کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكێكی گەمژە یان بتێك بۆ پەرستن

Tuesday, 06/07/2010, 12:00



هەڵدانەوەی لاپەرەكانی رۆژگار دیمەنی زۆر پێكەنیناویم بەیاد دێنێتەوە ، خۆ مرۆڤ هەموو جارێك لە دڵخۆشیدا پێ ناكەنێت یان با بڵێم تەنها دیمەنی كەسە كۆمیدی یەكان نامان خەنە پێكەنین مرۆڤ زۆر جار پێكەنینی بە عەقڵ دێت عەقڵێك كەپڕبێت لەبەتاڵی و بۆش لەهەموو مەعریفەتێك و خاوەنی ئەو عەقڵەبەتاڵەش زۆرت لێ بكات كەمتمانەی پێ بكەیت خۆیت لێبكات بەسەركردەو سەروەر و بڵێت گەر من نەبم تۆ گورگ دەتخوات ، یان باشترە بڵێم گورگ پێت بڵێت من نەبم گورگ دەتخوات توخودا ناحەقمە لەغەمان ئەوەندە پێنەكەنم تاكو دڵم دەوەستێت و نەجاتم دەبێت لەم مەهزەلە سیاسی یەی هەرێم و سەركردە پێكەنیناوی یەكەی ، من سەركردەیەكم هەیە تاكو بڵێیت گوناح زەلیلی دەستی نەزانی، خوێنەران بڕوام پێ بكەن كەكەسی وادەبینم لەغەمدا زۆر پێكەنینم دێت و لەهەمان كاتدا بەزەیشم دەجوڵێت و هەندێكجار هەربەراستی لەناخی دڵەوە دەڵێم وەیش ، بڕواتان هەبێت هەرجارێك سەرۆكەكەی من لەهەربۆنەیەكدا ووتەیەك پێشكەش دەكات بەس ماوەم هەبێت هەر ڕٍستەیەكی بەشی یەك لاپەرەی رۆژنامە رەخنەی دەوێت تاكو ئێستاشی لەگەڵدابێت لەهیچ ووتارێكیدا چوار ووشەی مەعریفیم لێ نەبیستووە وەی خودا ئەوە بگرێت كە بەدڵ دەنگی پێدایت ئەوجا ئەوەش كەتەزویری بۆ كردی وەكو خۆت ریسواو سەرلێشێواو بێت .سەرۆكێك خۆی بەسیاسی بزانێت و وەكو دەروێشەكانی بنەماڵەكەیان دەڵێن سیاسی یەكی حەكیم بێت بەڵام تاكو ئێستا ماناو چەمكی چوار زاراوەی سیاسی نەزانێت ، وەرن بابگەڕێینەوە بۆ سەردەمی دوایی ڕاپەرین و گەمەپێكەنیناوی یەكانی مفاوەزات و مەسەلەی یەكەم هەڵبژاردنی كوردوستان ، ئەم سەرۆكەی من ئەو سەردەمە یەكێك بوو لەو عاجباتی یەسیاسی یانەی تاكو ئێستاش كەبەبیرمدا دێتەوە بەدەست خۆم نی یە پێكەنینم دێت ، ئەم پیاوە هەزەلی یە بۆ ماوەی شەش دانەمانگ بەسەرۆكایەتی وەفدی بەرەی كوردوستانی لەبەغدا بەدیار رژێمی بەعسەوە دانیشتوو بوو بەخوا چی شەخس و مشایەخی ئەم دنیایەیە كردمانە تكا و رجای بەس بێتەوە كەچی نەدەهاتەوە ، پێش ئەوە باباسی هەل و مەرجی مفاوەزاتی ساڵی 91 تان بۆ بكەم ئەوجا پێ بكەنن ، وەكو لەیەكێك لەنووسینەكانی پێشوومدا باسم كردووە دەستەڵاتی سیاسی ئێمە هەركاتێك مفاوەزاتیان كردووە دڵنیابن كە كورد هیچ پێویستی پێ ی نەبووە بەڵكو دوژمن زۆر پێویستی بووە ئەو كاتەی سەركردایەتی سیاسی كورد لەبەرەی كوردوستانی دا رەزامەند دەبن بە مفاوەزات راست ئەو كاتەیە كە زۆرینەی جیهان و زل هێزەكانی جیهان پشتگیریمان لێ دەكەن لە ڕووی سیاسی یەوە ئەوەندە بەهێز بووین ئەوەندەی هەر یەكێك لە دەوڵەتانی ناوچەكەی خۆمان و بگرە زیادتریش دۆستمان هەبوون ، لەڕووی سەربازی یەوە زۆرینەی چەك وتفاقی سەربازانی سووپای عێراقی بەدەستی هێزی پێشمەرگەوە بوون و هەموو كوردێكیش بە پیر و گەنج منداڵ و پیا و و ژنی یەوە بەبیر و باوەڕەوە ببوون بە پێشمەرگە ، ئەمە لەكاتێكدا سووپای عێراق لەوپەڕی بێ وورەیی دابوون ، با بێینەوە سەر بابەتەكەی خۆمان و جارێكە لە مامەوە دەست پێبكەین ئەوجا باسی كاكە گێلەتان بۆ تەواو دەكەم برواتان هەبێت هەر ئەو سەردەمەش كە خەڵكی خۆمان دەیان گووت مام زۆر سیاسی یە من كە هەواڵە پێكەنیناوی یەكەی مامم بیست لە مفاوەزاتدا لەوكاتەوە تاكو ئێستا هەر لەسەر ئەو بروایەم مام موجاملێكی ناسیاسی عەجیبە مامەمان لەیەكەم دیداریدا وا بە حەماسەوە باوەشی بۆ سەددام كردبووەوە و شڵپەی لەكوڵمەكانی هەڵساندبوو بەو ماچانەی زۆر مەجازی یانە بە دۆستەكانی كوردی ڕاگەیاند كە ئەوە ئێمەین زوڵممان لە بەعس كردووە و ئەوان زاڵم نین مەزڵومن ، ئەمەیان مام باخاڵێكی بۆ دابنێین و بۆی بیەیەنەوە سەری دێڕ و باس لەسەرۆكە گوناحەكەمان بكەین كە دەروێشەكانی بەسیاسی حەكیم ناوی دەبەن و تەزویری بۆ دەكەن .
باسمان كرد كە شەش مانگ لە بەغداد لەگەڵ بەعس خەریكی موجامولەی سیاسی بوو ، لەنووسینێكی پێشتردا ئەوەشمان لەزمانی یەكێك لەهاوەڵەكانی وەفدەكەیەوە باس كرد كە چۆن سەددام بە دژوێن پاك دایشتبوون و ئەمیش بۆ خۆی خەریكی دروست كردنی سێگۆشەبوو لەسەر كاغەز ، پێكەنین لێرە بەدوایە ، ئەم سەرۆكە ئەوەندە گوناح بوو كۆمەڵێك خاڵی لەپاشی شەش مانگ بۆ بەرەی كوردوستانی هێنا بووە وە و زۆر ئیلحاحیشی لەبەرەی كوردوستانی دەكرد كەلەسەری ڕازی بن گرنگترینی ئەو خاڵانەش ئەمانەبوون [ چی چەكی قورس و مام ناوەندی دەستی پێشمەرگە هەیە بگەڕێنرێتەوە بۆ ڕژێم واتە پێشمەرگە بەس دارو لاستیك و بەردەقانی پێ بێنێت ، ئە دوو ئێزگەی ڕادیۆ یەی كەبوونەتە هاندەری پێشمەرگە و جەماوەری كوردوستان (دەنگی گەلی كوردوستان و دەنگی كوردستانی عێراق)تەسلیم بە ڕژێم بكرێن ئەو كاتە هەموو دەزگای ئیعلامی كوردی تەنها ئەو دوو ڕادیۆ یەبوون ، هەروەها باسی مەسئەلەی كەركوكیش دابنێن بۆ كاتێكی نەزانراو ] سەرۆك بارزانی لەو كەسایەتی یە ناسیاسی یانەیە كە بەهۆی نەشارەزایی لەسیاسەت بەدوژمنان گەشبینە بۆیە زۆر بە قەناعەتەوە و زۆر گەشبینانە رای دەگەیاند بە هەواڵی دڵخۆشكەرەوە هاتووەتەوە لەبەغداد و جەختی دەكرد لەبەری كوردوستانی كەرەزامەند بن لەسەر داواكانی بەعس ، خۆشترین نووكتە ئەئەمەیە لەماوەی زیادتر لە 7 مانگی بەر لە هەڵبژاردنی 1992 تاكو ماوەیەك پاشی هەڵبژاردن سەرۆك ناكۆك بوو لەگەڵ لایەنەكانی تری ناو بەرەی كوردوستانی تەنها لەبەر ئەوەی جیاوازی یەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و كۆنفیدراڵی و حكومەتی سەربەخۆی نەدەزانی بۆیە كاتێك لایەنەكانی تری ناو بەرەی كوردوستانی دروشمی فیدرالی یان بەرز دەكردەوە جەنابی سەرۆك دەیگووت زۆر مەحاڵە دەوڵەتانی زل هێز ڕازی ببن بەدامەزراندنی حكومەتی كوردی و لەحوكمی زاتی زیادترمان پێنادەن لەراستی دا سیناریۆی هەڵبژاردنی تەزویر ئالەمەوە داكەوت ئەو كاتە بەرەی كوردوستانی بۆ ڕازی كردنی سەرۆكە ناسیاسی یەكە بڕیاریاندا مەسەلەی فیدرالی و حوكمی زاتی بۆ خەڵك ڕوون بكەنەوە و پاشان بەڕاپرسی خەڵك بریار لەسەر یەكێیان بدرێت ئیتر ئەوەبوو حكومەتی بەعس ئیدارەی كێش كردەوە و ئەو راپرسی یە گۆڕا بە هەڵبژردن ، هەرچۆنێك بێت بۆ یەكەمجار ئێمەی كورد سوودێكمان لە نەزانی كاكە مسعود وەرگرت و توانی یەكەم پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموكراسیەت بەرهەم بهێنێت بۆ ئەمەیان هەق وایە جەنابی شانازی بەنەزانی یەكانی خۆیەوە بكات ، هەرچەندە لەماوەی ئەو شەش مانگەی بەغداوە پەیمانە نهێنی یەكانی لەگەڵ سەددامی دۆستیدا بەست بوو لەم دووایی یەدا ئەنجامی خیانەتەكەی 31ی ئابی لێكەوتەوە ، خوێنەری بەڕێز من بۆ مێژوو دەدوێم و تۆش كەیفی خۆتە بەڵام ئەمانە ڕاستین وبەبێ هەبوونی هیچ سۆز وعاتیفەیەك بۆم باسكردیت ،بۆیە لەكۆتایی دا لێت دەپرسم تووخودا پەرستنی بتێك جەهالەتە یان متمانەدان بەگەمژەی ناسیاسی ، خۆت بیر بكەرەوە ئەوجا بڕیار بدە خۆ بتە داماوەكە گەر هیچ سوودێكی نەبێت ئەوا هیچ زیانێكیشی نی یە ، بەڵام چی لەسەرۆكێك دەكەیت كە بۆردومان كردنی سنوورەكانی هەرێم لەلایەن توورك و ئێرانەوە بە ئیجابی دەداتەقەڵەم و داوا لە حیزبە كوردوستانی یەكان بكات كە لەدژی گەریلاكانی پەكەكە و پژاك بووەستن ماوەی چەند رۆژێك دابنێت بۆ یان تاكو خۆیان یەكلایی بكەنەوە . سەرۆكێكی حەكیمە ها وانی یە؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە