دۆسیه‌ی مافناس شوان سابیر ده‌گه‌یه‌نینه ناوه‌نده سویدیه‌كان
Thursday, 06/03/2014, 12:00
سکالا تۆمارکردنی ئەنجومەنی دادوەری لەسەرمافناس ((شوان سابیر)) بەهۆی نوسینی بابەتێکی رەخنەیی لەپەیجی فەیسبوکەکەی ، دوبارە کۆمیدیای ئەو دەسەلاتەی پێ نیشانداینەوە ، کەدام و دەزگاکانی ، نەک بەئەرکی خۆیان هەلناستن ، بەلکو لەتەک دەزگا ئەمنیەکان بونەتە ئامرازیكی سەرکوتكردنی خه‌ڵك ، لەكۆت و به‌ند دانان لە مافی ئازادی دەربریندا ، له‌كاتێكدا درێژه به‌م تاوانانه ده‌دات ئەنجومەنی دادوەری هەریم ، دەیان تاوانی پڕ لەپێشێلکاری مەترسیداری ئەم دەسەلاتە بەبەرچاویەتی و لبێدەنگە به‌رامبه‌ری ، لەتەقەکردن لەخەلکی سڤیل وەک ته‌قه‌كه‌رانی خۆپیشاندارانی ١٧ شوبات و رۆژانی دواتر ، کەتائیستا یەک تاوانبار نەگیراوە ، یان زیندانی کردنی خەلکی سیاسی ، بەلام بەداتاشینی تۆمەتی جۆراو جۆری یاسایی وەک سەید ئەکرەم له‌بادینان و و بیلال نوری لهههلهبجهدا ، وهکۆمەلکوژی ژنانی کوردبەناوی شەرەفەوە ،یان گرتنی خەلک و دانپیانان پێیان بەهۆی ئەشکەنجە و فشار و ده‌ستدرێژی سیكسی بۆ سه‌ر خێزانه‌كانیان و تائاستی ئەوەی چەندین زیندانی لەمحەتەی هەولێر هەن چەندین سالە لەزیندانن نەدراونەتە دادگا ، یان کاتی زیندانی کردنیان تەواو بوە ئازاد ناکرێن ، دەیان مەلەفی سیخوری بەرپرسان بۆ رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان ، بەتالان بردنی ئەرز و ئاسمانی ئەم ولاتە لەلایەن دەیان بەرپرسی پارتی ویەکیتی و تیرۆری رۆژنامەنوسان ، تائیستا بۆسەدان لەم جۆرە تاوانه مه‌ترسیانه هەلوێستێکی ئەخلاقی و ئیداریمان لێ نەبینیوە م کەچی هەلدەستێ سکالا لەسەر چەند کورتە نوسینێکی مافناس شوان سابیر لەدادگا تۆمار دەکات و دادگاش بەپەلە زیندانی دەکات بەمەش لەکەیەکی تریان خسته سه‌ر سەدانی تاوانی تری ئەو ئەنجومەنەدادوەری و یاسایەی لەژێر دەسەلاتی هەرێم داهەیە. بۆیە ئێمە لێرەدا رای دەگەینین بەپەلە ئەو مافناسە ئازاد بکرێ ، هاوکات ئەو میتۆده ترساندنەی ئەو ئەنجومەنە بەرامبەر هیچ
کەسایەتی و رێکخراوی تر نەگیریتە بەر ، وه لێرەدا رای دەگەینین ئەگەرمافناس شوان سابیر به‌په‌له ئازاد نەکرێت ئەوا نارەزایەتی جەماوەری لەولاتی سوید دەردەبڕین و دۆسیەکەشی لەناوەندە سیاسیە سویدیەکان ئاگادار دەکەیەینەوه
كهلهچهند ڕۆژی داهاتوو چه‌ندین دیداری گرنگمان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و په‌رله‌مان هه‌یه
گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم
کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری سوید
ماڵی کولتوری کوردی لە یۆتۆبۆری/سوید
کۆمەڵەی گەرمیان لە لە یۆتۆبۆری/سوید
کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
کۆمەڵەی کلتوری کوردستان لە یۆتۆبۆری/سوید.
سەنتەری نی‌نا لەسوید
کۆمەلەی گەلی کوردستان /سوید
ئەنستیتۆی كورد له‌سوید
٢٠١٤٠٣٠٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست