روونكردنه‌وه‌یه‌ك له دیوانی جوندی جه‌ماعه‌ی انسار الاسلام
Wednesday, 15/09/2010, 12:00
ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه کاتی خۆی له‌لایه‌ن انسار اسلام له مانگی 19 حوزه‌یرانی 2010 بڵاوکراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که پارتیی و یه‌کێتیی هه‌ر تاوانێک بکه‌ن ده‌یده‌ن به‌سه‌ر شانی ئیسلام و ئه‌نساره‌کاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌مان سیناریۆیان دووباره کرده‌وه له‌سه‌ر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان که گوایه ئه‌وان کوشتوویانه، به پێویستمان زانی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه بۆ جارێکی تر بڵاوبکه‌ینه‌وه.بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین، والسلاه والسلام على رسوله الامین محمد وعلى ێله وسحبه اجمعین..
أما بعد:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له دیوانی جوندی جه‌ماعه‌ی انسار الاسلام
سه‌باره‌ت به‌و ره‌شبگیریانه‌ی كه دژی موسڵمانانی كوردستان پیاده ده‌كرێت
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت : (الَّژِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِێارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَنْ ێقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ۆلَوْلا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْچَهُمْ بِبَعْچٍ لَهُدِّمَتْ سَۆامِعُ ۆبِێعٌ ۆسَلَۆاتٌ ۆمَسَاجِدُ يُژْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَپِيراً ۆلَێنْسُرَنَّ اللَّهُ مَنْ ێنْسُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ) (الحج:40)
ماوه‌یه‌كه كوردستان به گشتی وشاری سلێمانی به تایبه‌تی حه‌مله‌یه‌كی ره‌شبگیری به خۆیه‌وه ده‌بینێ دژ به موسڵمانان ته‌نانه‌ت ژن ومنداڵیشی گرتۆته‌وه، كار به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو هێزه‌كانی به‌ناو ئاسایش و دژه تیرۆر به شێوه‌یه‌كی زۆر نابه‌جێ كه‌وتونه‌ته راوه‌دوونانی خه‌ڵكانێك كه له بواری بانگه‌واز بۆ ئیسلام دا كارده‌كه‌ن وه تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵبه‌ستوون وكه‌وتوونه‌ته ته‌شهیركردنیان له میدیاكاندا سه‌ره‌رِای سوكایه‌تی كردن به كه‌س و كار و خێزانه‌كانیان كه ئه‌مه به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ده‌ژمێردرێت.
ئه‌و جۆره ره‌شبگیریه له‌و كاته‌دا و به‌و چه‌شنه درِندانه‌یه كۆمه‌ڵێ پرسیاری له‌لایه‌ن موسڵمانانی كوردستان دروست كردوه.. كه بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌م خالاَنه ده‌یخه‌ینه به‌رچاو :
1- (ینك) و (پدك) وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌ر كاتیك كه دووچاری قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌بنه‌وه ئه‌وا كێشه‌كه ئاراسته ده‌كه‌ن به‌رووی كێشه‌ی سیاسی وكۆمه‌لاَیه‌تی دروستكراو له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری حیزبه‌كه‌یان و رووی راگه‌یاندنی بۆ وه‌رده‌چه‌رخێنن بۆ چه‌واشه‌كاری.
به‌نیسبه‌ت حیزبه‌به‌سالاَچوه‌كه‌ی جه‌لال كه‌دووچاری لێكترازان وله‌ت بوون بووه‌و جه‌ماوه‌ریه‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه ، به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له كۆنگره جه‌لالیه‌كان ئه‌م كێشه‌یه‌یان نایه‌وه تاوه‌كو بازاری میدیاكان سه‌رقاڵی شتێكی دوور له كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو حیزبه‌كه‌یان بكه‌ن كه هه‌راسان بوون پێیه‌وه به تایبه‌ت راگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی كه پێشتر له (ینك) ده‌رچوو بوون و نیازیان نه‌بوو به‌شداری كۆنگره بكه‌ن.
وه به نیسبه‌ت پارتیش كه گه‌یشتونه‌ته ئه‌وپه‌رِی زوڵم زۆری و له سنوور ده‌رچوون ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بۆ په‌رده‌پۆش كردنی ئابرِووچوونه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌باره‌ت به كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس (كه هه‌والی ئه‌وه هه‌یه مه‌سروور بارزانی به ده‌ستی خۆی كوشتوویه‌تی) سیناریۆیه‌كی درۆیینه‌ی هاو شێوه‌ی گروپه‌كه‌ی شێخ زانا بێنێته سه‌ر شاشه وتیایدا ده‌ستی چه‌وری خۆی به‌سه‌ری ئیسلامیه‌كان بسرِێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆ سووك كردنی ئه‌و فشاره زۆره‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی دوای ئه‌و ریپێوانه جه‌ماوه‌ریانه‌ی كه‌به‌م دواییانه‌ئه‌نجام دران .
2- یه‌كێتی له رێی سه‌ركوت كردنی موسڵمانان به‌ر له ئه‌نجام دانی كۆنگره مه‌به‌ستی بوو كه په‌یامێك بداته هه‌موو لایه‌ك كه بیر له تێك دانی ئه‌منیه‌تی كۆنگره نه‌كه‌نه‌وه به تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان نه‌بادا له رِێی سه‌رخستنی راگه‌یاندن وه‌یا رێپێوان شه‌رعیه‌ت له كۆنگره بسه‌ننه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیسلامیه‌كان و خه‌ڵكی بێ لایه‌ن بوونه قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی جه‌لال ، چونكه راسته‌وخۆ ترساندنی شوێنكه‌وتوانی گۆرِان ره‌نگه به‌شێكی له جه‌ماوه‌ره راراكه‌یانی پێ برِه‌نجابا كه (ینك) هێشتا ئومێدی پێ هه‌بوون كه به‌شداری بكه‌ن له كۆنگره و گه‌رِانه‌وه بۆ باوه‌شی حیزبی دایك.
3- سه‌رچاوه‌ی ئه‌و جۆره حه‌مله‌یه بریتیه له تۆڵه سه‌ندنه‌وه له موسڵمانان كه ئه‌مه‌ش ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و فیكره ماركسیه‌ته‌یه كه جه‌لالیه‌كان له‌سه‌ری دروست بوون وئاسه‌واره‌كه‌ی ناوه ناوه ده‌رده‌كه‌وێت دژ به موسڵمانانی ناوچه‌كه. له لایه‌كی تر ئه‌و حه‌مله قێزه‌ونه‌ی كه (ینك) و(پدك) مه‌به‌ستیانه له‌وساته وه‌خته‌دا ئه‌نجامی بده‌ن ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ زیادبوونی تێگه‌یشتن و هۆشياری موسڵمانان كه تا دێت به‌ره‌و كامڵ بوون ده‌چێت، باشترین نموونه‌ش برِوا نه‌بوونی ئه‌و خه‌ڵكه موسڵمانه‌یه به ده‌سه‌لاَتێكی دژ به ئیسلام و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا دێت زیاتر پشت ده‌كه‌ن له پرۆسه‌كانی ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنه‌كان.
4- عه‌لمانیه‌تی كوردی زۆر پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئارامی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیان رابگرن به‌مه‌به‌ستی راكێشانی كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ ناوچه‌كه تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندی بۆ ئه‌و ولاَتانه به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكیه‌كان تاوه‌كو دواتر بۆ پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و ولاتانه بنكه‌ی سه‌ربازی به‌رده‌وام له‌كوردستان دابمه‌زرێنن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوه ناوه (ینك) و (پدك) پێویستیان به خولقاندنی بارودۆخێكی وه‌ها هه‌یه تا ببێته بیانوو به‌ده‌ستیانه‌وه تاوه‌كو نه‌یارانی پرِۆژه‌ی پاشكۆیه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریكا بتۆقێنن تا بیر له هیچ شتێك نه‌كه‌نه‌وه له‌و باره‌یه‌وه، سه‌یر له‌وه‌دایه كه دوا به‌دوای هه‌ر حه‌مله‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌ش هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێن به ئاراسته‌ی زیاتر دابرِینی كۆمه‌ڵگای كوردی له دینی ئیسلام كه ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی پێویسته بۆ ره‌زامه‌ندی بیانیه‌كان وئه‌مه‌ریكیه‌كان تاوه‌كوو متمانه‌یان بۆ دروست بێت و ره‌گی خۆیان دابكوتن له ناوچه‌كه، كردنه‌وه‌ی كۆمپانیای عه‌ره‌ق (بیره) دروست كردنیش وه‌ك تازه‌ترین هه‌وڵی ده‌سه‌لاَتی كوردی باشترین نموونه‌یه له‌م باره‌یه‌وه.
بۆيه لیره‌دا ئێمه وه‌ك جه‌ماعه‌ی انسار الاسلام رای ده‌گه‌یه‌نین:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت : (ۆلَمَنِ انْتَسَرَ بَعْدَ ڤُلْمِهِ فَأُولَئِكَ مَا عَلَيْهِمْ مِنْ سَبِيلٍ) (الشورى:41)
ئه‌نسار به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه چه‌تری موسڵمانان و رابه‌ری ته‌حكیمی شه‌ریعه‌ت و سه‌ره‌نێزه‌ی ته‌مێ كردنی دوژمنانی ئیسلامه له ناوچه‌كه و خاوه‌نی مێژوێكه له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌وا ئه‌م ئینزارانه‌ی خواره‌وه ده‌دات به عیلمانیه‌تی كوردی به تایبه‌تی سه‌رانی حیزبی جه‌لال وهێزه‌كانی ئاسایش و به‌ناو دژه تیرۆر:
1- به‌ردانی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌م ره‌شبگیریه خراونه‌ته زیندان به تایبه‌ت ئافره‌ت و منداڵ و به بێَ هیچ قه‌ید و شه‌رتێك.
2- راگرتنی حه‌مله‌ی گرتن و سوكایه‌تی و ته‌شهیری ئیعلامی به موسڵمانان و ئه‌و بانگه‌وازكاره بێ لایه‌نانه‌ی كه خاوه‌نی سومعه‌ی به‌رزی خۆیانن له‌ناو خه‌ڵكی دا كه ناوزراندن و راوه‌دوونانیان جێی قه‌بولكردن نیه.
له كۆتاییدا داواكارین له‌خوای گه‌وره كه توانا‌مان پێ بدات بۆ وه‌ده‌رنانی داگیركه‌ران له خاكی موسلمانان به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی وه لادانی تاغوتی جه‌لالیه‌كان و تاغوتی بارزانیه‌كان و ته‌مكینمان بكات بۆ به‌رپاكردنی شه‌رعی ئیسلام له كوردستان و هه‌موو خاكى موسلمانان كه هه‌ر خۆی به ده‌سه‌لاَت و توانایه له‌سه‌ر ئه‌مه.
وسلى الله على نبینا محمد وعلى اله وسحبه وسلم
جه‌ماعه‌ی أنسار الاسلام
دیوانی جوند
7 ی ره‌جه‌بی 1431 ی كۆچی
19 ی حوزه‌یرانی 2010 ی زاینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست