ناوکێشێک له نێوان مامۆستا (مپنی أمین)وکاك حه‌مید عوسمان
Tuesday, 20/12/2011, 12:00
هه‌بوو نه‌بوو له مه‌مله‌که‌تێکدا پاشایه‌ک هه‌بوو،ئه‌م پاشایه خولیای شته سه‌یر وسهمهرهکان بوو،هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه سات ناساتێك له کۆشکه‌که‌ی ده‌چووه ده‌روه و شار به شار و دێ به ژێ و بازاڕ به بازاڕ له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانیدا ده‌گه‌ڕا،هه‌رشتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره و سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌رچاو بکه‌وتایه خاوه‌نه‌که‌ی پاداشت ئه‌کرد.ڕۆژێك پاشا له چونهدهرهوهیهکی دا له یه‌کێك له کووچه‌کانی بازاڕی شاردا هاوار هاواری کابرایه‌کی دووکاندار و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له خه‌ڵکێکی زۆر لێ ێ سه‌رنجی ڕاکێشا و به‌ره‌و دووکانه‌که که‌وته ڕێ و له نزیكبوونه‌وه‌ی دا له یاوه‌ره‌کانی خۆی پرسی:ده‌بێ چی بێ؟ کابرایه‌ك شووتی یه‌کی زۆری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك شووتی ده‌شکێنێ و خه‌ڵکه‌که‌ش به سه‌ر سوڕمانه‌وه لێ ی ده‌ڕوانن،پاشا که‌مێك له شووتی فرۆشه‌که ده‌چێته پێشه‌وه و گوێ ی لێ ده‌بێ که شووتی فرۆشه‌که هاوار ده‌کا و ده‌ڵی (من شووتی ده‌فرۆشم به شه‌رت نه‌ک ته‌نها به شه‌رتی سووری به‌ڵکو پێشت ده‌ڵێم که چه‌ند ناو‌کی تێدایه) که پاشا گوێ ی له‌مه ده‌بێ زۆر سه‌یر ده‌بێ به لایه‌وه،خێرا به کابرا ئه‌ڵێ من ده‌مه‌وێت شووتی یه‌کت لێ بکڕم به‌و شه‌رته‌ی که خۆت ده‌یڵێیت،ئه‌گه‌ر وا ده‌رچوو خه‌ڵاتێکی باشت ده‌که‌م ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وا سزایه‌کی گه‌وره‌ت ده‌ده‌م،شووتی فرۆشه‌که له باوه‌ڕبه‌خۆبوونی له کاره‌که‌ی دڵخۆشی یه‌ک دای ده‌گرێ و شووتی یه‌ك هه‌ڵده‌گرێ و به پاشا ده‌ڵێ گه‌وره‌م ئه‌م شوتی یه ڕه‌نگه‌که‌ی وا سووره و تامه‌که‌ی وا شیرینه و ئه‌وه‌نده‌ش ناو‌کی تێدایه و ده‌ست ده‌کات به شکاندنی شووتی یه‌که،که پاشا سه‌یر ده‌کات شووتی یه‌که به‌و شێوه‌یه ده‌رده‌چێت که کابرا باسی لێوه کرد،فه‌رمان به یاوه‌ره‌که‌ی ده‌کات که کیسه‌یه‌ك زێڕ بدات به کابرای شووتی فرۆش و له هه‌مان کاتیش‌دا پاشا به هه‌موو تونایه‌وه زلله‌یه‌ک له په‌ناگوێ ی شووتی فرۆشه‌که ده‌دات و به تووڕه‌ی یه‌وه پێ ی ده‌ڵێت(ئه‌و زیره‌کی یه‌ی تۆ هیچ سوودێک به گه‌ل و نیشتمان ناگه‌یه‌نێت ده‌تتوانی له کارێکی به سووددا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌کارت بهێنایه)،ناوكێشهکهش به‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه ئاڕاسته ده‌که‌م:
أ)له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی به‌ڕێزت ناوێکی عه‌ره‌بی یه و ده‌بێت به‌م شێوهیهبنووسرێت له ڕاستی دا (مپنی)،ئه‌و که‌سه‌ی که به کوردی ده‌ینووسێت ده‌توانێت ڕێچکه شێوازی جیاوازی نووسین ههڵبژڕێت به پێ ی ئاسانکاری،چونکه ئه‌گه‌ر ناوه‌که‌ت به کوردی ته‌واو بنووسین ئه‌و کاته ده‌بێ ته‌رجومه‌ی حه‌رفی ته‌واوی بۆ بکه‌ین و بنووسین(دووانه)به‌مه‌ش به‌ڕێزتانی پێ ناناسرێته‌وه.
ب)حه‌سه‌ن که‌چه‌ڵ و که‌چه‌ڵ حه‌سه‌ن،هه‌ردووکیان یه‌ك ده‌ربڕینن بۆ که‌سێکی دیاریکراو،ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیشت به هه‌ر پله‌یه‌کی ئه‌ندامێتی پارتهکهتهوه ناوزه‌ند بکرێیت گرنگ له‌وه‌دایه که به‌ڕێزت وه‌ك ده‌مڕاستی یهکغرتووی ئیسالامی له به‌رامبه‌ری گفتوگۆدا به‌شداریت کردووه.
ج)گه‌یاندن و فێرکردنی دبلۆماسی یه‌ت له‌وه‌دا نی یه که له کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کدا په‌نا ببرێته به‌ر بچوککردنه‌وه و بریندارکردنی ڕه‌خنه‌گر،له‌کاتێکدا یه‌کێك له ڕه‌وشته به‌رزه‌کانی پێشه‌وایانی ئیسلام سنگفراوانی و لێبوورده‌ی یه،هه‌روه‌ها دیبلۆماسی یه‌ت بریتی نی یه له ناوبڕکردنی به‌رامبه‌ره‌که‌ت له کاتی قسه‌کردنیدا بێ ئه‌وه‌ی لێ ی تیبگه‌یت و بریتی نی یه له تکا و ڕجاکردن بۆ ئه‌وه‌ی دوو دێڕ یان دوو ده‌قه زیاتر قسه بکه‌یت.دیبلۆماسی یه‌ت له‌وه‌دایه که به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی وا له به‌رامبه‌ره‌که‌ت بکه‌یت گوێت لی بگرێت.
د)چه‌ند جارێک و له چه‌ند ساتێکی جیاوازدا ڕاتگه‌یاند که به‌ڕێزت وه‌ک پارێزه‌رێك داکۆکی له مافه‌کانی گه‌ل ده‌که‌یت و خۆتت به پارێزه‌ری گه‌ل ناساند،ئایا ده‌توانم بپرسم مه‌به‌ستان کام گه‌له،گه‌لی یه‌کگرتووی ئیسلامی یان گه‌لی کورده،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان پارێزه‌ری گه‌لی یه‌کگرتووی ئیسلامی بێت ئه‌وه من هیچ ناڵێم،ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستتان پارێزه‌ری گه‌لی کورده له‌گه‌ڵ ڕێزمدا ئه‌مه‌یان زۆر به دوور ده‌زانم،له‌به‌رئه‌وه‌ی:
کاتێك داگیرکه‌ران و دوژمنانی گه‌ل ڕۆژانه ئاگربارانی جه‌سته‌ی کوردستان ده‌که‌ن و ده‌یسوتێنن له هیچ دادگایه‌ک و له هیچ شاشه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی یه‌وه نه پارێزگاریکردن و نه مونازه‌ره‌ی به‌ڕێزتانم نه‌دی،کاتێك ڕۆڵه شۆڕشگێڕ و گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانی گه‌ل به ده‌ستی داگیرکه‌ران و دوژمنانی کوردستان له کونجی زیندانه‌کاندا ده‌ئاخنرێن و ئازار وئه‌شکه‌نجه ده‌درێن،له سه‌ر چیا و له سه‌ر شه‌قامه‌کان شه‌هید دهکرێنگوێم له ده‌نگی پارێزگایکردن و مونازه‌ره‌ی به‌ڕێزتان نه‌بوو،کاتێک نێچیرڤان به‌رزانی به ئاشکار و به به‌رچاوی دنیاوه له میدیاکانی دوژمن‌دا وابه‌سته‌یی و سه‌رشۆڕی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و گه‌لی کورد به به‌ڕێزیشته‌وه بۆ دوژمن ئاشکراکرد جارێکی تر به‌ڕێزت دیار نه‌بوویت و گوێم له ده‌نگت نه‌بوو،کاتێک سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵات به درێژایی بیست ساڵ هه‌موو پیرۆزی یه‌کانی گه‌لیان له‌که‌دار و پڕ خهوشکرد،هه‌ر تۆم نه‌دی،کاتێک شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری ناوخۆیان هه‌ڵگیرساند،به هه‌زاره‌ها له تاکه‌کانی گه‌ل کوژران و ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون که به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی بێ دیفاع و بێ لایه‌نی گه‌ل بوون ئه‌ی به‌ڕێزت له کوێ بووی؟ئه‌ی ئێستا له کوێ ی؟.
من چی له زانستێک بکه‌م که له‌م قۆناغه‌ی گۆڕانی گه‌له‌که‌مدا مناڵانی ووڵاته‌که‌م فێری خۆشه‌ویست نیشتمان نه‌کات،من چی له زانستێک بکه‌م که له‌زۆر کۆن و له کۆن و له ئێستاشدا وانه‌کانی ئه‌نفال بداته‌وه به گوێ ی مناڵانی گه‌له‌که‌مدا.
ه)هه‌ر به پێ ی فه‌لسه‌فه‌ی بیابانیش(من مدح نفسه فهو کاژب)ئه‌و که‌سه‌ی به خۆیدا هه‌ڵبات درۆزنه.
هاوار
20/12/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست