خۆزگە ئەمانزانی هێرۆ چی لە سلێمانی دەوێت و کەی لە کۆڵمان دەبێتەوە!
Wednesday, 11/12/2013, 12:00
لە سیناریۆیێکی پێکەنیناویدا، چەند وێنەیێکی تالەبانی و پیرەژنەکەی ژنی و شانازی خوشکی ئەو پیرەژنەدا لە سەر شاشەی کۆردسات. چەندین جار دووبارەیان کردوەوە. وەکو شتێکی جوان پیشانی، خەڵکی سلێمانی بدەن ، نازانن خەڵکی سلێمانی کە ئەو وێنانە ئەبینن، رقیان لێیان هەڵدەستێت و بۆ دەرفەتێک دەگەڕێن چارەنووسی وەکو ژنی شاوشیکۆی لێبهێنن.
خوای گەورە کاتێک سەر لەو کەسانە ئەشێوێنێت، کە نوقمی گەندەڵی و دزی و سەرلێشوێواوی دەبن ،هەندێک شتیان ئەخاتە مێشکەوە
کە مرۆڤ بێجگە لە پێکەنین، هیچی تری پێ نیەبەو کارانە،ئینجا خوای گەورە بەو شێوەیە کەرامەتیان ناهێڵێت بەدەستی خۆیان حەیای خۆیان ئەبەن،.
باشە کوردستانپۆستی بەڕیز بڵاوی کردەوە کە تاڵەبانی لە هەمان خەستە خانەدایە و لەبەشێکدایە ،کە ئیتر زانستی پزیشکی ئەمڕۆ هیچی پێناکرێت.ئەیان خەنە شوێنێکی تایبەتی هەتا یەکلایی ئەبنەوە. ئەمرن، لێرەدا مردنیش لە ڕێگەی هەموو کەسێکدایە هیچ عەیبەیێکی تیا نیە. پرسیارەکە لێرەوە دەست پێ دەکات، ئایا ئەم پیرە ژنە بەم سیناریۆیانەی مەبەستی چیە؟
بۆچی خەڵکی کوردستانتان لا ئەوەندە گێلە ،هەتا بەم سیناریۆیەی بیان گەوجێنن، ئەتەوێت ،چی بڵێیت ؟
عەرەب ئەڵێت :-اذا ما تستحی اعمل ما تشاء بەڵام تۆش خوا جۆرێک سەری لێ شێواندووی ،هیچ شەرمو حەیات لانەماوە
شتێک ئەکەیت ،کە وابزانیت خەڵکی سلێمانی گێلن.
نەخێر خەڵکی سلێمانی گێڵ نین ،هەمو ئەزانن تاڵەبانی،تاڵەبانی٥٠% مردوەو ئیتر بەسیەتی شتی بێماناو خەڵک بە بێ عەقڵ زانین . من شکم هەیە توشی نەخۆشی نەفسی بووبیتو، عەقڵت لەدەست دابێ،ئەگینا ئەو کارانەی تۆ پێیان هەڵ ئەستیت ،هێ
مرۆڤێکی نەخۆشی وەکو تۆ وایە ،کە سڵێمانیت قووتداوەو هێشتا تێر نابیت.
بینەرێک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست