کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نا بۆ فاشیزم..... نا بۆ گه‌نده‌ڵی......

Tuesday, 22/02/2011, 12:00


له‌ڕۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌،ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی (له‌به‌رده‌رکی سه‌را) خۆپیشاندانیان ساز کرد ، ئه‌مه‌سه‌ره‌تای زنجیره‌یه‌ک خۆپیشاندنی خۆڕسکی تر بوو له‌شار و شارۆچکه‌کانی تر که‌ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیاد بووندایه‌دژ به‌گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوت و بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌مرۆییه‌کان بۆ مرۆڤی کورد . 
لای هه‌موان ئاشکرایه‌که‌سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ك زۆربه‌ی دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌سه‌رۆکی یه‌که‌می پارتی ده‌سه‌ڵاتیشه‌، بۆیه‌له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه‌خۆپیشاندانه‌که‌ به‌دروشمی ئازادی..ئازادی.. گه‌یشته‌به‌رده‌م لقی چواری پارتی تا له‌وێوه‌درێژه‌به‌ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان بدرێت دژ به‌سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت وه‌داوایان لێ بکه‌ن که‌کورسیه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن، چونکه‌له‌ماوه‌ی 20ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆیاندا جگه‌له‌نه‌هامه‌تی و به‌ڵێنی درۆ و دزی و گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕ و کورد فرۆشی و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ی بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌حیزبیه‌کانی خۆیان وه‌ڵامی که‌مترین داخوازیه‌کانی هاوڵاتیانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ . وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌فیشه‌ك وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه‌ و (ڕێژوان)یان شه‌هید کرد و ژماره‌یه‌کی زۆریان بریندار کرد. پاش ئه‌مه‌ش که‌وتنه‌به‌کارهێنانی هه‌مان که‌ره‌سته‌کانی سه‌رکوت و تۆقاندن که‌له‌مامۆستا به‌عسیه‌کانیانه‌وه‌بۆیان ماوه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك هه‌رکه‌س له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌و ناوچه‌یه‌ژیابێت ئه‌مڕۆ هه‌مان که‌ش و هه‌وای گه‌رم و گوڕی خۆپیشاندان له‌لایه‌ك و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و ڕه‌شه‌کوژی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌کانی دێته‌وه‌یاد، ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی که‌کۆتایی به‌زه‌برو زه‌نگی ئاغا عه‌فله‌قیه‌کانیان هێنا. ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات دژ به‌خۆپیشانده‌ران و دژ به‌خه‌ڵکی کوردستان هه‌رگیز ناتوانێت به‌ر به‌م لێشاوه‌مێژوییانه‌ی کۆتایی دیکتاتۆر وکۆتایی نوخبه‌سیاسیه‌بازرگانه‌کان بگرێت که‌ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌. 
لێره‌وه‌ئێمه‌ش ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌پاڵ ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو خۆڕاگری کوردستان و داواکارین:
- ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و سازدانی زه‌مینه‌یه‌کی ئازاد بۆ هه‌ڵبژاردن.
- دادگایی کردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کرد ، به‌تایبه‌تیش فازیل میرانی که‌فه‌رمانی ته‌قه‌کردنی پێدان. 
- کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌چه‌کداره‌کان و باره‌گاکانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار. 
- ئازاد کردنی زیندانیانی سیاسی . 
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌زگا سیخوڕی و نهێنیه‌کان. - ناسینی ئازادی کۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و ڕێکخراوبوون و مانگرتن وه‌ك مافێکی سه‌ره‌تایی هه‌ر تاکێك. 
جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م داخوازیه‌کانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان
گرووپی 17ی شوبات بۆ به‌رگری له‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان 
20/2/2011
ڤانکۆڤه‌ر / که‌نه‌دا
لیژنەی ١٧شوبات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە