كارێك مەكەن دزە بەئەزموونەكان ئەم ئەزموونەیان لەدەست بچێت....!
Saturday, 17/07/2010, 12:00
دەسەلاتی سیاسی لە هەرێمی كوردوستان ئەو كاتەی هیچیان پێ نامێنێت بۆ هێوركردنەوەی ناڕەزایی یەكانی خەڵك ئیتر دەبنە خەم خۆری ئەزموونەكە و لەخەڵك داوا دەكەن كارێك نەكەن ئەم ئەزموونەیان لێ تێك بچێت ، وەرن بائەم ئەزموونە ڕاڤە بكەین و بزانین ئەزموونەكەی هەرێمی كوردوستان كێ هێناویەتی یەدی وكێ تێكی دەدات و مەبەستی ئەم بەرێزانە لەووشەی ئەزموون چی یە ؟!
ئەگەر مەبەست لەو ووشەیە ئەو بارەبێت لە ڕاپەرینەوە تاكو ئێستا هەرێمی كوردوستانی پیادا تێدەپەرێت ، ئەو ئەزموونەی خەڵكانی ئەم نیشتیمانە بە هۆی بەرگە گرتنیان بەرامبەر نەهامەتی یەكان ڕایان گرتووە و بەسەر كۆڵ و شانی خەڵكی ڕەش و رووتی ئەم هەرێمەوە سەركردایەتی ناسیاسی كورد وەكو ئەرك و بارێكی قورس ڕاگیراوە ، ئەوا مافی خەڵكی ئەم ووڵاتەیە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەم بتە سیاسی یانەدا بكەن و بیان خەنە ژێر پرسیارەوە ،لەكاتێكدا دەسەڵاتی ئەم ووڵاتە هیچ لێكدانەوەیەكیان بۆ مانا و چەمكی بەرپرسیاریەتی نی یە یان خۆیانی لێ گێل دەكەن ، ئەوان بۆخۆیان دەسەڵات دارێتی واتەفسیر دەكەن كەچی بەروو بوومی ئەم ووڵاتەهەیە لەسەر یەك كۆمەڵی بكەن و پەرە بەژیانی تایبەتی خۆیان بدەن لەسەر حسابی خەڵكی ڕەش و رووتی ئەم ووڵاتە ، لەكاتێكدا بەرپرسیاریەتی (مسئولی یەت) ماناكەی هەر لەناوەكەیەوە روون و ئاشكرایە ، واتە لەهەركەم و كوڕی یەك لەم ووڵاتەدا جەنابی سەرۆك یەكەم كەسە كەگەل لێ پێچینەوەی لەگەڵدا بكات و ئیتر پلە بە پلە تاكو دەگاتە بچوكترین كەسی بەرپرس ئەوەندەی پەیوەندی بە كەم و كوڕی یەكانەوە هەبێت دەخرێتە ژێر پرسیارەوە ، بەواتایەكی تر هەر كەم و كوڕی یەك لەم نیشتیمانەدا هەیە سەری گەورەی ووڵات بەرپرسی یەكەمی ئەو كەم و كوڕی یەیە ، هەر لەسەرەتای ڕاپەڕینەوە تاكو ئێستاشی لەگەڵدا بێت سەرانی دەسەڵات تەنها خۆیان بە خاوەنی بەرهەم و سامانی ئەم ووڵاتە زانیوە و خەریكی هەڵتەكاندنی ژێرخان و سەرخانی ئابووری ئەم ووڵاتە بوون ئەگەر بەردێكیان لەسەر چینی دیوار نەدزیبێت ئەوا دڵنیابن بەردێكیان لەسەر بەردێك دانەناوە ، لەبیرتان دێت سەرانی حیزبە سیاسی یەكان هەر لە قەرەوێڵەی نەخۆشخانەوە تاكو دەگاتە كارگەگەورەكانی ئەم ووڵاتەیان ئاودیوی سنوورەكانی كوردوستان دەكرد و دەیان فرۆشتنەوە بە خرێدار ە ئێرانی یەكان ، لەساڵی 1992 دا (علی خامنەئی) لە كۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ بازرگانانی ئەو ووڵاتە پێشنیار دەكات و دەڵێت:
(ئەگەر سەرانی كوردی عێراق خۆڵ و خاشاكیشیان ئەم دیو كرد لێ یان بكڕن ئێمە سوود مەند دەبین) ئەوەتا ئەنجامەكەی ئەمڕۆكە دەبینین هەرلە گەورەترین ئامرازەوە تاكو دەگاتە ماست و ماستاو لەدەرەوەی سنوورەكانەوە بۆمان دێت و میللەتێكی بێ ئیش و بێ كار و بێ بەرهەم ئەمەش لە سایەی بازرگانانی سیاسی ئەم هەرێمەی ئێمەوە ، دارتێل (عمود) و بگۆڕ(محاولە) و سیمی كارەبای ئەم ووڵاتە هەمووی كرا بەپارە و خرایە گیرفانەكانی بەرپرسانەوە و تاكو ئێستاشی لەگەڵدابێت بەدەست كێشەی كارەباوە دەناڵێنین ، لەیادم دێت لەپاش ڕاپەڕین چی فەرمانبەر و مووچەخۆری ئەم ووڵاتەهەیە بەدروشمی (سەری بەرز بۆ مووچە نەوی ناكەین) هەناسەسارد كرابوون ، ئاخر ئەمە قسەی قۆڕنەبوو دەسەڵاتێك كەوتبێتە داڕنینی ئەم ووڵاتە و داری بەسەر بەردی یەوە نەهێشتبێت و بەم دروشمە قۆڕەش قۆڕە لەزگی خەڵك هەڵبسێنێت ، فەرمانبەر هەبوون دەمناسین بەبێ مووچە كاریان لەفەرمانگەكەیان دەكرد و ئێوارانیش بۆ قووتی دەمی منداڵەكانیان كوزەڵە و تەڕە و سەوزەیان دەفرۆشت و لە مەزادخانە خەریكی كۆنە فرۆشی بوون ، بەبێ ئەوەی ئەم دز و جەردەیانە بەبای خەیاڵیاندا بێت ، ئەوە باسی شەڕە نەگریسەكەی ناوخۆ و بەكوشت دانی گەنجی ئەم ووڵاتە هەرناكەم كە ئەمەش جۆرێكی تری بازرگانی و گرێبەستی بەعس و تورك و لایەنەكانی بەشەڕهاتووبوون .... ئێمەی كورد تەنها شتێك كەدڵمان پێی خۆش بوو نەمانی زۆرداری یەكانی بەعس و هەبوونی كەمێك ئازادی بوو ، بەڵام كامە ئازادی ئازادی یەكی داتاشراو و چاككراو لەسیاسەتی بەڕێوەبردنەكانی بەعس هەر لەم سەردەمی ئازادی یەدا دەیان كەسایەتی ناسرا و ی شارەكانی هەولێر و سلێمانی بە موناسەبە و بێ موناسەبە دەكرانە ئامانجی لوولەی تفەنگەكانی دەزگای پاراستن و دەزگای زانیاری و بێ ئەوەی كەسیش بزانێت هۆكاری تیرۆر كردنیان چی بوو وە چی مەنفەعەتێكی بۆ ئەم ئەزموونەی ئەم جەردە و رێگرانە هەیە. لەبیرم دێت لەسەر ئەم ژیانەنالەبارە لەساڵی 2003 دا ووتارێكی كورت و چڕم نووسی بوو بردمە هەر ڕۆژنامە یەك نەیان وێرا بڵاوی بكەنەوە ، تاكو لەیەكێك لەدەزگاكانی ئەو كاتە كە دەزگایەكی ئەهلی و سەربەخۆ بوو برادەرێكیان پێ ی گووتم تۆ بەغیرەتی كەشتی ئاوهات نووسیوە بەڵام ئێمە غیرەت ناكەین بڵاوی بكەینەوە ؟! ئائەمە ئازادی یەكەمانە یان بڵێم دۆبلاج و تەرجەمەی ئەو ئازادی یە یە كەبەعس بەخشی بووی ئەوەتا ئێستا لەسایەی ئینترنێت و گۆڕان كاری باری عێراقەوە كەمێك چاونەترسانە تر بڵاوكراوە ئازادەكان رەخنەكانی خەڵك بەگوێ ی جەردەكان دەگەیەنن و دەتوانین جار و بار داخی دڵەكانمان هەڵبڕێژین بەڵام لەبری بەخۆدا چوونەوەیان رۆحی پەپولە ئاسای گەنجانی وەكو سۆران و زەردەشت دەكێشن .ئا ئەمە ئەو ئەزموونە تاڵەیە كە دەسەڵاتی كوردی بەئێمە دەڵێن با لەدەستمان نەچێت .....؟! ئەوانە كۆمەڵك جەردە و دزی بە ئەزموونن مەبەستی یان لە ئەزموونەكەش كەلە دەستیان نەچێت هەر ئەو بە تاڵان بردنەیە ، لە نوێترین هەواڵەكانی تاڵانكاری دا گرێ بەستی ئاودیو كردنی نەوت و سامانە سروشتی و كانزایی یەكانە، لەهەمووی سەیر تر كاتێك سوور دەزانن درۆدەكەن و كەسیش باوەڕ بەدرۆكانیان ناكات ، بەبێ بەڵگە و پاساو سوورن لەسەر درۆ كردن بۆ یە كە ڕووبەڕوی پرسیاركردن لەبارەی دزینی نەوتی خاو بوونەتەوە ، دەڵێن نەوتی خاو نی یە و نەوتی ڕەشە دیارە نەوتی كوردوستان هیچ موشتەقاتێكی تری نیە تەنها نەوتی ڕەش مان هەیە گەروانی یە ئەم نەوتە كە پاڵفتە دەكرێت بۆ پێك هاتەكانی تری دیار نی یە و نرخی سووتەمەنی بۆ لەبازاڕەكانی كوردوستان دا وا لەبەرزیدایە، جا توو خودا كارێك مەكەن ئەم دزە بە ئەزموونانە ئەزموونەكەیان لە دەست بچێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست