کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەلاوى بۆ دەچێت بۆ توركیا؟

Monday, 26/04/2010, 12:00


پێكهاتەى لیستەكەى عەلاوى بریتییە لە پێكهاتەى هێزى سوونە، شیعە، توركمان، لەوەش گرنگتر لەو هێزە سونە شۆڤێنیانەى كە لە جارى پێشودا بەشدارى پرۆسەى سیاسى ئێراق نەبوون و یەكێك بوون لەوانەى كە رەوشى ئێراقیان بەرەو دۆزەخ برد، ئێستاشى لەگەڵ دابێ بوونى هێزێكى واو هەڕەشەكردنى عەلاوى گەر نەبوونى بەسەرۆك وەزیر بە بۆچوونى من سەرچاوەى خۆى لەو هێزە شەڕەنگێزەوە دەگرێت.
ئەوەى لێرە بنەماى بابەتەكەمە رۆڵ! و پێگەى وڵاتى توركیا لە پرۆسەى سیاسى و هاوكێشە سیاسییەكەى ئێراقدا كە تیایدا دەوڵەتى توركیا وەك خاڵێكى بنەڕەتى جار جار بە دەست وەردانى سەربازى و هەڕەشە، جار جار بە كارى سیخوڕى و هێنانى كۆمپانیاو داگیركردنى سەرمایەى كوردستان و ئێراق، ئێستاش ئەوەى لەگەڵ دا بێت بوونى پەیوەندى بە دامەزراوەى ئێراق و پێكهێنانى حكومەتە.
لەبەر ئەوەى لیستى ئێراقییە، كۆمەڵێك حیزبى توركمانى، شیعە، سونە، هەندێك لە عەشیرەتە كوردە جاشەكانى نەینەوا، دەسوەردان لە ماددەى 140 و رەوشى نەینەواو سەركەوتنەكانى لیستى حەدباو ئەو دەنگە بەهێزەى لیستى ئێراقیە لە ناوچە دابڕاوەكان هێناى توركیاش ئەمە وەكو كارتێكى مامەڵەو بازرگانى دژ بە كورد بەكار دەهێنێت. ئەوەشمان لەبیر نەچێت چۆن ماوەیەك پێش ئێستا، تاڵەبانى لە كاتى نەورۆزدا نەورۆزى لاى كوردان پیرۆز نەكردو لەگەڵ برایانى بەناو كۆمارى ئیسلامى ئێران كردى بەهەمان شێوەش جەعفەرى و مالكى و پاشانیش چوونى بەرهەم ساڵەحی سەرۆكى حكومەتى لێكەوتەوە. ئەوەى لێرەدا دەردەكەوێت چەندە لایەنى نەتەوەیەكگرتووەكان دەستیان هەبێت لە داڕشتنەوەى حكومەتداو سەرپەرشتیكار ئەمریكا بێت ئەوەندەش سوریا بۆ لایەنى سوونە، ئێران بۆ لایەنى شیعە، توركیاش بۆ توركمان سونەكان خاڵێكى ئەساسییە. ئەوەى ماوەتەوە بگوترێت لێرەدا تەنیا بەتەنها بوونى كوردو دەسخەڕۆییەكەیەتى لەم گەمەیەدا لە ئایندەشدا پەراوێز دەخرێت، بە بڕواى من كێشەى سەرۆك كۆمارێتیش لەمەوە سەرچاوە دەگرێت. سەرەڕاى ئەوەى هێزە كوردییەكانیش یەك دەنگ و یەكهەڵوێست نین ئەویش لەبەرژەوەندى تەسكى حیزبایەتى خۆیان.
ئەوەى ماوەتەوە بگوترێت بە گشتى چونى عەلاوى بۆ توركیاو مەسەلەى سنوورو تیرۆر یەكێكە لەو بنەما گفتووگۆیانەى نێوان عەلاوى و سەرانى توركیا كە تەنها مامەڵە كردنە بە هێزو پێگەى كوردەو لاوازكردنى پێگەى كوردە چ لە هەرێمى كوردستان و ئێراق چ تایبەت بە باكورى كوردستان. لە ئایندەیەكى نزیكیشدا ئەم جۆرە مامەڵەیە رەنگدانەوەى دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە