کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك ئیمزایكە ئێمە لە پشتین

Tuesday, 30/11/2010, 12:00



سەرۆك ئیمزایكە ئێمە لەپشتین خۆگەر پێشتریش هەچ ئیمزایەكت لەسەر ئەم میللەتە كردبێت خۆ هەر سەربەخۆ كردوتە نەك میللەت وتبێتى بیكە كەواتە ئەمەش پەرلەمان و حكومەت نین دەیكەن بەڵكو ئەو دوو ڕژێمەن كە سەربەخۆ ئیمزاى دەكەن ئەو دوبنەماڵەن لەتاو مانەوەى خۆیان ئیمزاى دەكەن نەك لەبەرژەوەندى ئەم میللەتەبیت،لەكاتێكدا ئێوە باسى دمیوكراتى و شوسیالیستى و عەدالەت و بیرو ڕاى ئازاد دەكەن كەچى لەم لاوە پلانتان داناوە بۆ ئەوەى كە خۆپیشاندان قەدەغەكەن وەك ئەوەى خۆتان كۆتاى خۆتان ببینن دەستان داوەتە ئەم زۆر پێڕاكیشانە كە هەر ڕۆژێك یاسایەك دەردەكەن و شتێك قەدەغە دەكەن،بەڵكو ئەمە هەر لەسەرەتاى هاتنە خوارەوەتان لە شاخ بۆ شار نەك لەسەر بنەماى دیموكراتى و سۆسیالستى بوو بەڵكو لەسەر بنەماى دیكتاتۆریو كۆشتن و برین بوو هەر دەبوو زوو ئەم میللەتە بیزانیایە كە ئیوە بوون دوازدە هەزار گەنجى ئەم وڵاتەتان دابەكوشت لە پێناوى بەرژەوەندییەكانى خۆتان كە ئیستاش بەهەزاران گەنج سەرنوگمن لەنێوان دوو ڕژێمى فاشیل كە سەرەڕاى ئەو هەموو تاوانانەتان بەرامبەر ئەم میللەتە ئەنجامتاندا لە بیرتان چوو،بەڵام ئێستاش خەریكە بەشێوەیەكى نوێ ئەم مێژووە ڕەشانە دووبارە دەكەنەوە بیرت نەچێت سەرۆك تۆ بە ئیمزاى ئەم میللەتە بویت بە سەرۆك خۆ ئەوەندەش عەقڵت بەوە بشكێت كە داخوازى ئەم میللەتە لەبیر نەكەیت بەڵام عەقڵیەتى تۆ و ئەمسالەكانى تۆ هەر ئەوەندە عەقڵتان بەوە دەشكێت لە پێناوى بەرژەوەندى خۆتان و مانەوەى خۆتان و كورسیەكەت خەریكە بیرو ڕاى میللەتێك كە قەدەغە دەكەیت، بەڵام ئێستاش دووبارەى دەكەمەوە سەرۆك عەقڵیەتى قەبیلەى تۆ هەر ئیمزاى دەكات بەڵام بیرت نەچێت سەرۆك كاتى ئەوەش هاتووە تۆش بە قەڵەمى ئێمە مێژووە ڕەشەكانى خۆتو باوكیشت كە بەردەوام خەریكى پیلان گێڕان بوون لەم میللەتە بخرێتە سەر پەڕەى گۆڤار و رۆژنامەو سایتەكان چیتر سەرۆك بڕیاربێت بە من وەك تاكێكى ئەم میللەتە بەردەوام بم لەشەڕكردن بەقەڵەمەكەم لەگەڵت تۆش چۆن بڕیار دەدەیت شەڕمان لەگەڵ بكەیت ئازادیت دڵنیام بڕیارەكەت وەك ئەو بڕیارانەیە كە سۆرانى مامەحەمە و سەردەشت عوسمانى تێدا نوقمى خوێن بوو،ئێمەش بەهەمان شێوە ئامادەین نوقمى خوێن بین جەنابیشت لەگەڵ سەرۆك جاشەكاندا شەرابى خۆشى خوێن ڕژاندنى ئێمەو بخۆرەوە بەڵام دڵنیام ڕۆژێك دێت چۆن ئەمیللەتە شەرابى خوێت ڕژاندنى سەددامى خواردەوە بەڵكو سەرەى جەنابیشت دێت ئەم میللەتە شەرابى لەناو چونى تۆش بخواتەوە هەى سەرۆك بارزانى.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە