ده‌سه‌ڵات رێگری له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات ده‌كات به سازكردنی كۆبوونه‌وه له3/7دا
Sunday, 03/07/2011, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات بانگهێشتی خۆی كرد له رێگه‌ی هه‌ندێك له ماڵپه‌ره‌كانه‌وه بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له ژێر دروشمی (هاواری شه‌قام) له رۆژی 3/7كاتژمێر 5 پاش نیوه‌رۆ تا سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سه‌یاتی و رێكخراوێك ئاگارابن له‌و بانگهێشته كه تیایدا شرۆڤه‌ی راسته‌قینه‌ی داخوایه گشتی و هه‌مه‌لایه‌ن و جه‌ماوه‌ریه‌كانی ده‌كرد و پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش ده‌كرد تا ده‌سه‌لات بتوانێت كار بۆ جێبه‌جێ كردنی بكات،به‌ڵام به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به خۆی و دام و ده‌زگاكانیه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ روون بوویه‌وه كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هیچی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نابێت و دڵنیابوو له‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌قام و خۆپیشاندانه‌كانن بۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بوونه ئاسته‌نگ و رێگر له‌به‌رده‌م به ئه‌نجام گه‌یاندنیدا و مۆڵه‌تی ئه‌وه‌یان پێنه‌داین له لایه‌ن پارێگاری سلێمانیه‌وه تا ئه‌و كۆبوونه‌وه به‌رفراوانه له هۆلی رۆشنبیری به‌رێوه بچێت بۆیه لێره‌دا بزوته‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و هاولاتی و لایه‌ن و دۆست و رێكخراوانه ئاگادارده‌كاته‌وه داوای لێبوردنیان لێده‌كات كه نه‌یانتوانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه سازبده‌ن ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لات دڵنیاده‌كاته‌وه كه بزوتنه‌وه‌كه هه‌رگیز واز له‌و رێبازه جه‌ماوه‌ریه‌ی خۆی ناكات و هه‌میشه داكۆكیكاری ڕاسته‌قینه‌ی داواكانی شه‌قام و هه‌رگیز سازشیان له‌سه‌ر ناكات وه نه به ئاگر نه به هێزو و پایه‌و پۆست ده‌سه‌ڵات نا‌توانیت چاوترسێن یان فریومان بدات وه بزوتنه‌وه‌كه به‌م نزیكانه پرۆژه‌كه‌ی خۆی بلاوده‌كاته‌وه بۆ رای شه‌قام و سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كان تكایه ئاگاداربن . ..
2/7/2011
بزوتنەوەی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست