کڵاو سور په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌که چی لێهات !
Tuesday, 31/05/2011, 12:00
دوێنێ شه‌و کاتێک که کاک کۆسره‌ت جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به رێگاوه بووه به‌ره‌وه هه‌ولێر و له خاڵی پشکنینی پارتی به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی ناهێڵن که به‌رێز کاک کۆسره‌ت داخڵی شاری هه‌ولێر بێت و له‌و کاته‌دا که به‌رێز کۆسره‌ت ده‌زانێت به فه‌رمانی کڵاو سور ناهێڵن و گشت خاڵی پشکنینه‌که ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کات و خاڵێکی پشکنین له نزیک دێگه‌ڵه داده‌نێت و بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر هیچ سه‌یاره‌یه‌ک داخڵی شاری هه‌ولێر نابێت و له‌و کاته‌دا نێرچیرڤان بارزانی ده‌چێت بۆ لای کاک کۆسره‌ت و داوای لێ ده‌کات که خاڵی پشکنینه‌که بکاته‌وه و داوای لێبووردنی لێ ده‌کات به‌ڵام به‌رێز کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌زانێت پارتی دیموکراتی کوردستان زیاد له به‌ره‌ی خۆیان پێیان راکێشاوه و داوا ده‌کات ئه‌م په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌ی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبووه‌شێته‌وه ........
ئه‌م داوایه‌ی به‌رێز کاک کۆسره‌ت ده‌بێته هۆی شێواندنی مه‌سعود بارزانی و له چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ کاک کۆسره‌ت دا داوای لێبووردنی لێ ده‌که‌ن به‌ڵام به‌رێز کاک کۆسره‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه هه‌ڵبووه‌شێته‌وه .........
وه دوێنێ شه‌ویش چه‌ند لیوایه‌کی یه‌کێتی داخڵی شاری هه‌ولێر بۆتن له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک کۆسره‌ت .
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی له کاتێکدا بووه که باری ته‌ندرووستی کاک کۆسره‌ت زۆر باش بووه و ویستوویانه به‌م شێوه‌یه تووشی چه‌ند قه‌له‌قیه‌کی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نه‌کرێت له هه‌ولێر و نه‌یان زانی به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه.......
وه هیوادارین که به‌رێز کاک کۆسره‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌که سوور بێت و چی تر یه‌کێتی نه‌بێت به ته‌زبیحی ده‌ستی کڵاو سور .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست