سەرۆكی هەرێم چی بەگەلی راپەریوو دەلێت
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
ئەوەی من لە كۆنگرە رۆژنامەوانی یەكەی سەرۆكی هەرێم تێگەیشتم تەنها بێ هیوابوونم بوو لەچاكسازی یەكانی دەسەڵاتی سیاسی لەم هەرێمی كوردووستانەی ئێمەدا ، سەرۆك دیسان قەوانەكۆنەكەی پێش سەفەرەكەیی بۆ لێداینەوە و بەبروای ئەو هێشتا گەندەڵی یەكانی بۆ دەست نیشان نەكراوە و تاكو ئەو هەوڵی چارەسەركردنیان بدات یاخود راوسەرنجەكانی خۆیی لەسەر بدات ، جەنابی سەرۆك ئێستاش بەو خەیاڵەوە دەنوێت كەجەماوەری كوردوستان لە خەونی غەفڵەتدان ئیتر دەتوانێت بەردەوام بێت لەیاری كردن بە چارەنووسی هاووڵاتیان و بەئارەزووی خۆی قووتی دەمی هەژارانی ئەم نیشتیمانە لەسەرحیسابە بانكی یەكانی خۆی لەبانكەكانی سویسرا كەڵەكەبكات ، ئێمە دەمانەوێت بە جەنابی سەرۆك بڵێین ئەوەی لەم ووڵاتەی ئێمەدا ڕوو دەدات جەنابی سەرۆك نە تۆ لێی بێ ئاگایت و نە ئێمەی جەماوەری كوردوستانیش ، جەنابی سەرۆك من داواكارم ئەوەی پەیوەندی بە حیزب و دەسەڵاتی حكومەتەوە هەیە لەیەكتر جیاواز بكرێتەوە و بەواتایەكی تر بڵێم حكومەت لەسەر پێ ی خۆی ڕابووەستێت و ئیتر شاگردی و مووچەخۆری حیزب قبووڵ نەكات ئەوا بەدڵنیایی یەوە بەشی هەرەگەورەی گەندەڵی یەكانت چارەسەر كردووە ، ئێوە وەكو سەرۆكی حیزبێكی بەناو دیموكراسی لەم هەرێمە سەرۆكایەتی دەكەن ، وەكو ئاشكرایە لەلای بەرێزیشتان لە دەسەڵاتی دیموكراسی دا هیچ دام و دەزگایەكی دەوڵەت فەرمانبەری حیزبی دەسەڵات نین و بەڵكو حیزب لەدەرەوەی دام و دەزگاكانی حكومەت دا برەو بەكاری سیاسی خۆی دەدات و بەهیچ جۆرێك دام و دەزگاكانی دەوڵەت نابنە ئامراز بۆ پتەوكردنی حیزبی دەسەڵات ، دەزگای ئاسایش و مخابەراتی یەكان و هێزی سەربازی ئەركیان پارێز گاری كردنی نیشتیمان و هاونیشتیمانیانە نەك ببنە دەزگای داپڵۆسێنەر و سەركووت كەری جەماوەر تاكو مل كەچیان بكەن بەرازی بوون لەسەر هەموو خراپەكاری یەكانی حیزبی دەسەڵات ، ئەوا بیست ساڵە دەزگا سیخوڕی یەكانی ئاسایش و دەزگای پاراستن و زانیاری حیزبەكانی ئێوە لەم ووڵاتەدا خەریكی كاری تۆقاندن و شوێن بزركردنی هاونیشتیمانیانن لەسەر هەبوونی بیر و ڕای جیاواز لە بیر و ڕای سیاسی حیزبەكەی ئێوە ، وەی قوڕ بەسەر ئەو كوردەی بەكرداریكی پارتی و یەكێتی دەڵێت نەخێر ئەوا دەزگا سیخوڕی یەكانی ئێوە لە چاو تروكاندنێكدا شوێن بزری دەكەن ، من نازانم تاكو ئێستا خۆ گەر (T N T) ەك داخڵ بەسنووری هەرێمی كوردوستان بووبێت و ئەم دەزگا سیخوڕی یانەی ئێوە پێ یان نەزانیوە ئەگەر نالِەی نەكردووبێت بەتایبەتی لە شاری هەولێری سنوورە پتەوەكەی پاراستنەكەی ئێوەدا خۆ ئەگەر جارو بارێك لەپێش تەقینەوە دا ئاشكرا بووبێت ئەوا جێگەی گوومانی هاووڵاتی یانە لەراستی هەواڵەكان ، جەنابی سەرۆك لەمەزیادتر ووردی بكەینە وە ئەم دەزگایانەی ئێوە لەناو حیزبیشدا ئەركە نیشتیمانی یەكانیان ئەوەندە بچووك كراوەتەوە لە پاراستنی ئەمنی قەومی كوردەوە بووە بەپاراستنی ئەمنی بنەماڵەی بارزانی ، هەروەك دەزگای زانیاری یەكەی تاڵەبانیش هەمان تاس و هەمان حەمامە لەگەڵ دەزگاكەی ئێوە ، دام و دەزگائەمنی یەكانی هەرێمی كوردوستان ئامادەن لەسەر نووسینی ووتارێك كە بەشان و باڵی جەنابت یان مەرحومی بابتیان هەڵنەدراوە و رەخنەی لەئەدای سەرۆكایەتی تان گرتووە نووسەرەكەی تیرۆر بكەن ، ئەمە لەكاتێكدا بەهەردووك دەوڵەتی ئێران و تووركیا كەوتبوونە وێزەی ناوچەسنووری یەكانی هەرێم و هەموو هاووڵاتی یە سنووری یەكانی كوردوستان دەربەدەر بوون نەك هەر پارێزەری ئەمنی قەومی مان نەبوو ، بەڵكو جەنابتان وەكو سەرۆكی هەرێم لەخزمەتكاری تووركەكانتدا بوویت و دەست خۆشیشت لێ دەكردن ، ئێستا بەكورتی یەكەی كاتی ئەوە هاتووە خەڵكی ئەم هەرێمە بە خیانەتەكانی تۆ بڵێن خیانەت و بەناوی خەباتەوە پێ یان مەفرۆشە چوونكە كەس بەتوورێكی قوڕاوی لێتیان ناكڕێت ، گەر دەتەوێت گەندەڵی یەكانت بۆ دەست نیشان بكەین و تۆش بریار دەدەیت چارەسەریان بكەیت ، ئەوا گەورەترین گەندەڵی ئەوەیە كەسێكی وەكو تۆ خیانەتی نیشتیمانی كردوو بێت و باوەشی بەكورسی سەرۆكایەتی هەرێمدا كردبێت ، خیانەتی 31ی ئاب و خیانەتی ئۆپەراسیۆنەكانتان بۆ ڕاو كردنی هەركوردێك لەم جیهانەدا گەر دژبە داگیركارەكەی چەكی شەرەفی هەڵگرتووبێت ئیتر ئەگەر داگیركارەكەی تورك یان عەرەب یان فارس بووبێت ، ئەوا من دەست نیشانی گەندەڵیم بۆ كردیت و چارەسەرەكەیشی تەنها ئەوەیە دەست لەسەرۆكایەتی هەرێم هەڵبگریت و خۆت و حیزبە خیانەت كارەكەت ئەم خاكە بەجێ بهێڵن ، گەر تۆ ئەوەبكەیت من دڵنیام ئۆتماتیكی هەموو گەندەڵی و خراپی یەكانی تر خۆیان چاك دەبن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست