کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگه‌یاندنی ده‌ستبه‌کاربوونی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له‌کوردستاندا 2009

Sunday, 17/05/2009, 12:00


که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن به‌پێی بڕیاڕی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ڕه‌زامه‌ندی کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌عێراق ، بڕیاره‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی 25 / 7 / 2009 ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌له‌چاو هه‌ردوو خولی هه‌ڵبژاردنی پێشووتردا تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی ئاشکرای هه‌یه‌. بایه‌خی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌به‌تایبه‌تی له‌وه‌دایه‌که‌یه‌که‌مین جاره‌ جیاوازی نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کان له‌به‌رنامه‌و پلاتفۆرمی سیاسیاندا ده‌رئه‌که‌وێ و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ش کێبڕکێی هه‌ڵبژاردن بووه‌به‌مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له‌کوردستاندا.
هه‌رچاودێرێکی بێلایه‌نیش چاوێک به‌پرۆسه‌ی سیاسی 6 ساڵی ڕابووردوو و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداره‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 1991 تا ئێستا له‌کوردستان و عێراقدا بخشێنێت ، به‌ئاسانی بۆی ده‌رئه‌که‌وێت که‌سه‌رباری ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به‌ڵام هێشتا ڕێگایه‌کی دوور و درێژ ماوه‌بۆ چاری زۆرێک له‌مه‌سه‌له‌سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان چ سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا و چ مه‌سه‌له‌ناوخۆییه‌کانی کوردستان خۆی. له‌ونێوه‌شدا مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌کوو سه‌ره‌کیترین مه‌سه‌له‌ی سیاسی له‌عێراقدا هێشتا به‌شێوه‌یه‌کی جێگیر و جێمتمانه‌ی یاسایی و ده‌ستوری چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌و بگره‌له‌م دواییانه‌ش هێزه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراق خه‌ریکن نکۆڵی له‌به‌ڵێنه‌کانی له‌وه‌وپێشیان ئه‌که‌ن. سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ناوخۆی کوردستانیش هه‌ر بۆ نموونه‌جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ئه‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونی سیستمێکی سیاسی و ئیداری مۆدرێن که‌له‌سه‌ربنه‌مایه‌کی ده‌ستوری و دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرای حیزبه ‌سیاسیه‌کان دامه‌زرابێت و له‌ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکدا بێت.
به‌پێی هه‌موو پێوانه‌کانیش گه‌ر هه‌ڵبژاردن کۆڵه‌که‌یه‌کی گرنگی دیموکراتیه‌ت بێت ئه‌وه‌ش ئاشکرایه‌که‌شه‌فافیه‌ت و نه‌زاهه‌ت و ڕێزگرتن له‌ویستی هاووڵاتیانی تینووی ئازادی له‌کوردستان بۆ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی خواسته‌کانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ره‌کیترین مه‌سه‌له‌یه‌.
جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردستان که‌ساڵه‌های ساڵ ده‌نگیان له‌لایه‌ن ڕژێمی گۆڕکراوی به‌عسه‌وه‌خنکێنرابوو ئێستا ئه‌چنه‌پای سنووقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 2 دامه‌زراوه‌ی گرنگی حکومه‌تی هه‌رێم. ئه‌م پرۆسه‌یه‌سه‌رباری هه‌ر که‌م و کوڕیه‌کی یاسایی و سیاسی ، لانی که‌م بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ کاریگه‌ری قورسی ئه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی له‌کوردستاندا. جگه‌له‌وه‌ش په‌رۆشی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن نیشانده‌ری پێویستی و تامه‌زرۆیی خه‌ڵکی کوردستانه‌له‌ئاستێکی به‌ریندا بۆ به‌دیهێنانی ئاڵوگۆڕی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌هه‌موو ئاسته‌‌کانی ژیانیاندا.
لای که‌سیش شاراوه‌نیه‌که‌خه‌ڵکی کوردستان له‌چه‌ند ساڵی ڕابووردودا به‌ده‌یان شێواز ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رزکردۆته‌وه‌له‌دژی گه‌نده‌ڵی له‌دام وده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێم و نه‌بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌یا‌ن ده‌ردی تر و ئه‌مڕۆش به‌و ئومێده‌وه‌ڕووده‌که‌نه‌سنووقه‌کانی ده‌نگدان تا ئه‌و واقیعه‌نه‌خوازراوه‌ی ژیان و گوزه‌رانیان بگۆڕن.
نابێ ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین که‌مه‌رام و که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم و نیازی خراپی حکوومه‌تی عێراق ده‌وری گرنگیان بوو له‌بێبه‌ش کردنی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی کوردستانی عێراق که‌له‌ده‌ره‌وه‌نیشته‌جێن له‌مافی ده‌نگدان به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق که‌چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپێش ئه‌نجام درا که‌چی هاووڵاتیانی عێراق له‌ده‌ره‌وه‌مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
ئێمه‌له‌ڕوانگه‌ی بایه‌خپێدان به‌گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و په‌رۆشی بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و رێزدانان بۆ ویست وئیراده‌ی ئه‌وان له‌پێناوی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانێکی چالاک دا که‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئامانج وئاواته‌کانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کودستان بێت ، که‌مپه‌ینی ( هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له‌کوردستان 2009) مان ده‌ستپێکرد له‌پێناوی :
1 / په‌یوه‌ندیکردن به‌ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وپه‌رله‌مانی فیدرال و لۆکاڵ و که‌سایه‌تی و لایه‌ن و ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کان به‌مه‌به‌ستی ناردنی چاودێر بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان و سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌عێراق. بوونی چاودێرانی بێیانی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌توانێ تا ڕاده‌یه‌کی باش ڕیبگرێت له‌ده‌ستێوه‌ردان و گوشار و هه‌ڕه‌شه‌و ته‌زویر وتوندوتیژی و .. تاد و ببێت به‌گره‌نتیه‌ک بۆ ده‌نگدانێکی ئازادانه‌و ڕه‌وا و پێشگرتن به‌ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی.
2 / به‌رپاکردنی که‌مپه‌ینێک له‌ناو جه‌ماوه‌ری کۆمیونیتی کوردی به‌گشتی و کومیونیتی کوردستانی عێراق لێره‌بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌جۆراوجۆره‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێویستی پێداگرتنیان له‌سه‌ر رێزدانان بۆ ویستی خه‌ڵک له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
3 / به‌ستنی کۆڕو کۆمه‌ڵ له‌ناو کۆمیۆنیتی کوردی سه‌باره‌ت به‌بایه‌خ و گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و پێویستی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێکی جدی له‌و باره‌وه‌و به‌تایبه‌تی بۆ نیشاندانی سیمای شارستانی و ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ڕێی پێداگرتن له‌سه‌ر ملکه‌چبوون بۆ ئه‌نجامی سنووقه‌کانی ده‌نگدان وه‌کوو ته‌نیا پێوه‌ری دیموکراتیه‌ت وحیساب کردن بۆ ڕای جه‌ماوه‌ر.
4 / په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ میدیاکان به‌هه‌ر زمانێک بێت بۆ سه‌رنجڕاکێشانیان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌کوو ڕووداوێکی چاوه‌نووسساز له‌م قۆناغه‌ی کوردستاندا.
ئێمه‌له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م کۆمیته‌یه‌وه‌داوا له‌هه‌موو که‌سانی به‌ده‌ربه‌ست و چالاکی ناو کۆمیونیتی کوردستانی ئه‌که‌ین که‌بۆ سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانمان کۆمه‌کمان بکه‌ن له‌پێناوی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی شارستانیانه‌و دیموکراتیک و شه‌فافدا. هاوکاتیش ئێمه‌بانگه‌وازی هه‌ڵسووڕاوانی کۆمیونیتی کوردی له‌هه‌موو شوێنێکی دنیا ئه‌که‌ین بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی و هه‌نگاوی له‌م جۆره‌و له‌م باره‌وه‌ئاماده‌یی خۆمان ده‌رئه‌بڕین بۆ پێکهێنانی تۆڕێکی سه‌رتاسه‌ری له‌دنیادا بۆ دیفاع له‌شه‌فافیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کوردستانی عێراقدا.
هه‌ر له‌م ڕوه‌شه‌وه‌هاوکاری ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌کوردستان ئه‌که‌ین له‌پێناوی هه‌مان ئامانجدا.

که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له‌کوردستاندا 2009 ‌

- په‌یوه‌ندی:
- 0412022440 0421170966
- [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە