کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


چاکسازی بونی نابێ تا جه‌لال و مه‌سعود مابێ‏

Saturday, 23/07/2011, 12:00


من ده‌مه‌وێت ‌له‌و که‌سانه‌ بپرسم که‌خۆیان هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنن و داوای چاکسازی ده‌که‌ن و پێانوایه‌ ده‌کرێت چاکسازی بکرێتو گه‌له‌که‌مان له‌م مه‌ینه‌تیه‌ ڕزگاری ده‌بێتو ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێته‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتداران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌نو به‌ به‌هه‌شت وه‌سفی ده‌که‌ن ئه‌زیزان به‌کورتی چاکسازی به‌واتای ئه‌وه‌ دێت که‌ هه‌ر یه‌که‌ له‌ مه‌سعود بارزانیو ،جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌رده‌م دادگای لاهای ئاماده‌ بن چونکه‌ له‌م پارچه‌ زه‌ویه‌دا له‌وڵاتی نه‌بو خاوه‌نی دوو سه‌رۆکین که‌ له‌هه‌مو که‌س تاوه‌نبارترن زیاتر له‌ 10000 لاوی ئه‌م کوردستانه‌ بێ خاوه‌نه‌یان کو‌شتووه‌و 20 ساڵه‌ قوتی ئه‌م خه‌ڵکه‌ حه‌په‌لوش ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مه‌وێت بۆ خه‌ڵکی ڕون بکه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ چاکسازی به‌مانا ڕاستیه‌که‌ی نه‌مانی تاله‌بانیو به‌رزانیه‌و به‌س بۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌مومان باش ڕون بێت ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم له‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ زاڵمو خوێنڕێژتر له‌ هیچ شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا نیه‌ بیرم دێت باوکم بۆی گێڕامه‌وه‌ ده‌ی وت ئامان له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیو تاڵه‌بانی نزیک مه‌بنه‌وه‌ ووتی من شه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فادا پێشمه‌رگه‌ بوم خاوه‌نی که‌رێک بو پێشمه‌رگه‌کانی له‌ ماوه‌ته‌وه‌ ده‌نارد بۆ ژاژڵێ به‌ شان ئاو بێنن بۆ که‌ره‌که‌ی به‌رزانی له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه‌ ئاوی ژاژڵی سوکه‌و ورگی که‌ره‌که‌ی ئازار نادات ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شارباژێڕ بێت ده‌زانێت ماوه‌ت چه‌ند له‌ ژاژڵێ وه‌ دوره‌ ئه‌مه‌ باشترین نمونه‌یه‌ که‌به‌رزانی که‌ره‌که‌ی له‌ مرۆڤی کورد خۆشتر وویستووه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سۆران. بۆتاڵه‌بانیو مه‌سعودیش هه‌زاران نمونه‌ی قێزه‌وه‌ندتر هه‌ن ڕونترینیان داپڵۆسینی پێشمه‌رگه‌ به‌گۆچانێکی خواری هاوشێوه‌ی خۆی له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه‌ وه‌هه‌زاران غه‌درو خیانه‌تی تر که‌ زۆریا نوێنو لاوه‌کانیشمان بیریان دێتو ده‌بێت چیتر ئه‌م هه‌مو زهوڵمو نا عه‌داله‌تیه‌ قبوڵ نه‌که‌ینو هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هیمه‌تێکی زیاتر به‌خۆمان بده‌ینو قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێ هه‌ڵکه‌ینو بڵین به‌سه‌ چیتر ئه‌م وڵاته‌ سه‌رکرده‌ی خاینو دزو زاڵمی ناوێت بڕۆن سه‌ری خۆتان هه‌ڵگرن تا له‌ته‌ممه‌ڵخانه‌که‌ی سحودیه‌ جێگه‌ ماوه‌.







 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە