گروپی ١٧ شوبات ئازارەکانی گەل و تاوانەکانی دەسەلات دەگەینینە نێوەندە جیهانیەکان
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
لە٢٧ی ئەم مانگەدا لەگەل وەزارەتی دەرەوە و دوپارتی دەسەلاتی تر ئازار و داخوازیەکانتان دەکەینە گفتوگۆکانمان
تێپه‌ربونی دوو مانگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه مهدهنیانیەکهی خه‌ڵکی کوردستان و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داخوازییه ره‌واکانیان، کەدهسهڵات وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشەیی هه‌وڵده‌دات ده‌نگی ئازادیخواز وهێمنانهی خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هێز کپ بکات. بۆیه بەپیی راگەیاندنەکانی خودی دەسەلاتەوە له 48 کاتژمێری ڕابوردودا زیاتر له 320 هاولاتی ئەم نیشتمانە له هه‌ولێرو سلێمانی به هێرشی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات بریندار بوون . ئێمه ئه‌و ره‌فتاره مه‌ترسیداره‌ی ده‌سه‌ڵات شەرمه‌زار ده‌که‌ین و پێمان وایه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره له ده‌رئه‌نجامه‌کانی وخه‌مساردی بۆ چاره‌سه‌رێکی مه‌ده‌نیانه‌ی داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌ر.
لێره‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌موو ئەو دۆکومێنت و تاوانانانەی ئەم ماوەیەی دوای ١٧ شوبات به به‌ڵگه‌و زانیاری ته‌واو ووێنه‌و فلیمه‌کان گەیاندومانەتە نیو زۆر دام و دەزگا بریارە سیاسیەکانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و سوێد ،سۆسیالیست ئینته‌رناشونال، پارته سەوهزهکان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید.
هاوکات لێرەدا پێتان رادەگەیەنین گروپی 17 شوبات توانیویه‌تی پشتگیری وهاوسۆزی زۆرینه‌ی پارته‌سیاسییه‌کانی سوید بۆ داوا ڕه‌واکانی خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ست بهێنێ و لەدرێژەی ئەمەش لەڕۆژی 27 ئه‌م مانگه‌شدا به‌فه‌ڕمی له لایه‌ن به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و دانیشتن دەکەین و دواتریش له‌گه‌ل به‌رپرسانی ده‌روه‌ی پارتی کریست دیموکرات و پارتی سه‌نته‌ری سوید دانیشتنمان له‌سه‌ر ڕه‌وشی نائاسایی کوردستان هەیە ، به‌رده‌وام له لەپپەیوەندیش داین لەگەل به‌رپرسانی سۆسیال دیموکراتی سوێد بۆ وەرگرتنی هەلوێستی باشتریان لەسەر رەوشی کوردستان
خۆپیشانده‌رانی قاره‌مان ،
ئێمه دڵنیاتشان ده‌که‌ینه‌وه تائێوە ئاوا قارەمان و سەروەری گەلەکەمان بن ئێمەش بەردەوام ئازار و داخوازیەکانی ئێوە و تاوانەکانی دەسەڵاتی کوردی بکەینە گفتوگۆی نێوان ئێمە و ناوەندە سیاسی و مرۆیەکانی سوێد
لەکۆتایشدا داواتان لێده‌که‌ین هه‌رچی زانیاری ودۆکومێنتێکتان له‌سه‌ر بەرپرسە باڵا و ئەمنیەکانی خاو پارتی ویەکێتی لەبەردەستە کەخاوەن ڕه‌گه‌زنامه ی سوید یین بەپەلە بگەیەنبە دەستمان تا له نیو دام ودەزگا بەرپرسەکانی سوید روبەروی لێپرسینه‌وه‌یان بکەین ،
گروپی ١٧ شوبات ستۆکهۆلم
2011/04/19
بۆ پەیوەندی کردن بە ئمێل
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست