کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی درنگه‌ وه‌خت بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانیه‌کانی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان

Friday, 06/05/2011, 12:00


به‌ وپه‌ری ڕێزمه‌وه‌ بۆتان و بۆ ماندوبونتان به‌ڵام هیوادارم ئه‌و ڕه‌خنا‌نه‌م لێ قه‌بوڵ بکه‌ن:
من پێم وایه‌ ئێوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی گۆڕان نه‌تانتوانیوه‌ له‌ ئاستی ئه‌و ڕوداوانه‌ و له‌ ئاستی ئه‌و خوێنه‌دا بن که‌ ڕژاوه
کۆمه‌ڵێک پرسیار هه‌یه‌ ئێوه‌ نه‌ ئێستا و نه‌ دوای ناتوانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه!‌‌
ئێوه‌ که‌ خۆتان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌که‌ن خۆتان چێ ده‌که‌ن له‌و په‌رله‌مانه‌؟
ئێوه‌ که‌ هیچ پرۆژه‌یاسایه‌کتان بۆ ناکرێت به‌بڕیار
ئێوه‌ که‌ هیچ پرۆژه‌ یاسایه‌کی ئه‌و فراکسیۆنه‌کانی ترتان پێ بلۆک ناکرێت
ئێوه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تی هیچ لیژنه‌یه‌کی گرنگتان به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه
ئێوه‌ که‌ ناتوانن کارێک بکه‌ن که‌ نزمترین کارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت
ئێوه‌ که‌ مافی قسه‌ کردنی ئازادانه‌تان نیه‌
ئێوه‌ که‌ ژیانی خۆتان پێ ناپارێزرێت و توشی ده‌یان کێشه‌ هاتون له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌
ئێوه‌ که‌ حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانیه‌که‌تان هیج کارێکی پێ ناکرێت
چی ده‌که‌ن له‌ناو ئه‌م به‌ ناو په‌رله‌مانه‌؟
ئێوه‌ ناتوانن به‌م مه‌رجانه‌وه‌ ده‌ورێکی گرنگ ببینن له‌ ناو ئه‌و په‌رله‌ماندا
ئێوه‌ ده‌نگی هه‌زاران که‌ستان به‌ ده‌ست هێناوه‌ ده‌بێت له‌ ئاستی ئه‌و متمانه‌یه‌دا بن
من له‌ مێژه‌ به‌ته‌مام بوم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان بگرم،به‌ڵام وتم بزانم ئێوه‌ به‌ته‌مای چین!!
به‌ڕێزه‌کانم ئه‌ندامه‌ به‌عسیه‌کان که‌ نوێنه‌ری هه‌ندێ شارن له‌ سوریا وازیان له‌ ئه‌ندامێتی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ ئیفلیجه‌ هێنا
بم بورن ئه‌و نمونه‌یه‌ ئه‌هێنمه‌وه‌ بۆ شوبهاندن نیه‌ به‌ڵکو ته‌نیا ڕوداوێکه‌ که‌ تازه‌ رویداوه.
هه‌ر هێچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر وه‌کو گروپ هه‌ڵوێستان نه‌بێت ئه‌وا لایه‌نی که‌م وه‌کو تاکه‌ که‌س!!

له‌گه‌ڵ رێز و سڵاودا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە