ئایا پارتی لە دوا ساتەکانی تەمەنی بنەماڵەیی و سیاسی نزیک بۆتەوە؟
Friday, 12/10/2012, 12:00
(ئایا یەکێتی ئەتوانێت کۆتایی بەحوکمی بنەماڵەیی بهێنێت)
بێگومان هەموان دەزانینو لامان ڕونە کەدەسەڵاتی هەرێم بەسەردو هەرێمدا دابەش بووە کەهەریەکەیان بەگوێرەی تواناکانی خۆی هەوڵیداوە ناوچەکەی خۆی بخاتە ژێر کۆنترۆڵی بنەماڵەی خۆیەوەلەرێگای سەرکردەی حیزبەکانەوە پارتی لەدهکو هەولێر یەکێتیش لەسلێمانیو گەرمیان . لێرەوەلەهەرێمی سەوزداهەرچەند لەدوای پەیماننامە ئیستراتیجیەکەی تاڵەبانیو بەرزانی کەلەرێکەوتنێکی دوقۆڵی زیاتر کەلەخزمەتی بنەماڵەییانداگرێیان دابو هیچ جۆرەبەرژەوەندیەکی نیشتیمانی پێنەبو بۆهاوڵاتیانی ئەم هەرێمە جگە لەنەهامەتیوزەرەرمەندی . کەلەهەموان زەرەرمەند تر خودی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بو کەلەسایەی ئەم ڕێکەوتنەداڕۆژ لەداوی ڕۆژ بەرەوبچوکبونەوەو توانەوەئەڕۆی . وەپارتیش ڕۆژ بەدوای ڕۆژ پشتێنی لێ شل ئەکردو دەسەڵاتەکانی خۆی زیاد دەکردو یەکێتیشی بەرەولاوازی ئەبرد وەهەرئەم بێدەنگیەی یەکێتیبو بەتایبەت تاڵەبانی بوەهۆی وازهێنانی کەسانێکی دڵسۆزی زۆری ئەم حیزبەو چونیان بەرەوگۆڕان . پارتی بەوش نەوەستا هەستابە کڕینی هەندێک لەکەسایەتیەکانی ناویەکێتی کەلەئاستی باڵای ئەوپارتەدان وەئێستاکار بۆپارتی ئەکەنو وەک مۆرانە جەستەی ئەوحیزبەیان خواردوە ئەوەش بەرونی لەدوای نەمانی تاڵەبانی دەردەکەونو ئاشکرائەبن بۆهەموان .
تاڵەبانی هەرچەن هەوڵیداوە بۆ بەبنەماڵەیی یەکێتی بەڵام نەیتوانی ئەوکارەبکات لەبەرئەوەی ئەوناوچەیەی ئەودەسەڵاتی تیاهەبو بەبەردەوام مۆمێکی گەشاوەی پێبوە بۆڕوناک کردنەوەی شەوەزەنگەکان . هەڵگرانی ئەومۆمەش کەسە ڕۆشتبیروچالاکەوانەکانی بواری مەدەنی بون لەگەڵ کەسانێکی سیاسەت مەداری نیشتیمان پەروەرو هەندێک لەهونەرمەندانی بەهەڵوێستوە کەسانی ئاساییش لەم هەڵوێستە نیشتمانیانە بەدەرنەبون هەرگیز لەکاتی تەنگو چەڵەمەکانداو بەردەوام هەسیان بەزویی بەمەترسیەکان کردووەبۆیە بونەتە دیوارێکی بەهیزبۆ بەردەوام بونی ڕۆشنایی ئەومۆمەی کەڕوناکی بەخشە بۆداهاتویان . ئەوەشمان لەیاد نەچێت کەهەمیشە جیاوازیەکی فکری زۆرهەبووەلەنێوان یەکێتیو پارتیدا لەهەمو لایەنەکانەوە یەکێتی بەهۆی ئەوەی حیزبێکی فرەمیمبەرەوکەسایەتیەکانی ناوی هەریەکە بەگوێرەی تواناو پێگەی خۆیان سەنگیان هەبوەلەم حیزبەداوتوانراوەتاڕادەیەکی زۆر لەچاوپارتیاکرانەوەیان هەبێت لەگەڵ ئازادیەکانداو شنەبایەکی ئازادی ڕادەربڕین بەبەردەوامی فێنکی دابێت بەم هەرێمە سەوزە بۆیە بۆتە باخچەیەکی جوانی هێزە ئۆپۆزسوێنەکان هەرچەن جارەوبار باوگڕەیەکیشی هێنابێت بەڵام بەوشێوەیەنەبووە بگاتە ئاستی هەڵقرچانی گوڵەکان .
بەڵام هەرچی هەرێمی زەردە کەلەژێر فرمانڕەوایی بنەماڵەی بەرزانیداکۆنترۆڵ کراوە بەجٶرێک ئەوەی ئەم بنەماڵەیە کردویانە بەهاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هیچی کەمترنەبوە لەسەرکوتکرد نە کانی ڕژێمی پێشوی عێراقی . ئەم بنەماڵەیە هەرگیز بەدرێژایی مێژوی پارتەکەیان کەوەک کۆمپانیایەکی بازرگانی بەکاریان هێناوە بۆبەرژەوەندی بنەماڵەکەیان بۆخزمەت کردنی دوژمنانو لەناوبردنی نەیارانی دوژمنانیان هەر لەکوشتنی شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەلاکی کوردستانو باکوری کوردستانو ناوخۆی هەرێم لەڕابردودا وەلەئێستاشدا ئەم بنەماڵەیە لەماوەی ئەم ٢١ ساڵەی دەسەڵاتیاندا بەهەزاران هاوڵاتیئەمهەرێمەیان کردۆتە قوربانی مەرامە گڵاوە خیانەت کاەییەکانیان کەبەوەتەی بەسعود بەرزانیو نێچیری برازای کەهەریەکە لەژمارەی کوشتنی گەنجەکانمانداکەکردویاننە قوربانی دەسکەوتەکانی بنەماڵەییان مەسعود لەوتارێکیداوتی ئێمە ٣٠٠٠ پێژمەرگەمان بەکوشتدابۆ لەناو بردنی شۆڕشگێڕانی کوردستانی باکور کەچی تورکیا هێشتا لێمان نارازیە و ئێمە نازانین چیتریان بۆبکەین . لەولاشەوە برازازەمیهەیە بەسەرمامداو لەلێدوانێکی تردائەڵێت ئێمە ٣٥٠٠ گەنجی وڵاتەکەمان دابەکوشت لەشەری پەکەکەدا کەچی تورکیاهێشتا لێمان ناڕازیە . ئەوەتالەم ساتەشدا بەبەردەوام ئەم بنەماڵەیە کەسانی وەکو عبدولستارو سۆرانو سەردەشت تیرۆر ئەکەنو فایلی تیرۆریستیان بۆئەکەنەوە وەئەوی بەجٶرێک لەجۆرەکان قسەلەئازادیو پەردەلەسەر خیانەتەنیشتیمانیەکانیان هەڵداتەوەئەوانە جاسوسو بەکرێگیراوی دوژمنانیان لەقەڵەم ئەدەن وەک کارزانی کارمەندی فرۆکەخانەی هەولێر کەدزەی بەچەند زانیاریەکی مەترسیدار کردبو لەبەرژەوەندی نیشتیمانیەک وەکردیانە جاسوسێ دوژمنان بەبێئەوەی بچوکترین ئاماژە بەودوژمنانە بکەن کەهەموان ئەزانین هەرهەمودوژمنانی کورد دۆستو گەورەی ئەم بنەماڵەیەن.
ئەوەی ئێستا لەناواندایە دەنگۆی گۆرانکاریە سیاسیەکانە لەنێوان پێکهاتە سیاسیەکانی هەرێمدا کەپارتی خستۆتە حاڵەتی شێتبون بەترسی لەدەستدانی قەڵای دەسەڵاتی بنەماڵەیان کەلەکاتێکدائەم بنەماڵەیە لەبەرچاویان ڕۆژلەدوای ڕۆژ دەسەڵاتە بنەماڵەییەکات دەکەونە بەر ڕقوتوڕەیی هاوڵاتیانەوەوتەفروتونادەبنو لەناودەبرێن کەچی ئەم دەبەنگانە بەردەوام درێژە بەدەسەڵاتی خۆسەپاندن ئەدەن بەسەرهەمواندابەبێ ئەوەی حساب بۆهیچ کەسو لایەنێک بکەن . ئەویش بەهۆی پشت گیری کەسانو لایەنی خیانەتکارەوەکەبونەتە چڵکاوخۆری بەرقاپی ئەم بنە ماڵەیە . بەمەرجێک هەموئەوانەی کلکە لەقێ بۆئەم بنەماڵەیە ئەکەن باش ئازانن خەڵکی کوردستان تاچەندەلەم بنەماڵەیە بەڕقن وەئامادەنگیانی خۆیان بکەنە قوربانی بەس بۆڕزگار بونیان لەم بنەماڵەیە بەتیایبەت خەڵکانی قارەمانی شاری هەولێرو دهۆکو زاخۆی دەلالکە بەدرێژایی ساڵاسنێکیزۆرە لەژێر سایەی ئەم بنەماڵەیەدا ئەچەوسێنەوە سوکایەتیان پێئەکرێت.
(ئایا ڕیکەوتن نامە ستیراتیژیەکەی نێوان پارتیو یەکیەتی هەڵئەوەشێتەوە)
ئەوەی لەبەرژەوەندی یەکێتیەکاندابێت هەڵوەشانەوەی ئەوهاوپەیمانێتیەیە کەلەئێستادا بەتەواوی ناڕەزاییەکانی ئەندامانی ئەم حیزبەی لێکەوتۆتەوەو تاڵەبانیش بۆخۆی هەستیبەم نارەزاییەکردوەو خۆشی گەیشتۆتە ئەوقەناعەتەی کەئێستا کاتی کۆتایی گەمە سیاسیەکەهاتوەو پێویستە شوتی کۆتایی لێبدات ئەویش بەهەڵوەشانەوەی پەیمانەکەو یەکگرتنیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆئەوەی هاوکێشە سیاسیەکان بگۆڕنو بەڕەکە لەژێر پارتیدادەر بهێنن . وەبۆئەم مەبەستەش لەم ماوەیەی دوایدا چەندین کۆبونەوەچاوپێکەوتن لەنێوان ئەمدو بەرەیەداڕویداوەوقسەلەسەر چەند خاڵێک کراوە کەهەمویان پەیوەستن بەپرسە نیشتیمانیەکانەوە لەوانە گەرانەوەی دەستورو کۆمۆسیونی هەڵبژاردنەکانو سەربەستی دادگاو جیاکردنەوەی حیزب لەحکومەتو هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کەسەربەبنەماڵەی بەرزانیە لەگەڵ چەند خاڵێکیتر کەتاڕادەیەکی زۆر لێک نزیکبونەوەهەیەلەسەر هەمو خاڵەکان کەئەمە دەبێتە هەلێکی باش بۆ یەکیەتی تالەوقەیرانەسیاسیەی کەتێی کەوتووە بێتەدەرەوە وە هەندێک لەهەیمەنەی خۆی بۆبگەرێتەوە.
بێگومان بەم شێوەیە دەکرێت یەکیەتی هەناسەیەکی بەبەردابێتەوەوهەوادارەکانی جارێکیترمتمانەی پێبدەنەوە . وەلەهەڵبژاردنی داهاتودا نەبنە پاڵپشتی تەزوتراتی بنەماڵە وەک لە٢٠٠٩ دابۆیان کردن بەمەش دەکرێت بەهەردولا زۆپرترین کورسیەکانی پەرلەمان بەدەست بێنن بەتایبەتی ئەگەر هەوڵبەن لەئێستادا کۆمۆسوێنێکی بێلایەن دامەزرێنن.
(ئایا ئیسلامیەکان ئەبنەوبەپاشکۆی پارتی)
ئەوەی کەبۆتە هۆی ئەوەی ئەم ئیسلامیانە گەشەبکەن دڵسۆزیو کارەجوانەکانیان نیەکەنەیان کردووە بەڵکو ئەوەرقی بەردەوامی هاوڵاتیانە لەدەڤەری بادینان بەتایبەتیو کوردستان بەگشتی . کەواتە ئەگەر هەریەکێک لەم لایەنە ئیسلامیانەی ئەمرۆ خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن لەقەڵەمداوە بیرلەوەبکەنەوە ببنەپاشکۆو کاسەلێسی بنەماڵە ئەوابە دڵنیاییەوە لەلایەن دەنگدەرەکانیانەوە بەنەفرەت ئەکرێنو ئەوجەماوەرەیان نامێنێت کەلە پێشتردا پشتیان پێ بەستبون . بۆیە لەم کاتەدادەنگە کانیان ئەروات بۆ نەیارەکانیان کەدۆستی دوێنێ یان بونو ئەمرۆبە دوژمنی خۆیانیان ئەزانن لەپێناو خزمەتی بنەماڵەدا بۆ هەندێک پارەودەسەڵات هەروەک لەکۆندا هەمیشە قوربانیەکانیان کردووەبەقوربانی چەند ملوێن دۆلارێک. من بۆخۆم وای ئەبینم ئەگەر کورد شانسی هەبێت ئەوائەم پارتە ئیسلامیانە ئەچنە پاڵ بنەماڵە بۆئەوەی بەتەواوی میلەت ڕزگاری بێت لەوهەمو هەلپەرستیانە یانو بەتەواوی بناسرێن لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە تائەم ساتە بەقسە باقو بریقەدارەکانیان هەڵ خەڵەتابون.
(ئایا پارتی لەکۆتاییدا ڕازی ئەبێت بەدەست بەرداربونی لەکورسی دەسەڵات)
من لەگەڵ ئەوبڕوایەدانیم کەبنەماڵە هەزار مێردەکە دەست بەرداری دەسەڵات بێت بۆهیچ لایەنێک هەروابە ئاسانیو بێ خوێن ڕشتن . لەم کاتەشدا ئەبێت بنەماڵە ئاورێک لەدەسەڵاتە بنەماڵەییەکانی ناوچەکەبەنەوەکەچۆن هەمویان لەلایەن هاوڵاتیانەوەکەوتنە بەر ڕقی تۆڵەسەندنەوەکۆتایی بەدەسەڵاتو ژیانیشیان هێنرا . ئەوەی بیەوێت خۆی لەبەر ڕقی جەماوەردا بگرێت هەمیشە تێکشکاوبوە بەدرێژایی مێژو بۆیە ئەبێت بنەماڵە هەرلەئێستاوە خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی دەسەڵات بەجێبهێڵن ئەگەر هاتو بەهەڵبژاردنێکی بێتەزویر دۆڕاندیان خۆئەگەر بیانەوێت وەک جارەکانیتر بەتەزویرات دەرچن ئەواجەماوەر لێیان ڕائەپەرێتو بەخوێن دایان ئەماڵن لەسەرکورسی دەسەڵاتو برواش ناکەم بکەونە بەربەزەیی خەڵکی زوڵم لێکراوو داماوی ئەم هەرێمەوەکە بەدرێژایی مێژوی ئەم بنەماڵەیە سوکایەتیان پێکراوەو سەروەتو سامانیان دزراوەو نەوەکانیان ئەنفال کراوەلەزیندانیە نهێنیەکانیاندا ونکراون وەتائێستاش بێسەروشوێنن . بێلەوهەمو گەنجەداماوەی کەبەناوی کوردایەتیەوەکردویاننەخۆراکی مەرامە پیسەکانی خۆیان . ئەمانە هەموی هۆکاری تۆڵەسەندنەوەی خەڵکین لەم دەسەڵاتە نەگریسەی کەبەردەوام نەهامەتی بەداوایخۆیداهێناوەبۆمیلەت . کەواتە ئەم هەمو رقەئەستورەوئەم برینە سارێژ نەبوە بەسەبۆئەوەی پارتی بەرەو کۆتیی بەرێت ئەگەبە یەکگرتنی لایەنەکانیش نەبێت ئەواجوڵانی شەقام بەسە بۆداڕمانی قەڵای پارتی بنەماڵەی بەرزانی.
(ئایا گۆڕان یان ئۆپۆزسیۆن لەدوای یەکگرتنیان لەگەڵ یەکێتی چی ئەکەن بۆ گەرانەوەی سامانی میللەت)
ئەمەش پرسیارە هەرە گرنگەکەیە کەدەکرێت لەزهنی هەمواندا هەبێت وەبەدوای وەڵامەکەیدا بگەرێین کەئەوێش لەداهاتودابۆمان ڕوندەبێتەوەئەگەر هاتو لەسەر خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە یەک بگرن ئەوکات میلەتو دادگادەبنە خاڵی یەک لاکەرەوەی گشت ئەوفایلانە .
٩ــ ١٠ ــ ٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست