کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر داواكارى گشتى تەزویر بكات كێ بەرگرى لە مافى گشتى دەكات؟

Sunday, 26/12/2010, 12:00


ماوەیەك لە ئەوروپا بووم بینیم كاتێك كەسێك بۆ پۆستێك دادەمەزرێت زۆر بایەخ بەشارەزایى كەسەكە دەدرێت لەو بوارەى كە دەیەوێت تێیدا دابمەزرێت، بۆ نموونە زۆر بایەخ بەو توێژینەوانە دەدرێت كە كەسەكە لە بوارى خۆیدا ئەنجامى داوە، هەروەها ئەو بابەتانەى كە لە بڵاوكراوە تایبەتمەندەكانا بڵاوى كردووەتەوە. كەچى لاى حكومەتى بنەماڵە میزاج هەموو شتێكەو واسیتە هەموو شتێكە، ئێستا ئەندامى داواكارى گشتى لە گەرمیان كەسێكە بە ناوى نەزار ئەم نەزارە كاتێك پێنج ساڵ خزمەتى هەبوو لەبەر ئەوەى شێخ محمد شاكەلى برادەرى باوكێتى لاى دیوەخانەكەى كۆسرەت كردى بە جێگرى داواكارى گشتى، نەزار لەبەر ئەوەى ئەو كاتە ژنى نەهێنابوو، گرێبەستى هاوسەرێتى تەزویرى تقدیم بە وەزارەتى داد كرد چونكە ئەو كاتە ئەوەى تەعین بكرایە بەو پۆستە پێویستى دەكرد خزمەتى هەشت ساڵى هەبوایە هەروەها ژنى هەبوایە، ئەم نەزارە بۆ ماوەى شەش مانگ دەبێت كارى سەرەكى دەعوەت و دەعوەت كارى و وسكى خواردنە، دەڵێت من لەهەر مەجلسێك دانیشتم نابێت باسى قانون بكرێت، ئەم كابرایە بێ مەرجى یاسایى كرایە جێگرى داواكارى گشتى، بەوەشەوە نەوەستان كردیان بە ئەندامى داواكارى گشتى، لەوە دەچێت ئەم كابرایە لە بوارى قانوندا مۆنتسكێوو لیۆن دوگى و سەنهورى ڕەت دابێت بەڵام ئێمە پێى نەزانین(ئەى چۆن ئەمە كوڕى مستەفا بەگى جافە خزمى ئەمیرى ئەنفالى گەرمیان فەتاح بەگ). شیخ محمد شاكەلى خۆش بێت ئەوە بە واسیتە حەجى بۆ مسۆگەر دەكات و دەیكاتە سەرۆكى داواكارى گشتیش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە