شوناسنامه
Monday, 21/05/2012, 12:00
بزوتنه‌وه‌ي لاواني 17 شوبات وه‌ك هێزێكي جه‌ماوه‌ري سه‌ربه‌خۆي بێلايه‌ن كهخاوهني و رێخكستني جه‌ماوه‌ري و شارستاني بته‌و و هێزي جه‌ماوه‌ري فره جۆره له هه‌رێمي كوردستان به پێويستي ده‌زانێت كه سوپاس و پێزانيني خۆي بخاته رِوو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژ نامهنوس و رِاگهياندنه بيستراو بينراوانهي كه له ناوه‌وه و و ده‌ره‌وه‌ي هه‌رێمي كوردستان به بێ ماندووبوون و دابرِان سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دهرخستي گهندهلَيهكاني لايه‌نه سياسيه‌كان چ ئه‌وانه‌ي ده‌سه‌لاتدارن و كار ده‌كه‌ن وه‌ك حكومه‌ت چ ئه‌وانه‌ي وه‌ك ئۆپۆزسيۆن كارده‌كه‌ن له هه‌رێمي كوردستان به‌تايبه‌ت و له عێراقي فيدرالَ به گشتي ,بۆيه سوپاسي ماندووبوونيان ده‌كه‌ين وئومێدي بوێري و سه‌ربه‌خۆيي زياتريان بۆ ده‌خوازين هيوادارين هه‌مووان پێكه‌وه به‌رده‌وام بين و پشتيواني يه‌كتري بين لهبهدهرخستني رِاستهكان بۆ جه‌ماوه‌ري ستهملێكراوي گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م ناوچه‌كاني تري جيهان ,هيوادارين هيچ هێزيكي ناوخۆيي و ده‌ره‌كي نه‌توانێت چ به هێزي سه‌ربازي چ به به‌رژه‌وه‌ندي تايبه‌ت و فريودان له‌و رِاستيانه لامان بدات كه پێويسته بۆ گه‌له‌كه‌مان بخرێته رِوو ,دووباره ده‌ستخۆشيتان لێده‌كه‌ين و ده‌ستي ماندووبونتان دهكوشين به‌رزو پيرۆز بێت خه‌باتي جه‌ماوه‌ري و خۆبهخشي له پێناو ده‌رخستني رِاستيهكان هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن .
2/5/20121
بزوتنەوەی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست