کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك محەمەد ئەمین پینجوینی تۆزیك لەسەرخۆبە..

Tuesday, 11/06/2013, 12:00





بەداخەوە ئەو چاوپێكەووتنەی كاك محەمەد ئەمین پێنجوینی ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە ئێستادا و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی یاسادانانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی باشووری كوردستان لەسەردەمی بەعسی رووخاودا و خاوەنی چەند پۆستی دیكە هەر لەسەردەمی ئەو بەعسدا، لەگەڵ هەفتەنامەی (باس)دا كە لە هەولێر دەردەچێ، گەلێ قسەی هەڵبزركاندوە لەو چاوپیكەوتنەدا و گوایە (ئۆجەلان بە مەسعوود بەرزانی ووتووە ئەو پێشمەرگەی مەسعوودە، ئەو مەسعوودەی كە دەیان گەریلا و تێكۆشەری پەكەكەی شەهید كردووە، لەنامەیەكی بەدرۆ هەڵبەستراودا كە دوواتر (بەدەپە) ئەو نامەیەی بەدرۆ خستەوەو كە نامەی وەها لەلایەن ئۆجەلانەوە بۆ بەرزانی یان بۆ میدیاكانی توركیای ناردبێت. دیارە دەزگا هەواڵگریەكانی توركیا و پارتی ئەم سیناریۆیان دروست كردووە و پێنجوێنیش قۆستیەوە بۆ ئەوەی ماستاو بۆ مەسعوود بكات ، گوایە مەسعوود تاكە شیاوە بۆ سەرۆكی هەرێم و كاریزمایە لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا!.ئەمە دوای نەخۆشكەوتنەكەی تاڵەبانی دێت ، ئەو تاڵەبانیەی كە زۆر ئیمتیازاتی بەخشیە ئەم زاتە لە خانوو لەپارە لەسەیارە و تاڵەبانی كردی بە مونەسیقی نێوان خۆی و قەندیل و زۆر شتی نهینی خستەبەردەستی، بەم دواییەش لە هەموو كەناڵەكانی یەكێتی پەیتا پەیتا قسەی دەكرد و رۆڵی تاڵەبانی بەرز دەنرخاند لە مەسەلەی ئاشتەوایی نێوان توركیا و پەكەكە، كەچی ئێستا رۆلەكەی تاڵەبانی گۆڕی بۆ نێچیرڤان بارزانی وبەس چونكە تاڵەبانی نەخۆشە ودیارە هاوڕێكانیشی ئەو پارەیەی نادەنێ! بۆیە دەبێ پەكەكە ئەم كابرایە لەخۆی دووربخاتەوە وخەتەرە بۆسەر پەكەكە ، ئەوەتا درۆ بە دەم بەرێز ئۆجەلانەوە دەكات بۆ خاتری بەرزانی ولەبەر مشتێ دۆلار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە