کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا مسته‌فا من سه‌ربازێكم له‌ سه‌ربازه‌كانی عبدوالكریم قاسم

Saturday, 16/04/2011, 12:00


له‌ رۆژنامه‌ی خه‌باتی زمانحالی پارتی ژماره‌ی 3747 رۆژی 15-4-2011 قه‌یسی قه‌ره‌داغی بابه‌تێكی وه‌رگێراوه‌ كه‌ له‌ نوسینی عه‌ربی ئه‌لخه‌مسیه‌و له‌ الحوار التمدن ژماره‌ 2260 وه‌رگیراوه‌، باسی ئه‌وه‌ رۆژانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپایی عێراقی كه‌ له‌ وه‌تێ هه‌یه‌ كوردیان كوشتوه‌ ، پێشێوازی كردو له‌ به‌سره‌ له‌گه‌رانه‌وه‌ی بارزانی له‌ سۆفیه‌ت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ وه‌رگێره‌كه‌ ده‌ست پاك نیه‌و وه‌ك خۆی بلاوی نه‌كردۆته‌وه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێ ببوره‌ مه‌لا چه‌ند ساڵتان له‌ یه‌كتیی سۆفیه‌ت برده‌سه‌ر.
وه‌رگێر ده‌ڵێت ببوره‌ مامۆستا چه‌ند ساڵتان له‌ یه‌كتیی سۆفیه‌ت برده‌سه‌ر. ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی زان بێت ده‌زانێت جیاوازی مامۆستا و مه‌لا چه‌نده‌ ، دیاره‌ قه‌یسی له‌ یادیشی چووه‌ كه‌ مه‌لا به‌ وشه‌ی مامۆستا توره‌ ده‌بوو.
ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو گرنگتریش ئه‌وه‌یه‌ وه‌رگێره‌كه‌ به‌شێكی هه‌ره‌ گرینگ ده‌په‌رێنێت و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تێگه‌یشتنی مه‌لا ئاگادارنه‌بین ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی له‌گه‌ل عبدوالكریم قاسم. وه‌رگێره‌كه‌ ده‌نوسێ (من تاكێكی ئه‌م گه‌له‌ مه‌زنه‌م و هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت گه‌ل بووم و خۆم به‌ سه‌ربازێكی ئه‌م نیشتیمانه‌ ده‌زانم...). به‌لام له‌ ده‌قه‌ ئه‌سلیه‌كدا هاتوه‌(من تاكێكی ئه‌م گه‌له‌ مه‌زنه‌ی عێراقم و هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت گه‌ل بووم و من ئێستا سه‌ربازێكیم له‌ سه‌ربازه‌كانی عبدوالكریم قاسم ...).. (انی كفرد من هژا الشعب العراقی العڤیم كنت فی خدمته دوما ولا ازال ، وانا الان جندی من جنود عبد الكریم قاسم)
وه‌رگێر هه‌م ئه‌وه‌مان لێده‌شارێته‌وه‌ كه‌ مه‌ لا مسته‌فا هه‌میشه‌ خۆی به‌ عێراقی زناوه‌ و خۆشی به‌ سه‌ربازی ئه‌وه‌ سه‌رۆكه‌ داگیركه‌رانی كوردستان زانیوه‌ كه‌ هه‌رگیز سڵیان نه‌كردۆته‌وه‌ له‌ كوشتنی هاولاتیانی كوردستان سرینه‌ه‌ی كه‌لتور و ناسنامه‌ی نیشتیمانی كوردستان. له‌ وتاره‌ كورته‌كه‌ی خۆشی باسی برایه‌تی عێراقیه‌كان كردوه‌ ، وه‌رگێر هه‌وڵیداوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وشه‌ی عێراقی وه‌رنه‌گێرێ و به‌سه‌ری باز بدات كه‌تێك بارزانی باس له‌ عێراقیه‌ت ده‌كات.
ئایا هه‌موومان مافی ئه‌وه‌مان نیه‌ كه‌ به‌گومانه‌ ته‌ماشه‌ی ته‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر بارزانی نوسراون بكه‌ن ، چونكه‌ وه‌رگێره‌كانی بنه‌ماڵه‌ زۆربه‌یان كرۆكی باسه‌كه‌نای له‌ هاوڵاتیانی كوردستان شاردۆته‌وه‌، بۆ دوو شت مه‌لا مسته‌فامان لێبكه‌ن به‌ سمبول ئه‌وه‌ی تریشیان خۆیان بازرگانی به‌ نوسینه‌كان بكه‌ن و پاره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرن.
بۆ ته‌واوی وتاره‌كه‌ به‌ عه‌ره‌بی ته‌ماشه‌ی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=132328
بۆ ته‌واوی وتاره‌كه‌ له‌ خه‌بات ته‌ماشه‌ی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن.
http://www.xebat.net/attachment/PDF/6_25366_5479.pdf





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە