له‌سه‌ر داتاشینی تۆمه‌تی تیرۆر بۆ ڕۆژنامه‌نووسێک، ئامنستی نامه ده‌داته حکومەتی هەرێمی کوردستان
Saturday, 04/08/2012, 12:00
پاش ئەوەی کارزان که‌ریمی ڕۆژنامه‌نوس ، بۆ ماوەی 9 مانگ زیندانی و شوێن بزرکرا، ئێستا به‌تۆمه‌تی (تیرۆر) لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە دۆسیه‌ی بۆکراوه‌ته‌وه. کارزان تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پال که هه‌ندێ نوسین له کوردستانپۆست نوسراوه له‌سه‌ر گه‌نده‌لیه‌کانی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر، گوایە ئه‌و نوسیونی. پاش ئەوەی ئەم هەواڵە بە ئێمە گەیشت، به گرنگمان زانی ئه‌و تاوانه مه‌ترسیداره لە داتاشینی تۆمەتی سیخوری بۆ ڕۆژنامەنوسێک ، ئاگاداری ڕێکخراوه جیهانی و ناوه‌نده سیاسیه‌کان، لەوانە ئامنستی ئینتەرناشناڵ کرد به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌که‌ی ئه‌نجام دا و راستی ئه‌و تۆمه‌ته مه‌ترسیداره‌یان پشتڕاست کردەوە وەزانیاری ئەوە بەئێمە دراوە کە ٧ی ئەم مانگە ( سێشەمە)بەتۆمەتی (سیخوڕی) دەدرێتە دادگا .
ڕۆژی پێنچ شەم 2/08/2012 له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئامنستی ئاگادارکراینه‌وه که دوای زانیاریه‌کانی ئێمه ئه‌وان به‌دواداچونیان بۆ دۆسیه‌که کردوه و له‌گه‌ل بنه‌ماله‌که‌شی 2 جار به‌ته‌له‌فۆن زانیاریان لێ وه‌رگرتون. بۆیه ئه‌وانیش نامه‌یان ئاراسته‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوه که زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته کە ئاراسته‌ی ڕۆژنامه‌نوس کارزان که‌ریم کراوه، پێشکەش بکەن.
ئێمه لێره‌دا ڕای ده‌گه‌ینین که به‌به‌رده‌وامی به‌دواداچون بۆ ئه‌و که‌یسه و مه‌ولود ئه‌فه‌ندی و کاوه گه‌رمیانی ده‌که‌ین و ڕێگا نادەین داتاشینی تۆمەت وەک چەکێکی سەرکوت لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە بۆ بێ دەنگ کردنی ڕۆژنامەنوسان بەکاربهێنرێت.
گروپی ١٧ شوبات لە ستۆکهۆلم
٢٠١٢/٠٨/٠٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست