانە و هەفتانە ژنان هیشتا لەکوردستان بەتومەتی ناموس پەرستی دەکوژرێن ،لەکاتێکدا دەسەلات هیشتا نەیتوانیوە ڕێگا لەو تاوانە گەورە یە بگرێ و زۆرجاریش کارئاسانیان بۆ بکوژەکان دەکات
بۆیەوەفدەکە داوای کرد
حکومەتی سوید لەرێگای سەفارەت و قونوسلخانەکەی لەکوردستان و عیراق هەول بدات دیدار لەگەل ڕيکخراوە مەدەنیەکانی دژ بەکوشتنی ژنان و داکۆکی لەئازادی بیرورا و رۆژنامەنوسان ماوە ماوە بکات
٢/ داوا کراولاتی سوید وەک کۆنگریسی ئەمریکی سالانە پێشیلکاریەکانی دەسەلاتی کوردی لەراپۆرتی سالانەی بلاو بکاتەوە
٣/ داوا کرا حکومەتی سوید زیاتر فشار و داکۆکی لەمافی خەلکی کوردستان لەبەرامبەر ئەو پێشیلکاریانەی دەسەلات بکات
هاوکات داوا لوەزارەتی دەرەوەی سوید کرا کەبەشدار بن لەوسیمنارەی بریار وایە لەمانگی ٥ لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا و ژن کوشتن لەکوردستان دەکرێ بەشدار بن
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە ئەوەیان بەوەفدەکەی
گروپی ١٧ شوبات راگەیاند
ئەوان لەریگای سەفارەت و قونسلخانەکانیان لەعێراق و کوردستان ئەو جۆرە زانیاریانەیان پێ دەگەینن و لەسویدیش لەکاتی دیدارەکانیان لەگەلیان باس دەکەن
وەئامادەیی خۆشیان نیشان دا کەبەشدابن لەوسیمنارەی کەبریار وایە لەپەرلەمانی سوید لەسەر رەوشی مافی مرۆڤو دژ بەژن کوشتن ساز بکرێ بەشداربن
دەبێت بلین هەموو ٦ مانگ جارێک ، وەزارەتی دەرەوەی سوید پێشوازی لەوەفدێکی گروپی ١٧ شوبات دەکات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە