کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەورۆز

Friday, 16/03/2012, 12:00




وانەورۆزە لەناخەوە كڵپەم سەندووە سەر لەنوێ‌
بەگەروی پڕ سرودەوە گیانی كوردانەم دەبزوێ‌
لەناو هەناوی باوەرم هێشتا زیندووە مێژووی تۆ
لەڕوخسارا ئاگر ئاسا لەدیمەنا تیشك وپشكۆ
من لەتیشكی تووە فێربووم ئەوینی ئاگرو تێكۆشان
هێشتا تینوم بۆ ئازادی شەیدام بۆ تان وپۆی ژیان
لەهەمان شوێنی دیرۆكتا هەمان ئاگرەكەی یارەتم
وەك ژیلەمۆ خامۆش نابم من بڵێسەی ئەم جارەتم
دیسان بەمەشخڵانەوە ڕەنگ وبۆی هێناوە نەورۆز
لەنێو ساماڵی خەباتا بڵندە دروشمی پێرۆز
نەورۆز دیرۆكی ڕابونە چرپە ودەنگی سەر هەڵدانە
بریسكەی بەرزی گڕی ئەو تیشكی گەشی مەشخەڵانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە