کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر

Wednesday, 13/04/2011, 12:00



هەولێر پایتەختی تریفە ئەى شۆخترین بوكی ئاوات
دڵنیابە شەوى نوتەك لە نێو خۆیدا وونت ناكات
دەبینم هەناسە سوارى گەروت پڕژان و هاوارە
تۆ هۆلاكۆ بەزێنی مێژوت پیرۆز و ناودارە
هیچ تەم تومانێ ناتوانێ خەونی شیرینت داگیركا
ڕۆژى دادێ پرچی گزنگ ئاوێتە بێ لە خەندەتا
تا زیاتر بسووتێ رۆحت ئیلهام وەردەگری لە گریان
ڕاپەرینك دەگریتە خۆ بە تینتر لە جارى جاران
هەولێرەكەم دەسا ڕابە تاكەى تۆ بەم بێدەنگیەوە
وەرزی دیلی وە لاوەنێ بەرەو مەیدان بە رێكەوە
هەولێر سروودی خۆش ئاواز
نەواى شمشاڵ شاكارى ڕاز
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە