کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوا لەوەزارەتی دەرەوەی سوید کرا ئەگەر بارزانی واژوی بریارەکەی پەرلەمان کرد ، حکومەتی سوید بەسەرۆکێکی ناشەرعی بیناسێنێ

Tuesday, 09/07/2013, 12:00


دوای ئەوەی گروپی ١٧ شوبات بەهاریکاری چەند پارت و ريکخراو کەسایەتیەکی بەریز لەگۆرەپانی مالمستۆری لەبەرواری ٢٠١٣/٠٧/٠٦ خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی دژ بەدريژکردنەوەی دەسەلاتداربونی بارزانی بەسەرۆکی هەرێم ئەنجام دا و بریار درا کەوەفدێک بچیت دیدار لەگەل وەزارەتی دەرەوە ئەنجام بدات . بەخۆشحالیەوە ئەمرۆ ٠٨/٠٧/٢٠١٣ کاتژمێر ١٤:٣٠ وەفدێکی خۆپیشاندەران کەپێک هاتبوو لە (سزا حەمە عەلی، پێشواز فەریق، قادر نادر) توانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوید بکەن و چاویان بەبەرپرسی بەشی عێراق (لەیلا درار) وەیاریدەدەری کۆنسۆلیەت (یوسا شێڕە) بکەوێت.
نوێنەرانی خۆپیشاندەران ئامانجی سەردانەکەیان بۆ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی سوید باسکرد کەچۆن پەرلەمانی کوردستان لەرێگای پەرلەمانتارەکانی پارتی و یەکێتی هەندێ پارتی دروسکراوی خۆیان دور لەهەموو برگە یاسایی و مافە دەستوریەکان وبەشیوەیەکی گالتەجاری تەمەنی حوکمی سەرۆکایەتی بارزانیان ٢سالی تر درێژ کردۆتەوە ئەمەش بۆتە نارەزایەتی دەربرین لەلایەن پاچەندین پارت و ڕیکخراو ی سیاسی و مەدەنی و سڤیل و کەسایەتیە رۆشنبیرو ڕۆژنامەوانیەکان . کەوەک کۆدەتا بەسەر بارودۆخی سیاسی هەلدەسەنگەنرێ هاوکات نوێنەرانی خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە کرد کەبە واژوکردنی بارزانی بۆئەو بریارە ئەگەری سەرهەلدنی نارەزایەتی بەرفراوانتر هەیە لەوەی ئەمرۆ گرتویەتیەوە لەکوردستان و ئەوروپا
هاوکات بەناوی خۆپیشاندەرانەوە بەفەرمی نامەیەکیان پێشکەش کردن کەخۆی لەدوو خال دەبینیەوە:

١/ بەهۆکاری ئەوەی ولاتی سوید ولاتێکە ریز لەیاسا ودیموکراسیەت و هەلبژاردنی ئازاد دەگرێت ، بۆیە داوا تان لێ دەکەین بەناوی حکومەتی سویدەوە ، ئیدانەی ئەو هەلوێستەی پەرلەمانی کوردستان بکەن ، کەلەڕیگای پەرلەمانتارەکانی پارتی ویەکیتیەوە ئەنجامیان دا
٢/ ئەگەر بارزانی واژوی ئەو بریارەی کرد ، داواکارین ولاتی سوید ،مەسعود بارزانی وەک سەرۆکێکی ناشەرعی خەلکی کوردستان بناسێنێ
نوێنەرانی وەزارەت نیگەران بوون لەو مامەلە سیاسی وپەرلەمانیە ، پەیمانیان کەنامە بۆ سەفارەت و قونسلیەتی خۆیان بنیرن کەزانیاری زیاتریان بۆ بنێرن و
لەگەل نوێنەرانی حکومەتی هەرێم ئەو دۆسیەیە باس بکەن:

Tef :0046735366757
گروپی ١٧ شوبات /ستۆکهۆلم
٢٠١٣/٠٧/٠٨

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە