نەوشیروان مستەفاش لە سەر هەمان رێبازەکەی تاڵەبانی کاردەکات
Thursday, 29/05/2014, 12:00
سینارێۆکانی کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکانی هەولێر...با بزانین گۆڕان چ گۆڕانکاریەکی کرد یان ئەویش باڵی دووهەمی یەکێتیە...
لەسەرەتای دروستبونی گۆڕاندا ،وا دیاربو کە گۆڕان دژی هەڵسوکەوتەکانی تاڵەبانییە لە بەڕێوەبردنی ولاتدا..کەچی تەنها مانگێکە گۆڕان داوای کاندیدی لێکراوە بۆ پۆستە وەزاریەکان ، تەماشای سینارێۆکان بکەن...
١/ جەلال جەوهەر.بۆ پۆستی وەزارەتی داراییی یان .بازرگانیی وپێشەسازی..
٢/ عوسمانی حاجی مەحمود،بۆ پێشمەرگە ، یا دارایی
٣/ مستەفای سەید قادر.پێشمەرگە یان دارایی...
بەم شێوەبێت دەبێ تۆ کۆنە یەکێتی بێت وئەندامی کۆنی مەکتەبی سیاسی بوبێت، ئەگینا نابیتە وەزیر.
پێدەچیت کە وەزارتی ئەوقافیش هەر بەو شیوە بێت...ئەمە بو بزوتنەوەی گٶڕان...کە رەخنەی لە پارتیی ویەکیتی ئەگرت، دەیگوت گەنج پشتگوێ خراوە
بڕانە ئەم بەڵگە.
بەپێی چەند بەڵگەنامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە لەسایتی ویكلیكس بڵاوكراوەتەوە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەئەمریكیەكانی وتووە "نەوشیروان مستەفا بەمیزاجی خۆی بڕیار دەدات و تێكەڵی كۆمەلانی خەڵكیش نابێت"
ئاوێنەنیوز، سلێمانی: لەم بەڵگەنامانەی ویكلیكسدا كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی 2009 دەردەكەوێت باڵێوزخانەی ئەمریكا لەعێراق بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر كەسایەتی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پشتیان بەچەند كەسێك بەستووە، كە یەكێکیان لەیەكیتیدایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست