کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


جوابه‌که‌ی پارتیو یه‌کێتی وه‌ک نو‌شته‌ی شێخ وابو بۆ نه‌خۆش.

Wednesday, 27/07/2011, 12:00



به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیو تاڵه‌بانی بڵێم ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خۆشتان به‌شێخ بزانن که‌سانێکی ڕۆشنبیر هه‌ن به‌ئاگان له‌وه‌ی که‌ ئێوه‌ شێتن نه‌ک شێخ هه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ وا هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر گه‌له‌که‌مان خاوه‌نی ئۆپۆزسیۆنێکی نه‌خۆش بو گه‌لیش هه‌موی نه‌خۆشه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌ نه‌خۆشبو‌نی ئۆپۆزسیۆن زۆر ڕونه نه‌خۆش که‌سێکی خۆشباوه‌ڕه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ده‌وای هه‌موو حه‌کیمێک به‌ڵام زۆربه‌ی حه‌کیمه‌کانی ئێمه‌ نه‌ گوێ له‌ نه‌خۆشه‌کانیان ده‌گرن نه‌مه‌به‌ستیانه‌ نه‌خۆشیه‌کانیان چاره‌سه‌رکه‌ن ته‌نهاو ته‌نها مه‌به‌ستیان کۆکردنه‌وه‌ی دراوه‌و به‌س جالێره‌دا زۆر ڕونه‌ که‌ئێمه‌ خاوه‌نی ئۆپۆزسیۆنێکی زۆر خۆش باوه‌ڕین وه‌له‌هه‌مان کاتیشدا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکین هه‌ریه‌که‌ له‌به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌کسانه‌ به‌قێزه‌وه‌ندترین حه‌کیمی ئه‌م ووڵاته‌ به‌کوردی و به‌کورتی ده‌مه‌وێ به‌م دوو بنه‌ماڵه‌ دزو مافیایه‌ بڵێم ئۆپۆزسیۆن پڕاو پڕ یه‌کسان نیه‌ به‌ خه‌ڵکی زوڵم لێکراوی ئه‌م وڵاته‌ با له‌وه‌ دڵنیابن گه‌ر هه‌ندێکیشمان خۆشباوه‌ڕبین ئه‌وا زۆربه‌مان به‌تایبه‌تی لاوه‌کانمان زۆر وریاترن له‌پیاوه‌ نابوته‌کانی ده‌سه‌ڵاتو له‌هه‌موو فاکوفیکێکیان ده‌گه‌ن ئه‌گه‌ر بتوانن ئۆپۆزسیۆنیش به‌لاڕێدابه‌رن مه‌حاڵه‌بتوانن قه‌ناعه‌ت به‌لاوان بێنن ده‌ست به‌رداری کورسیه‌کانیان نه‌بن له‌ناخی هه‌موماندا چه‌سپاوه‌ به‌هه‌ر جۆرو نرخێک بێت مانه‌وه‌تان مه‌حاڵه‌و دره‌نگ یان زوو ده‌بێت بڕۆنو مه‌حاڵه‌ ببینین جێگه‌که‌ی مه‌سعود مه‌سروری لێ دانیشێتو جێگه‌که‌ی تاڵه‌بانیش قوباد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە