بانگەوازێك لە راپەریخوازانى 17 شوباتەوە
Thursday, 31/03/2011, 12:00
ئێمە وەك بزوتنەوەى 17 ى شوبات بە جەماوەرى راپەریوى كوردستان رادەگەیەنین:
حۆمان چارەنووسى خۆمان دیارى بكەین و جلەوى بزوتنەوەكەمان بگرینە دەست ئێمە كۆمەڵێ كەسى سەرلێشێواو بێ ئامانج نین. ئامانجى راستەوخۆمان لە ژیانى كۆمەڵگەكەمانەوە سەرچاوە دەگرێت . ئەویش هەژارى و بێكارییە.بۆیە چیتر رێگە نادەین دەسەڵاتداران لەمە زیاتر لەسەر بنەماى هەژاركردن و بیكار كردنى ئێمە سەرمایەو سامان پێكەوە بنێن. هەر وەك چۆن رێگە نادەین كەس مزایەدە بەسەر خوێنى شەهیدەكانمانەوە بكات.
بۆیە ئێمە: بزوتنەوەى 17 شوبات، رێخستنى سەربەخۆى حۆمان رادەگەیەنین و داوا لە راپەریخوازانى هەموو شارو شارۆچكەكانى كوردستان دەكەین هەمان رێبازى بزوتنەوەى شوبات پەرە پێبدەن.
راپەرینى 17 شوبات مێژوویەكى نوێى لەكوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەراستدا تۆمار كرد .
ئەو راپەرینە ناوەستێت تا ئازادى بریاردان نەگرێتەوە بۆ كۆمەلگا.
ئێمە كۆمەڵگایەكمان دەوێت هەموو تاكێك لە تاكەكانى، وەك یەك، سود مەند بێت لە سامانى نیشتمانى و نەتەوەییمان.
ئێمە دەمانەوێت ئازادى بریاردان لەدەستى كۆمەڵگەدابێت نەك كۆمەڵێك بیرۆكراسى و مشەخۆر كە بەسەر شانى كۆمەڵگاوە دەژین
سەركەوتووبێت بزوتنەوەى 17 ى شوبات
راپەریخوازانى 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست