ئیران و تورکیا، ئه‌گه‌ر میدیای وه‌کوو میدیا نیوزیان هه‌بێت، ئه‌رته‌ش و سه‌رباز و فرۆکه‌ی ئیف١٦یان بۆ چییە؟

Wednesday, 16/03/2011, 12:00


میدیا نیوز راگەیاندنی کوردە یا تورک؟
لە ماوەی ١٠٠سالی رابۆردۆدا گەلی کورد لە هەمۆ بەشەکانی کوردستان بۆ بە دەست هینانی مافی رەوای خۆیان دەژ بە داگیرکەرانی کوردستان راپەریوەن و بێ وەچان خەباتیان کەردەوە. ئەوە راستیەکی ئاشکرایە کە ۆەلاتانی داگیرکەری کوردستان بۆ سەڕکوت ۆ دامەرکاندنی ئەۆ شورەشانە، بیشەرمانە پەنایان بۆ هەمۆ جۆرە داپەلوسان ۆ تیرور کردەنی خەباتکارانی کورد چ لە ناوخۆی کوردستان و چ لە دەرەوی وەلات بەردەوە

تیرور کردەنی ریبەرانی حزبی دیموکرات لە هەندەران و سەدان پیشمەرگەی حزبەکانی رۆژهەلات لە باشوری کوردستان لە لایەن تیروریستانی ئیرانەوە ئەو راستیەمان بۆ دەرئەخەن کە کورد بە دەریژایی میژۆ نە تەنیا لە لایەن ترک و فارس و عرب ،تەنانەت لە لایەن هیزەکانی نیۆنەتەوەیەوە هەۆڵ بۆ تیرو کردەنیان دەراوە. هیچ مروڤیکی ساحیب ویژدانی کورد کە ئەگەڕ خوێان لە بەرەی جەماوەری گەلدا بەبینن هەول بۆ بە تیروریست ناسینی هیچ لایەنیکی کوردی کە هیشتا ساحیبی دەسەلات نییە و روژانە لە لایەن حکومەتانی دەسەلاتدارەۆە لە زیندانەکان و چیاکاندا تیرور ئەکرین، نادەن

سیاسەتەکان و پیلانە چەپەلەکانی حکومەتی تورکیە هەمبەر گەلی کوردی ئازادیخواز لە باکوری کوردستان ،روژ لە دوای روژ روو لە شکست ئەنیت و هەر وەک ریویەکی گەڕ و ماندو لە کونجێ تەنیایدا ماوەتەوە و چیتەر ناتوانیت هزڕ و هوشی روناکبیرانی دونیا بە گەشتی و ترکیە و کوردستان بەتایبەتی بەرەو لای خوی رابکیشیت

بانگهیشت کەردەنەوەی سترانبیژی کورد شۆان پەرۆەر بۆ تورکیە و بیحورمەتی کردەن بە خوینی شهیدانی گەڵ لەسەر میدیاکانی ئەو وەلاتە لە لایەن ش پەروەر و ئیدەعای هیچ و بێبنەمای شوان پەروەر کە گوایە هەرەشەی کوشتنی لە لایەن پارتی کریکارانی کوردستانەوە لێ کەراوە یەکیکی تڕ لەو پیلانە شۆمانەی داگیرکرانی کوردستان و تۆرکیە بۆ، کە ڕای گەشتی کومەلگا بۆ شوناسە پیکردەن و بە تیروریست زانینی پ ک ک، پیبەکریت

ئاکامی ئەۆ پروپاگەندە بێ بنەمانەی شوان پەروەر لە میدیاکانی تورکیە، تیرور کردەنی گورانیبیژی ناودار ئیبراهیم تاتلیسسی لێ کەوتەوە، کە بەبێ هیچ شک و گومانیک، بکەرانی ئەو کارە تیروریستییە خودی حکومەتی ترکیە بۆوە وبس

ئەوەی کە جیگای داخە بۆ ئیمەی کوردی ماف خوراو بەش مینەت ئەمەیە کە هەمو پارت و ریکخەراوەکانی کورد بە تایبەتی ئەوانەی روژهەلات کە لە چواردیواری چەند کەمپیکدا قەتیس کراونەتەوە ،هەر دەم لە ناۆ راگەیاندەنەکانی بەروا پێێ نەکراویان لە کومەلگای کوردەواریدا، پڕۆپاگەندەی قورسی خویان دەژ بە دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەست پێ دەکەن و هەر دەم زیاتر لە دوژمنانی کورد هەوڵی روخاندن و تیکدان و بەتیروریست ناوزەد کردەنی پ ک ک ئەدەن

بۆیە هەر لە خویندەنەوەی خوم بەرابەر بەو پارتانەی روژهەلاتی کوردستان تیگیشتنی زیاترم لە لا دروست ئەبیت و لە یەقین نیزیک ئبەمەوە کە ئەگەر کوردانی ناروشنبیر و عەقل کورت و خائن بەگەل و نیشتمان نبوایە شورەشەکانی کورد زور لە میژ بۆ بە ئامانج گەیشتەبون
ئەو شتەێ کە تاکی سیاسی کورد خوی لێ گیڵ ئەکات، ئەوەیە کە هەموکات خویان لەژیر باری مەسئولیتی سیاسی حزبەکان دوورئخەنەوە و بەرپرسیاریتی ئەو هەمو قسە و قسەلوکە نارەوانە کە لە خانەی راگەیاندنەکانی ئەوانەوە دیتە دەر ناگرەنە ئەستۆ وە لە زووربەی حالاتدا پاساوی نابەجی و نارەوا بۆ ئەو هەوال و نوسراوانە دەهیننەوە

بۆیە هەر هەوالیک کە لەلایەن هەر پارتیکی سیاسی دەردەچیت بەدرەجەی ئەول رئیسی ئەو پارتە لێ بەرپرسیارە و ئەبیت ئامادەی ۆەلام دانەوەی هەمو پرسیارەکانی گەلیش بیت

میدیا نیوز یەکیک لەو مالپەرانەی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران (کاک مستەفای هیجری)لە بارەی تیروری ئیبراهیم تاتلیسس ئاوا ئەنوسیت
؛

پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ به‌ دانوستانكه‌ر له‌سه‌ر دۆزری كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك تاوانبار ده‌زانێ و ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ خۆی زیاتر، كه‌س بۆی نییه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا بكات.
؛
نوسینی بابەتیک لەم چشنە ئەتوانیت هەلگری دوو پەیام بیت
١- راستەو خو هەول دان بۆ بە تیروریست ناسینی عبدولا ئوجالان کە خوی قوربانی دەستی تیروری حکومەتی تورکە لە زیندانی ئیمرالی
٢- بە دیکتاتور شوناسە کردنی عبدولا ئوجالان (کە خویان و گەلیکی ٢٥ میلیونی گیرودەی دەستی دیکتاتوریک وەکو حکومەتی ترکیەن) لە ناو کومەلگای کوردەواری و بە بێ بایەخ نیشان دانی هەمو هەول و زەحمەتی ئەو ئینسانە کە گەلی باکوری کوردستانی هەر وەک زیندو کەردەنەوەی مردوکان بە دەستی حەزرەتی ئیبراهیم، زیندو کەردەوە (ئەلبتە حزبەکانی روژهەلاتی بە پیچەوانەی ئەوان هەولی خەو لیخستەنی گەلیان داوە)!؟

لە دەریژەی هەوالەکاندا میدیا نیوز ئاوا ئەنوسیت
ئه‌و وتانه‌ی ئۆجه‌لان له‌ ناو ماڵپه‌ره‌ فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ترسێكی ته‌واوی خستۆته‌ ناو گۆره‌پانی رۆشنبیری كوردستانی توركیا كه‌ پ ک ک بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ده‌ورانی ده‌یه‌كانی 80ی سه‌ده‌ی رابردوو كه‌ ئه‌و پارته‌ زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی توركیای بۆ چاوترسێنی كوشت.

؛
ئەوە بەو مانەیە دیت کە پارتی کریکارانی کوردستان هەر لەسەرە تای دامزراندنییەوە خەریکی کاری تیروریستی بۆوە و هیچ هەولیکی بۆ پیشخستەنی کومەلگا نەداوە بیجگە لە کوشتن و تیرور کردەنی روناکبیرانی کورد لە باکوری کوردستان

راگەیاندەنەکانی حزبەکانی روژهەلاتی کوردستان بە بی ئاگاداری لە سەر ئالوگۆری ناوچەکە و باکوری کوردستان هەر وەک ئاخوندەکانی کوماری ئیسلامی توشی مالیخولیا و فەراموشی بووەن و هەست بەو هەمو گورانکاریانەی کومەلگای باکوری کوردستان ناکەن ۆ چاو و گۆێیان لە ئاستی ئەو هەمو دەسکەوتانەدا کڕ و کویر کردەوە و ئەوی کە حەق بیت چاوی خویانی لێ ئەنوقینن . بە واتایەکی تەر ئەتوانم بەڵیم کە توشی رەشبینی سیاسی بووەن و بەتەمای ئیمامی غیبەن کە لەو تەنگەژە سیاسییە بوکسیلیان کات و لەو قورە چەقاوەدا دەریان بینیت

نۆسینی زیاتەر لە سەد پەرتوک لە بۆاری جوراوجوردا لە سالی ٢٠١٠ لە لایەن روناکبیرانی کورد و تورکەوە لە شاخەکانی قەندیل ئەو هەوالە بە دەروو ئەخاتەوە کە پارتی کریکارانی کوردستان نەتەنیا هەولی کوشتنی روناکبیرانی کوردی نەداوە ،بەلکو بە پیچەوانەی ئەو هەوالە، هەولیان بۆ کۆ کردەنەوەی روناکبیرانی کورد و تورک و پاریزگاری لە گیان و مالی ئەوان داوە

پرسیاری من لە راگەیاندەکانی پارتەکانی روژهەلات کوردستان و ئەربابەکانیان ئەوەیە کە ئەگەر پارتی کریکارانی کوردستان پ ک ک لە سالەکانی ٨٠دا هەۆلی کوشتن و تیرور کردەنی سەرۆک عەشیرەتەکان و روناکبیرانی کورد لە وەلاتی تورکیە دابییت، ئاخو بڕاکوژیەکی سالانی دۆای شورشی گەلانی ئیران (کۆملە و دیموکرات) و کۆشتن و تاراندەنی عەشیرەتەکانی روژهەلاتی کوردستان لە ۆرمێ و مەهاباد و شارەکانی دیکەی کوردەواری لە دەهەی ٨٠دا ئەبیت لە ئەستۆی لێ بێت؟

حزبەکانی ئیمەی روژهەلاتی، غافل لەوەی کە گورانکاریەکی بنەرەتی لە دونیا و ناوچەکادا هاتۆوەتە ئاراوو ، دەڵێیت وەکو اسحابی کهف تازە لەو خەوە قورسی خویان راچلەکیۆەن.بۆیە بەۆ شیوە نامسئولانە بە کیف و میلی خویان هەر وەک خەیاتی ناشی بە گەز و بۆستی خویان دیپیۆەن و نوکی پینوسەکانیشیان بە ىێ تیفکرین لە عاقیبەتی نوسینەکانیان ئاراستەی تینوسەکان ئەکەن

بۆیە لە دونیای تیکنولوژی و ئنترنیتدا چیتەر بە ئەندازەی چکولەترین شت لە کار و کردەوکانتان چ لە رابوردودا و چ لە ئیستا و داهاتودا لای رولەکانی گەڵ وەن نابن و ئیمەش بەۆ پەری هوشیاری و هەستیاریەوە بڕیار لەسەر کارو کردەوەکانتان ئەدین

دوور خستەنەوەی ئەندامانی دەلسوز و کادیرانی کارا و پیشمەرگە ئازیزەکانی روژهەلات و ئاوارە کردەنیان بۆ شارەکانی باشوری کوردستان و تورکیە و هەندەران لە لایەن کارگیرانی ناشی و ناسیاسی حزبەکانی رۆژهەلاتەوە بە کارەساتیکی گەورەتر لە کارەساتی هەلەبجەی ئەنرخینم و دەشتوانم راشکاۆانە بەلییم کە ئەو کارەساتە جوریک لە تیرور کردەنی ئەو ئازیزانە بۆ لە لایەن کارگیرانی حزبەکانی روژهەلاتی دانیشتوی باشوری کوردستان، و ئەبیت روژیک لە روژان ئەو کەسانەی کە هەولی خولقاندنی ئەو کارەساتەیان داوە ،جوابگوی تاوانەکانی خویان لە لایەن گەلی روژهەلاتەوە بن و ئەمروی گەلی باشوریان لە سەرای ئازادی شاری سلیمانی لەبیر نچێتەوە

بۆیە باشتەر ئەوەیە کە زوومێ کامیرای چاوتان لەسەر کەمو کوریەکان و عیب و عارەکانی خوتان بییت و پاشان هەول بۆ شروڤە کردەنی پارتی کریکارانی کوردستان و هەول بۆ بەتیروریست کردەنێان بەدەن.
منیش وەک کوردیکی روژهەلاتی پیم خوش ئەبۆ ئەگەر لە باتی نوسینە بیکەلکەکانی هیندیک لە حزبەکانی دانیشتوی باشور کە هەر هەموی قسەی ناشیرین و بیحورمەتی بە تاک و ئیرادەی کوردە، پرتوکە نەنوسراوەکانی ئەوانم موتالا کردەبا

لام وایە کە پارتی کریکارانی کوردستان پ ک ک ئەبیت زۆر مەمنون و سپاسی راگەیاندەنەکانی بەحەق و ئازادی پارتەکانی روژهەلاتی کوردستان بکات بۆ بە تیروریست پیناسەنەکردەنیان لە ئاستی تیرورەکانی مندالانی ئازیزی کورد لە باشوری کوردستان وەکو ریژوانەکان و سورکیوەکان و گەرمیانەکان بۆ خوش خەزمەتی کردەنی زیاتریان بە دەسەلاتدارانی هەریمی کوردستان

لە کوتاییدا ئەلیم کە دەژایەتی کردەنی ئیوە بەرابەر بە گەلی کورد و خەباتکارانی باکوری کوردستان هیچ دەسکەوتیکی گرەنگی تێدا بەدی ناکەم ،جەگە لەوەی کە خوتانی پێ بچوک ئەکەنەوە. بۆیە ئاکامی ئەو دەژایەتیانە لای ئیمەی تاکی کوردی روژهەلات روون و ئاشکرایە و رووژ لە دوای رووژ وەکو سەهولەکانی قوتب ئەتاوینەوە و هەم خوتان و هەم ئەو حزبانەی کە ساڵانیک هیوای بەرزی گەلی روژهەلات بۆن وەکو لیخۆریکی ناشی نوقمی ئوقیانوسەکان ئەکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە