کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خورماڵ شیاوتر بوو لەوەى كەدوو ڕۆژنامەنوسى نەخوێندەرى تێدا هەڵبژێدرێت و ڕیزیان لێبگیرێت..

Wednesday, 30/12/2009, 12:00


لە(27) كۆتا مانگى ساڵى 2009 دا ڤیستیڤاڵێك كرا لە شارى (سەید سادق) بۆ هەڵبژرادنى كەسە چالاكەكانى سنورى خورماڵ و هەڵەبجە و شارەزور و سەیدسادق و چەند شوێن و شارێكى تر.
ئەم ڤێستیڤاڵە بەپێێ زانیاریەكان ماوەیەكى زۆرە چەن بەڕێزێك چ وەك سەرپەرشتیارى گشتى ئەو ڤێستیڤاڵى ڕێزلینانە و چ وەك نوێنەرى شارەكان تیێدا بەشداربوون، ماندوو نەبوون كە ئەركى وەها شتێكى مەزنیان گرتوەتە ئەستۆ توانیویانە كارێكى جیاواز لەكارەكانى تر ئەنجام بدەن.
لەگەڵ دەست خۆشیماندا ، ئەوەى دەكرێت وەك ڕەخنە بیگرین ئەوەیە پرنسیپ و بنەمانى كارى ئەم ڤیستیڤاڵەدا هەڵبژاردنى كەسەكان، ئەوە نەبوو كە جێگەى ئەوەبێت هەموو كەس ڕازى بكات، یاخود بەكورت كرمانج شێوازێكى زانستى پێوە دیار نەبوو، بەشێوەیەكى زۆر عەشزاى بەڕیوەچوو كە سەرچاوى هەڵبژاردنى ئەم كەسانە وەك ئەو هەڵبژاردنانەى لێهات لە هەرێمى كوردستاندا بەبێ بنەما و بە تەزویر ئەنجام ئەدرێن یاخود بە خزمایەتى و دەنگ كڕین و عاتیفەگەرى كەسەكان هەڵدەبژێرین نەوەك بەپێى بنەماى پرۆڤیشناڵیەت و لێهاتویى كەسەكان وەك ئەوەى كەلە ئەرزى واقعدا ڕوودەدات.
ئەمەش دواجار نەك بەرپرسەكانى گەندەڵ و بێخێركرد بەڵكو زۆرجاریش خیانەتكردن وەستانەوە لە دژى وڵاتەكەیانى لە هزرى بەرپرساندا دروستكرد.
لەم تێڕوانینەشەوە ئەتوانم ئەوەبڵیم كە ئەو كەسانەى هەڵبژێراون نەك تەنها بە بڕاواى من كەسى پڕۆفیشناڵ و چاڵاك نەبوو ن بەڵكو لەوانیە زۆرجار سەرباربن بەسەر ڕەوشەكەوە.
ئەم قسانەشم لە ئەنجامى چاودیریكرنى ڤیستیچاڵەكەوە دێن، كە لە ماوەیەدا ئەنجام درا.
ئەمەوێت ئەوە بخەمە ڕو ئە ڤیستیڤاڵە لەڕووى بابەتى بونیەوە بەبێ زیادوو كەم بیخەمە ڕوو سامپڵى بابەتەكەشم بە (خورماڵ) وەردەگرم بەتایبەت ئەو كەسانەى كە لەبوارى ڕۆژنامەنوسیدا هەڵبژێراوون، كە ئەگەر بێت و تەقیمى كارەكانیان بەزانستى و بگرە بەعشەوایش بیانكەین، ئەبینین هیچكامیان لەسەرەتایترین میتۆدە ڕۆژنامەنووسیەكاندا دەرناچن، كە پیویستە سەرتایترین ڕۆژنامەنوس پییان هەستێت وەك (هەواڵ و ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ) ڕەگەزەكانى ترى كارى ڕۆژنامەگەرى، وە تەحەداى ئەوەش دەكەم كە 10 بابەتى بەدواداچوونى گرنگیان هەبێت نەك لە ئاستى هەرێمى كوردستان بەڵكو لە ئاستى خورماڵدا.
بەپێچەوانەى خورماڵ زۆر كەسى شیاوتر و بەهیزتر لەوان هەبوو، بخرێنە پێشەوە و ڕێزیا لێبگیرێت و وەك كەسى چالاك بێنە ئەژمار، نەوەك دوو كەس كە لەسەر بنەماى كۆكردنەوەى دەنگ و برادەرایەتى وەك كەسى چالاك ڕیزیان لێبگیرێت، كە ئەمەش سەرئەنجامى ئەو هەڵبژاردنە ناتەندروستیە بۆ تەقیمكرنى چالاك كەسەكان تا خاڵەتى پێچەوانەیەى لێدەر بچێت و مافى دەیان كەسى چالاكى پێبخورێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە