ڕەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروا لەکوردستان لەگەل سۆسیال دیموکراتی سوید باس دەکرێت
Saturday, 17/12/2011, 12:00
ڕۆژی ١٤/١٢/٢٠١١ هەریەک لە (ئازاد غەریب و قادر نادر) بەناوی گروپی ١٧ شوبات لەپەرلەمانی سوێد سەردانی سەرپەرشتیاری مەکتەب سیاسی و ئەندام پەرلەمان لە سۆسیال دیموکراتی سوید (پێتەر هۆلتکڤیست) یان کرد و سوپاسی ئەو پێشوازیەیان لێ کرد و ، ڕوونکردنەوەی زیاتریان لەسەر پێشیلکاریەکانی ، مافی مرۆڤ و ئازادی بیڕورا لەژێر دەسەلاتی پارتی ویەکێتی لە زیندانی و فشار بۆسەر ڕۆژنامەنوسان و نەگرتنی هیچ تاوانبارێک لە لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بەدواوە لاوانی کوردیان شەهیدو بریندار کردوە و بەپێچەوانەوە کەسایەتیە چالاک و رەخنەگرەکان دەخەنە زیندانەوە ، درێژە بە بەبارەگا سوتان و تێکەلکردنی برا یەزیدی و ئاشوریەکان لەململانێی و سیناریۆی سیاسی جۆراو جۆر دەدەن
هاوکات وەفدەکەی گروپەکەمان ، تێبینی و سەرنجەکانی خۆی لەسیاسەتی سۆسیالدیموکراتی سوید گرت ، کەبەپێی بنەمای بەرنامەکانی خۆی کەخۆی لە داکۆکی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین ، رەفتار و هەڵوێست و بۆچونی دەرنابریت بەپێچەوانەوەی ئەو پارتە بەشی دەرەوەیان دەرگای گفتوگۆ و دیداری لەگەل لایەنەکانی دەرەوەی دەسەلات داخستوەو هاوسۆزی لەگەل دەسەلات بەگشتی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتایبەتی هەست پێ دەکەین و سەرنجی ئەوەمان پێدان ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کوردێکی زۆر لەسوید کە هاوسۆزی ئەو پارتەیە لێکدانەوەی تر بۆ ئەوپارتە بکات
سەرپەرشتیاری مەکتەب سیاسی سۆسیال دیموکرات (پێتەر هۆلکڤیست)، تەئکیدی کردەوە کەبەرنامەی پارتەکەی و خۆی لەگەل داکۆکی لەبنەماکانی مافی مرۆڤە هەرکەس و لایەنێک ئەو بنەمانە پێشیل بکات وەک لەسیمنارەکەی ئێوە لەپەرلەمانیش سازکرا و بەراشکاوی و بەناوی پارتەکەمانەوە رام گەیاند کەئێمە دژی دەبین و دلنیاشبن لەگەل بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە لەحزبمان لەم بارەوە گفتوگۆدەکەین تاپەیوەندیتان پێوە بکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست