كاك نەوشیروان گەر بە خیانەتكاران نەڵێین خیانەتكار دەبێت چی یان پێ بڵێین.....؟
Wednesday, 28/07/2010, 12:00
لێتانی ناشارمەوە من هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی گۆرانەوە ، بەبێ ئەوەی هیچ ئینتیمایەكی فەرمییم پێ یانەوە هەبووبێت ئەوەندەی هەڵسووڕاوێكی چالاكی ئەو بزووتنەوەیە لە هەوڵی سەركەوتنی ئەم بزووتنەوەیەدا بووم ،بۆ دوو سێ جارێكیش سەردانی بارەگا سەرەكی یەكەیانم كردووە و لە نزیكەوە ئەو كەسایەتی یانەم بینیوە كە پێشڕەوی ئەم بزووتنەوەیەن و گفت و گۆ و ڕاگۆرینەوەم لەگەڵدا كردوون ،كۆشش كردنی من بۆ سەرخستنی ئەم بزووتنەوەیە ڕەنگە جیاواز بووبێت لە كۆششی ئەو كەسانەی تر كەهەوڵی سەرخستنی ئەم بزووتنەوەیەیان داوە ، بەباوەڕێكەوە كارم كردووە كە پێم وابووەسەرچاوەی تێڕوانینەكانی من بۆ گۆران جیاواز بێت لە تێڕوانینەكانی هەریەك لەو كادر و هەڵسووڕاوانەی كاربۆسەرخستنی بزووتنەوەی گۆران دەكەن ،سەرچاوەی كاركردنی من بۆ ئەم بزوتنەوەیە هەوڵدان بووە بۆ نەمانی دەسەڵاتی موتڵەق لەكوردوستاندا كە ساڵانێكە هەناوی میللەت خواردووە،هەروەك پێشم وایە گەر هەمان دەسەڵات بە موتڵەقی بدرێتەدەست بزووتنەوەی گۆرانیش ئەوا ئەداكردنی هیچ باشتر نابێت لە ئەداكردنەكەی یەكێتی و پارتی ، بەواتایەكی تر تێڕوانینی من بۆ قەیرانی بەڕێوەبردن بیر كردنەوە بووە لە دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی بەهێزی وەكو بزووتنەوەی گۆران و كەم كردنەوە و نەمانی دەسەڵاتی موتڵەقی یەكێتی و پارتی بووە ، بەدڵنیایی یەوە هیچ پەشیمانیش نیم لەوەی لەم پێناوەدا هەر هەوڵكمدا بووبێت و پێشم وایە رەنجەكەمان بەبا نەچووە و تاكو ئێستاش هەر بەچاوی ئومێدەوە لەو گۆڕانكاری یەی پاشی 25/7/2009ی پەرلەمانی كوردوستان دەڕوانم. و پێشم وایە پەرلەمانێكی ئەكتیڤ مان هەیە بەبەراوورد لەگەڵ پەرلەمانی پێش ئەو بەروارە .
ڕۆژی 25/7/2010 لەیادی هەڵبژاردنی ساڵی ڕابووردوودا تەلەفزیونی كەی ئێن ئێن چاو پێكەوتنێكی لەگەڵ بەڕێز نەوشیروان موستەفادا سازدا ،ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو بە بۆ چوونی كاك نەوشیروان رۆژنامەنووسان گەر بە خیانەتكار و دزەكانی دەسەڵات بلێن دز یان خائن ....هتد، ئەوە تەشهیر كردنە پێ یان، بەرێزی گووتی:(ئێمە ناڵێین ئەم ووڵاتەی ئێمە خائینی تێدا نی یە یان دز و داوێن پیسی تێدانی یە بەڵام باسی خیانەت و دزی وداوێن پیسی یەكانیان ناكەین و پێمان وایە تەشهیرە) ، من نازانم ئیتركاك نەوشیروانیش دەیەوێت بەچی زمانێك تەعبیر لە خیانەت و دزی و داوێن پیسی و پیاو كوژی بكرێت كەنەبێتە تەشهیر بە سەرانی دەسەڵات لە كاتێكدا بە هەموو مانایەك پیا هەڵدان ومل كەچ كردنی سەرانی دەسەڵاتی ئێمە بۆ تورك و فارس كەدەست درێژی دەكەنە سەرسەروەری كوردستان خیانەتە و هیچ مانایەكی تر هەڵناگرێت و فرۆشتنی نەوتی كوردوستان بە قاچاغیش هەردزی یە و سەرانی دەسەڵاتی ئێمە خاوەنی دەیان نمونەی حاشا هەڵنەگری خیانەت و دزی و داوێن پیسی و خوێنڕێژین ، نازانم ئیتر چۆن كردەوەكانی ئائەم كەسایەتی یانە بەشێوەیەك دابڕێژرێن كەخەڵك لەتاوانەكانیان تێبگەیەنرێت و نەشبێتە تەشهیر لەكاتێكدا تشهیر یان بابڵێین سووكایەتی كردن باس كردن و لكاندنی سیفەتێكە بەكەسێكەوە كە ئەوسیفەتە دروست كراوبێت و سیفەتی كەسی باسكراو نەبێت ، دەیان بەڵگەی ئاشكرا و یاسایی لەسەر كەسایەتی یەكانی دەسەڵاتی سیاسی كوردوستان هەیە لەسەر خیانەت و دزی و خراپەكاری یەكانیان ئیتر نازانم باسكردنیان بۆ دەبێتە سووكایەتی كردن لە كاتێكدا ئەم سیفاتە خراپانە زیانن بۆ كۆی كۆمەڵگە و پێویستە تاكی كۆمەڵ لێ یان هۆشیار بن ، بۆیە بە بۆچوونی من ئەوە تەشهیرە كە بەخائنەكانی دەسەڵات بگووترێت نیشتیمان پەروەر یان دەست و داوێن پاك و مرۆچ دوست ، بەڵام ئەم شێوازە تەشهیر كردنە تەشهیر كردن نی یە بە سەرانی دەستەڵات بەڵكو تەشهیر كردنە بەپیرۆزی گەل ونیشتیمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست