کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی تاڵەبانی تارانی هەڵبژارد و ئامەدی پەراوێز كرد؟

Tuesday, 30/03/2010, 12:00


كاتێك كە ساڵانە نەك تەنها نەورۆز وەكو بۆنەیەكی نەتەوەیی دژ بە زوڵمو ستەم بەڵكو ئەوەی دەردەكەوێ وەك سەرەتای ساڵێكی نوێو جوانی سروشتو ڕازاندنەوەی خوان لە چوارچێوەی سەیرانێكدا دەمێنێتەوە، كە زۆر جار كە ئەوانەی خودی ئەو ڕەخنانە دەگرن ئەوا بە ئاماژەی ئەوان گوایە ڕقیان لە دەسەڵاتەو چاویان بەم ئەزموونەدا هەڵنایە، بەڵام ئەم سەردانەی تاڵەبانی بۆ تاران، لە كاتێكی وەهادا كە جەژن لە تاران پیرۆز دەكاو لەگەڵ هاوكارانی ئەحمەدی نەژادو دەستو پێوەندەكانی ئەو كەسانەی كە دەستیان سورە بە خوێنی ڕۆڵەكانی كورد ئەوەشمان لەیاد نەچێت لە ڕۆژی جەژنی نەورۆزدا كە تاڵەبانی سەردانی تاران دەكات سزای سێدارەكان بەسەر چوار لاوی كوردا بڕایەوە، بە هەر حاڵ ئەوەی لێرەدا مەبەستمە ئەوەیە باواز بێنین لە باشوری كوردستان با سەیرێكی باكوری كوردستان بكەین ئەگەر بە ڕاستی خاوەن كەرامەتی نەتەوەیین وێرانمان،، وێرانی كەسێكی ئاسایی بێت ئەوا ئەمڕۆ كورد لە باكوری كوردستان یادی بۆنەیەكی وا دەكەنەوە كە هەر دوو سەركردە تاڵەبانیو بارزانی بانگهێشت دەكەن، وتارێكی مێژوویی بدەن لە پێش چاوی دوو ملیۆنو ئامادەبوونی ئامەدا، بەڵام گەر ئامادە نەبوون ئەمە دێتە واتای چی؟ لە كاتێكی وەهادا تاڵەبانی چووە بۆ تاران سێ لاوی كورد لە سوریا كوژراو زیاتر لە پەنجا كەسیش بریندار بوون، كەواتە ئەوەی لێرەدایە دەبێت هەڵوێستی نەتەوەیی لە نێوان خودی تارانو ئامەدا، دۆستی دێرین نزیكترە لە هاو خوێنەكانی، كە ئەمڕۆ لە باكوری كوردستان هەوڵ دەدەن، خەبات كەن هەلی جەژنی نەورۆز دەقۆزنەوە بۆ ڕیفراندۆمو نالیزمانەی كوردان بە ڕای گشتی دەڵێن ئەوەتا ئێمە لەیەك گۆڕەپاندا كۆبووینەتەوە یەك وتاری سیاسیمان هەیە یەك بەرژەوەندی نەتەوەییمان هەیە ئەگەر دوێنێ هەڵەبجە بێ ئەوا ئەمڕۆش كەلبچە كردنی سیاسەتمەدارانی كورد دەبێ، بە بۆچوونی من هەڵبژاردنی تاڵەبانی هەمان ئەو دوو قافیەیە كە لە مێژووی كوردا خوێن بەرامبەر هاوخوێنی خۆی كردووە لە كۆتاییدا ئەوەشمان لە بیر نەچێت ڕووزەرد دەبینو لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستە نەتەوەیەی كە پشتگیرانەی لە خەڵكی باكوری كوردستان بۆ باشوری كوردستان دەستكەوتەكانی دەری دەبڕن هەق وابوو لە ڕۆژێكی وەها مێژوویدا تاڵەبانی و بارزانی لەوێدا ئامادەبوونایەو تاڵەبانیش نەچووایە بۆ تاران دەتوانم بڵێم چوونی تاڵەبانی لە ڕۆژێكی وەهادا قەدر نەگرتنی خەباتو خوێنو تێكۆشانی گەلی باكور بوو لە كوردستاندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە