کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەشەكردنى هزر بنەمایەك بۆ كار

Tuesday, 27/07/2010, 12:00




هزر كار دەخوڵقینێت، كار پێشكەوتن دێنێتە كایەوە، پێشكەوتن كرانەوە دروست دەكات. كەوابوو هەڵەیە گەر بڵێین كار هزر دروست دەكات لێرەدا دەتوانین نموونەیەك زیندوو كەینەوە. یەكێك لە فەلسەفەكانى دیكارت باس بكەین، خودى دیكارت یەكەمین كەسە بیركردنەوەى مرۆڤى خستۆتە پێش هەموو زادەكانى ترەوە واتە قەدەر هەموو شتێك نییە، دەڵێ (من بیردەكەمەوە، واتە من هەم) ئەگەر بێتو سەرچاوەیەك لە مێژووى رابردوودا وەرگرین ئەوا بۆشاییەكى هەرە گەورە لە ژیریدا هەبوە. ئەگەر سەردەمانێ لەمەو پێش بیانووتایە مرۆڤ دەچێتە سەر مانگ، یاخود زەوى خڕە، جوڵانەوەى زەوى بە دەورى رۆژدا ئەمانە مایەى سەرسوڕمانى بەشێكى زۆر لە مرۆڤەكانى بوو. وەك بیركردنەوەیەكى مایەپووچ لە قەڵەمیان دەداو لە روانگەى خودا پەرستەكانیشەوە نەك مایەپووچ بوو بەڵكو كفرگەلیكى گەورەش بوون. لە كۆمەڵگاى ئێمەشدا بەتایبەتى رۆژهەڵاتى ناوین هەرە بەشى زۆرى تواناى هزر كردنیان سست و لاوازەو گرێدراو نیین بە خەیاڵ و بۆچوونەكانیانەوە. تا دەگاتە شیمانەكان و خوێندنەوەى ئەوتۆیان نییە بۆ بابەت و رووداو تایبەتمەندیەكان. ئەو كەسانەش كەوتوونەتە ژێر ركێفى هزرەوە و پابەندن بە رەوشتى ئەقڵەوە و هزر دەكەنە بنەما لە هەمان كاتیشدا هەڵسەنگاندن و شرۆڤەى خۆشیان بۆى هەیەو شیكردنەوەى جوانى بۆ دەكەن. رەنگە فەیلەسوفەكان ئەو قسانەى لە كاتى خۆیاندا كردوویانە راستەوخۆ هیچ بەهایەكى نەبووبێ لاى خەڵكەكەى، بە پێچەوانەشەوە بە جۆرە شێتییەك یاخود یاخى بوونێك تێڕوانینیان بۆى هەبووبێ و بەو پەڕى سەركێشییەوە نكۆڵیان لە بیروبۆچوونەكانیان كردبێ. بەڵام لە دواجاردا یاخود لە دواى مەرگ وەك بیرۆكەیەك بوونەتە داهێنان و سودى باشى لێ وەرگیراوە. كەوابوو هزر بە واتاى هەڵسەنگاندنى ئەقڵە بە هەمو جۆرەكانییەوە، لە هەمان كاتیشدا چەكێكى بە هێزە بۆ پێشكەوتن بۆ زاڵببون بەسەر هەر رەوشێكى نالەبارو قەیراناوى مەرجە هزر كردن رۆڵى خۆى هەبێت لە هەر تاكێكدا بۆ ئەوەى كە لایەنى دەسەڵاتدار هەست بكات تۆ گیل و گەمژە نییت بەو پەڕى وریاییەوە سەرنج لە رەفتارە چەوتەكانى دەدەیت.
گەلى ئێمەو كۆمەڵگاكەشمان تا ئەو رادەیە توشى ئەم بارودۆخە فێڵاویە بوونەتەوە لەلایەن هەڵپەرستانەوە دەسەڵاتێك بە زیرەكى و شێوەیەكى هونەرانە توانیبێتى گەلەكەى خۆى لە خشتە بەرێت و بەو پەڕى بێ شەرمییەوە ناپاكى لەگەڵدا بكات چ لە رووى گەندەلی و دزین و ئاودیوكردنى سامانە سروشتییەكانەوە تا دەگاتە كەرامەتى نەتەوەیى هێشتا بۆ بەرژەوەندى خۆیان راستییەكان لە هاوڵاتیان دەشارنەوە. لە هەمان كاتیشدا بێ دەنگ بوونى گەلیش لە خۆیدا فاكتەرێكە بۆ دروستكردنى دیكتاتۆریەت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە