لەپەرلەماني سوێد ساڵيادي خۆپيشانداني خەڵکي کوردستان دەکرێتەوە
Sunday, 29/01/2012, 12:00
لەساڵيادي خۆپيشاندانەکاني خەلکي کوردستان ، لەپەرلەماني سوێد سيمنارێک لەسەر رەوشي مافي مرۆڤ و ئازادي بيروا و پەيمان و بريارەکاني دەسەلاتي کوردي دەبێتە گفتوگۆي نيوان پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەمرۆڤ دۆستەکان .
پەڕلەمانتار ئامينە کاکە باوە لەسەر ليستي پارتي چەپ ، پێي راگەياندين ، لەنۆڤمبەری سالی ٢٠١٠ لەپەرلەمانی سوێد سیمناریکمان بۆ چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەنوسی کورد و سویدی ئەنجام دا ، دوای ئەو ئالۆگۆریانەی لەدوای ئەو بەروارەو ١٧ شوبات رویداوە ، بەگرنگی دەزانین سەرلەنوێ هەلسەنگاندن و گفتوگۆ لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا و کۆبۆنەوە و خۆپۆیشاندان و مافی ژنان ..... ببێتە وە گفتوگۆی نێوانمان ، تابزانین بەکوێ گەیشتوە؟ . دیارە لەکوردستان جۆرێک لەئازادی ڕۆژنامەنوسی و سیاسی هەیە ، وەئێمەی کورد بەشێک لەخەباتمان لەچیاکانی کوردستان ، بەو ئامانجە بوو دژ بە ولاتە داگیرکەرەکانی کوردستان . سالرۆژی نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان گرنگە لەم رۆژەدا ببێتە ئەو باس و گفتوگۆیانە لەنیوان ئەزمونەکانی خەبات بۆ بەرەو پێشبردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و سازدانی خۆپیشاندان لەنیوان کەسایەتیە سیاسی و ڕۆژنامەنوسیەکانی کورد و سویدییدا.
کاکە باوە ووتيشي تائيستا ڕيکخراوەکاني وەک ئامنستي و ڕۆژنامەنوسان بێ سنور و يانەي قەلەم وچەند ڕۆژنامەيەکي ئەهلي کوردي و کەسايەتي ئەکاديمي و پەرلەمانتاراني سويد بانگهيشتي ئەم سيمنارەمان کردوە . وەئاگاداري نوێنەراني حکومەتي کوردستان لەولاتي سويديش دەکەين کەبەشداربن لەو سيمنارەدا . وەلەرۆژاني داهاتوو پڕۆگرامي سيمنارەکە و ناونوسيني کوردان بۆسيمنارەکە رادەگەينين.
قادر نادر لەگروپي 17 شوبات وتي ئێمە لەتەک هاريکاري کردني پەرلەمانتاران (ئامينە کاکە باوە) لەپارتي چەپ و (بۆديل سيبلۆس) لەپارتي ژينگە کەئەرکي ڕيکخستني ئەو سيمنارەيان لەناو پەرلەمان خستۆتە سەرشانیان ... .. هەروەها لە سيمنارەکەدا فليمێکي دۆکۆمێنتي لەپێشێلکاريەکاني مافەکاني مرۆڤ و ئازادي بيروا لەماوەي يەک ساڵي رابردوودا لە پەيمان و بەلێنەکاني سەرۆکي هەريم و حکومەت پەرلەمان بەکوێ گەيشتوە بلاو دەکەينەوە .. وە لێرەوە راي دەگەيەنين لەساليادي راپەريني خەلکي کوردستان دا لە17 شوباتدا ، لەسەنتەري شاري ستۆکهۆلم کارو چالاکيەکي مۆدێرن ساز دەکەين دواي هاتنەوەي مۆلەتي پۆليسيش زانياري زياتر بلاو دەکەينەوە.
گروپی ١٧ شوبات
٢٠١٢/١/٢٧
تەلەفۆن ....٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست