کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با ئێمەی كەس و كاری شەهیدان لەسەنگەری گەل دابین

Saturday, 03/07/2010, 12:00




بنەماڵەی مەلای خائن و جلالی خۆفرۆش نیو سەدەیە گەنجی ئەم نیشتیمانە لەژێر پەردەی كوردایەتی دا بەكوشت دەدەن جەرگی هەزاران دایك و باوك یان سووتاندووە و دەیان منداڵیان هەتیو و بێ باوك كردووە ،ئەوانە هۆكاری برسێتی و رەش و رووتی و بێكاری خەڵكی ئەم ووڵاتەن ، هەر هێز و دەستەڵاتێك لەم جیهانەدا سەرهەڵبدات بە مەرجێك دژی گەلی كورد بێت ئەم دوو بنەماڵەیە دەبنە خزمەتكار و سیخوڕی ، پەنجاساڵی بەناو خەباتی كوردایەتی ئەم راستی یەی سەلماندووە كە بارزانی خائن و قوتابخانەكەی بروانامەی دەرچوونی بە چ جۆرە خائنێك داوە تاڵەبانی و مسعودی خائن لە دەرچووە یەكەمەكانی ئەم قووتابخانەنەفرەتی یەن ، بۆیە هەریەكە و بۆ خۆیان خاوەنی ئەرشیفێكی گەورەن لە خیانەت. بەراستی وەكو دەڵێن قووتابی زیرەك پێشبركێ لەگەڵ مامۆستاكەی دەكات بۆیە ئەم دوو خائنەش خەرمانی خیانەتیان رسوایی یەكانی بارزانی باوكی شاردووەتەوە ، هەردووك قووتابی یە زیرەكەكەی ئەم قووتابخانەیە زۆر بێشەرمانە و بەئاشكرا دەیان جۆر خیانەت و لەژێر دەیان پەردەدا ئەنجام دەدەن بەبێ ئەوەی باكیان لە ئازار و مەینەتەكانی گەلی كورد بێت ،لە ووڵاتێكدا دەزگاكانی سیخوری و موخابەراتی هەردووك بنەماڵەی خائن كەوتوونەتە وێزەی گەنجانی خێر لەخۆ نەدیوو ،هەردووك دەزگاكای پاراستنی بنەماڵەی بەرزانی و زانیاری بنەماڵەی تاڵە بانی دوو دەزگای نایاسایی و ناشەرعین و ئامانجیان بە زۆر سەپاندنی بنەماڵەی سەركردەخائنەكانیانە بەسەر خەڵكی بێ دیفاعی ئەم گەلە ستەم دیدەیەدا ، لەم ووڵاتەدا بەبەرچاوی ئەم هەموو دام و دەزگا سیخوڕی و جاسووسی یانەوە دەیان جار تی ئێن تی گەیشتنە شارەكانی كوردوستان و تەقێندرانەوە ئەو جا ئەم دەزگا سیخوری یانەی ئەم بنەماڵەیانە پێ یان زانیوە یان رەنگە راست بێت گەر بڵێین هەندێك لەو كارەتیرۆریستی یانەش دەستی ئەو دەزگایانە خۆیانی تێدا بووە ئەوانە پاراستنی ئاسایشی نەتەوە بە ئەركی سەرشانی خۆیان نازانن و بەڵكو ئەوان تەنها بۆ مل پێ كەچ كردنی ئەم نەتەوەیە دامەزراوون بۆ سەرۆكە خائنەكان و بنەماڵە خێڵەكی یەكانیان. زۆر دەگمەنە گەر لەمێژووی ئەو دوودەزگایەدا لەپاشی ڕاپەرینەوە تاكو ئێستا كەسانێكی بە حەق دوژمنی ئەم گەل و ووڵاتە كەمترین ئازاریان چەشتووبێت بەڵكو تەنها دەنگی ئازادیخواز و حەق خوازی ئەم میللەتە نێچیری بەردەوامی ئەم دوو دەزگایە بوون ، خەڵكی ئازادی خوازی ئەم نیشتیمانە لافاوێك خوێنی داوە و بە سەدان گەنجی كردووەتە قوربانی یەكسانی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بەڵام مەخابن بەهۆی هەبوونی هەردووك بنەماڵەی خائن و دەزگا جاسووسی یەكانیانەوە خوێنی شەهیدان بەرهەمێكی سەوز نەكرد لە ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بە ڵكو تەنها و تەنها كەلتوری ستەمكاری یەكانی بەعس وەرگێردراوەتە سەرزمانی كوردی چوونكە مسعود و جەلال دوو بەچكە سەددامن و دەزگاكانیشیان درێژكراوە و بەردەوامی پێدەری هەمان دەزگاداپلۆسێنەرەكانی بەعسین و بگرە تاكو بەعس لەسەر پێ ی خۆی وەستا بوو ئەمانەخزمەتكار و كڕنووش بەری بوون ،لەپاشی راپەرین و ئاوارەبوون تاڵەبانی لەیەكەم دیداریدا لەگەڵ سەددامی خوێنڕێژدا بەبەرچاوی میدیاكانی جیهانەوە زۆرعاشقانە سەددامی براگەورە و ئاغای ڕادەمووسێت، پاشان مەسعوودی خوێن رێژ بەسەرۆكایەتی وەفدی بەرەی كوردوستانی لەگەڵ سەددام دا بۆ ماوەی سێ مانگ وەكو نوێ بووك لەمانگی هەنگوینی دابوو ئەمەیان قسەی خۆم نی یە و یەكێك لەئەندامانی وەفدەكە (مامۆستا سەعد عبدالله) بۆی باس كردووم كە ئەوكات ئەندامێكی پایەداری حیزبی سۆشیالستی كوردستان بوو ئەو گووتی ((رۆژێك سەددام زۆر لێمان تووڕەبوو سەد دژوێنی ناشیرینی بەهەموومان دا كە بەكەڵكی باسكردن نایەت ئێمەش هەموومان چاومان بریبووە كاك مەسعوود تاكو وەكو سەرۆكی وەفد بەجواب بێت بەڵام سەرۆك سەری كزكردبوو لەبەردەستی داو بەقەڵەم لەسەر كاغەزێك بۆ خۆی سێ گۆشەی دروست دەكرد مێشێك میوانی نەبوو هەردەتگووت سەددام ئەو دژوێنانەی بەئێمە نەگووتووە))،ئەو بەناو سەرۆكانەی ئێمە واراهاتوون لەئاستی دوژمن مل كەچ و غولامێكی زۆر موتیع بن هەموو سووكایەتی یەكی ئاغاكانیان پێ شانازی یە و لێرەش ئەوان بریاردەدەن كەكێ مافی ژیانی هەیەو كێ بمرێت بۆیەپێم وایە ئەو ئامانجانەی شەهیدەكانی ئێمەخۆیان لەسەر بەخت كرد زۆریان نەهاتوونەتەدی و بەڵگەش بۆ ئەوە هەبوونی ئەو دوو دەزگا داپلۆسێنەرەیە كەدەیان پێشمەرگەی دێرین و نەوەی شەهیدان ئازاری یان بەدەستەوە چەشتوون نزیكترین نمونەش شەهید كردنی كاكە سەردەشتی نەمرە بەدەستی دەزگاكەی پاراستنی بنەماڵەی بارزانی ئەمە لە كاتێكدا سەردەشت كوری پێشمەرگەیەكی دێرینی سەردەمی شاخ بووە و باوكی پێشمەرگەی ئەیلول بووە .جابۆیە كەس و كاری شەهیدان بۆ بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان پێویستە ئێمەی خاوەن شەهید و خاوەن لافاوی خوێن رووبەرووی هەردووك خائن ببینەوە و ئێمەی خاوەن شەهید ڕێگەنەدەین لەمە زیادتر خوێنی شەهیدەكانمان بۆ مەبەستی شەخسی هەردووك خائن بەكار بهێنرێت و بازرگانی یان پێوە بكرێت. كاتی ئەوە هاتووە ئەو عەدالەتی كۆمەڵایەتی یەی كە شەهیدەكانی ئێمە لەپێناوی دا خۆیان بەخت كرد بهێنرێتە دی دەبا ئیتر ئێمە ڕاپەرین با ئێمە وەكو شەهیدەكانمان لەسەنگەری گەلدا بین.لە راستی دا ئەوەی رۆڵی گرنگی هەیە لە گۆرینی ئەم واقیعە تاڵەدا ئێمەی كەس و كاری شەهیدەكانی سەنگەری دژ بەبەعسین تاكو ئێمە چاوپۆشی لەمەسعود و جەلالی خۆفرۆش بكەین ئەم بارە لەسەرشانی رۆڵەكانی گەلەكەمان گرانتر دەبێت دەبا گیانی پاكی شەهیدەكانمان ئاسوودەكەین سنوورێك بۆ نیشتیمان فرۆشی یەكانی حیزبە بنەماڵەیی یەكان دابنێین ئیتر بەسیەتی كاتی هاتووە لەبری ئەوەی گەنجانی ئەم ووڵاتەشەهید بكرێن لەسەربەزاندنی ئەو هێڵە سوورانەی پارتەبنەماڵەیی یەكان دەیكێشن با ئێمە هێڵەسوورەكان بۆ خائنان دیاری بكەین و لێپێچینەوەیان لەگەڵدابكەین.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە