بانگەوازی ٤ پارت و رێکخراو بۆ یادکردنەوەی شەهیدی پینوس کاوە گەرمیانی لەستۆکهۆلم
Friday, 05/12/2014, 12:00
رۆژی 5 ی دیسمبەری ساڵی 2013 دەستیکی تیرۆریست ڕۆژنامەنوس وخاوەنی گۆڤاری رایەل (کاوە گەرمیانی) لە مالەوەی خۆیان و لەباوەشی دایکیان شەهیدکرد ، ئەمەش بوە هۆکاری ئەوەی کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی لەپرۆتستوکردنی بەدوا بیت ، کەجی سەرباری ئەو سەدان خۆپیشاندان و نارەزایەتیە جەماوەریەی کوردان لەئەورپا و کوردستان و ئیدانەی ناوەندە جیهانیە ی مروڤ دۆست و سیاسیە بەلام دادگاکانی کوردستان سەد بارە ئاسا نەیان توانی ريز لەداخوازی خەلک وسەروەری یاسا بگرن ، بەرامبەر ئەوانە ی کەتۆمەتبارکراون بە بەشداریکردنیان لەتاوانەکە ، بەرادەیەک ئیستا یەکێ لەوانە ی لەدادگا داواکراوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان (مەحمود سەنگاوی) یە بەلام بەرپرسیارەتی بەرەیەکی جەنگیان پێداوە بۆیە ئیمە داوادەکەین
١. هەموو تۆمەتبارێکی دۆسیەی کاوە گەرمیانی لەهەر پلە و پایەیەک بیت راپیچی دادگا بکرێ تاوانباران لە دادگایەکدا دادگای بکرێن کە دەستی حیزب نەیگاتێ و یاسا ڕێچکەی خۆی ونەکات و لە سەرو گشت حیزب و بەرپرسێکەوەبێت ، تۆمەتی تیرۆر و لەناوبردنی مرۆڤ بەهیج پلە و هۆکارێک ناسریتەوە تەنیا ئەگەر لەدادگا بیتاوانی دەربکەوێ
٢. داوادەکەین رۆژی ٧ی مانگ کاتژمیر ٢ بۆ ٤ لەگۆرەپانی سیرگلستوری ، ئامادەبن بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهید کاوە
بزوتنەوەی گۆران / بازنەی ستۆکهۆلم
حزبی شوعی کوردستان / سوید
ڕێکخستنی سویدی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
گروپی ١٧ شوبات/
ستۆکهۆلم
KL 14:00
7 / 12 / 2014
Adress: Sergelstorg
Stockholm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست