کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ھەواڵێكی بە پەلە لە ڕەگەزێكی پاراستنەوە

Wednesday, 16/03/2011, 12:00


پاش شكستی ھەوڵەكانی ھەردوو بنەماڵەی دیكتاتۆر لە سەركوتكردن و لەباربردنی ڕاپەڕینی گەل و ھاڕەشەكەی ئەمەریكا لێیان و ڕسوابوونیان لە ناوەوە و دەرەوە،بەتەواوی لە كۆتایی سەپاندن و نواندنی دەسەڵاتیان گەیشتن،ئەمڕۆ زۆر بە پەشۆكاوی یەوە دەستیانكردووە بە خۆكۆكردنەوە و سڕینەوە و شاردنەوەی ئەو بەڵگە نھێنی یانەی كە سەلمێنەری تاوانەكەنیانە.
یەكێكیش لەو بەڵگە سوورانەی كە ئەمڕۆ زۆر بە پەلە دەستیان كردووە بە دوورخستنەوە و وونكردنی ئاسەوارەكانی،ئەو بەندیخانە نھێنییانەی پاراستنە كە ھەموو تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی تێدا ئەنجام داروە.بە پێی ئەو ھەواڵەی لە ڕەگەزەكەی پاراستنەوە وەرگیراوە ئەو بەندیخانە نھێەنییانە بە كەل و پەل و نیشتەجێكانیانەوە گواستراونەتەوە بۆ دوو ئەشكەوت لە چیاكانی دەوروبەری گوندەكانی (دێشەش و قومری) سەر بە قەزای زاخۆ،ھەروەھا ئەشكەوتەكانیش بە بڕێكی زۆر لە (تی.ن.تی)تەنراون،ئەمەش بۆ تەقاندنەوەیان لەكاتی ڕاكردندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە