کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكێكی موسافیر

Saturday, 10/07/2010, 12:00


شتێكمان هەیە پێ ی دەگووترێت سەرۆكی هەرێم ، ئەم سەرۆكایەتی یە بەرزترین دەستەڵاتە لەهەرێم دا ،هەروەك بێ ماناترینیشیانە ، بەرپرسێكی بێ بەرپرسیارێتی یە، لەهەرێمدابارێكی گرانەلە ئەستۆی خەڵكی رەش و رووت ، لەدەرەوە بازرگانێكی باڵا دەستە، نازانم لەماوەی ئەم چەند ساڵەی سەرۆكایەتی هەرێمدا جگە لەبرەودان بە پرۆژە بازرگانی یەكانی خۆی چ رۆلێكی هەبووە ، دەبێت وەرگرتنی پۆست و بەرێوەبردنی لەهەموو ووڵاتێكی جیهاندا ئەوەندە ئاسان و خۆش بێت یان هەر لەم ووڵاتە داماوەی ئێمەدا ئاوایە،سەرۆكێك سنوورەكانی لە ژێر رەحمەتی بۆردومانی دراوسێ كانی دا بێت و دانیشتووانی ناوچە سنووری یەكانی ئاوارە و دەربەدەربن بەبای خەیاڵیدا نەیەت یان ئەمەش بەشێكە لە گرێ بەستە بازرگانی یەكانی،خۆ سەركردە حەكیمەكەی ئێمە عیملاق ترین بازرگانی هەڵوێست و بەتواناترین نیشتیمان فرۆش و نەتەوە فرۆشە، ئەوەی تووشی گوومانی كردووم سەفەرە لەناكاو و یەك لەدوایی یەكەكانیەتی كە تاكو ئێساش كەس نازانێت بۆچی دەروات و چی دەكات و ئامانجی ئەم سەفەرانەی كاكی موسافیر چی یە و چی ئەنجامێكیان هەبووە .
راستی یەكی حاشا هەڵنەگرە هەر هەڵسووكەوتێكی نهێنی و ناشەفاف شوێنی گوومان لێكردنە ، بۆیە من وەكو تاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە لەناوەرۆكە نهێنی یەكانی سەفەرەكانی جەنابی سەرۆك بەگومانم....روون كردنەوەكانی ئەم بەرێزە لەسەر سەفەرەكانی ئەوەندەی تر گومانەكانم زیاد دەكەن چونكە ئەم پیاوە بێ باسكردن لە ئامانج و ئەنجامی سەفەرەكانی تەنها ڕایدەگەیەنێت ئەنجامی سەفەرەكەی ئیجابی بوون ، وەڵڵاهی خۆ ڕاستیش دەفەرموێت سەبارەت بە پرۆژە بازرگانی یەكانی جەنابی سەرۆك ئەم سەفەرانەی بەڕێزیان فوول ئیجابین ، هەر لەپاشی شەهید كردنی شەهید سەردەشتەوە ئەم كابرایە ڕاست وەكو ژنی دۆمی لێهاتووە و بەڕێكەوت دەكەوێتەوە ماڵەوە لەلایەك خۆی لە بەرپرسیاریەتی شەهید دەدزێتەوە لەلایەكی ترەوە ئەو گرێبەستانەی لەسەر گەریلاكانی پەكەكە لەگەڵ ئۆردۆگانی ئاغایدا گەڵاڵەیان كردووە ئیمزا دەكات و كێ دە زانێت چی جۆرە پرۆژەیەكی بازرگانی تر لەنێوان بەڕێزیان و ئەحمەدی نەژاد هەیە بۆ بازرگانی كردن بە پژاكەوە هاكا زانیتان دەبێتە میوانی كاك ئەحمەدی نەژاد و بەكۆڵێك ئیجابیاتەوە دەگەڕێتەوە ، لەم ماویانەی پێشوودا لەمەجلیسێكی عەشایەری دا بەم گوێ یانەی خۆم لەبەرپرسی بۆدی گاردەكانی بەرپرسێكی زۆر پایەداری پارتیم بیستووە كەئەویش لە زمانی بەرپرسەكەی خۆیەوە باسی دەكرد و گووتی [رۆژێك لەگەڵ كاك(.........)مەسئوولم باسی شەڕەكانی لەمەو پێشی پارتی و پەكەكەمان دەكرد ئەویش پێ ی گووتم بۆ پێت وایە ئەوەی دەزگا ڕاگەیاندنەكانی ئێمە لەسەر پەكەكە باسیان دەكرد ڕاست بوون ، وەڵڵا هەر لەساڵی 92 وە وە تاكو ئێستا شەڕی ئێمەو پەكەكە بەگرێ بەست لەنێوان ئێمە و توركیادا ئەنجام دراوە و نە پەكەكە كێشەی بۆئێمە هەبووە و نە رێگای هێنانی كەلو پەل و خۆراك یان گرتووە ئەوەی ڕاگەیاندنی ئێمە باسی كردووە لەسەر پەكەكە تەنها بۆ ڕەواجی محەلی و رەوایی دان بوو بەوشەرانە].
خۆ ڕەنگە بەشێك لە هۆكاری ئەم سەفەرەی توركیا و تەنانەت فەرەنسای بۆ سۆراخ كردنی پارە دەست بەسەرگیراوەكانی لای حەسەن نەسرۆڵلاِبێت ، ئەرێ بەڕاست كەس پرسیویەتی یان دەزانێت سەرۆك بۆ ئەوەندە سەفەر دەكات ....؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە