کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژووى نیشتمانەكەم

Tuesday, 27/07/2010, 12:00




مێژووى نیشتمانەكەم
كتێبێكە بەقەد ئاسمان
خەندەیەكە لە پێكى ژان
سەرتاپا بالاى سوورەو
هاوارەكانى ئاگرین
ئەو ساڵنامەى شۆرشەو
چرایەكە بۆ داگیرسان
بە چاوى پڕ ئەسرینەوە
دێڕ بە دێڕى گزنگى نوسییەوە
هەر بەدەم زایەڵەى ژانەوە
وشە بە وشەى هۆنییەوە
تا بیكاتە ملوانكەى گەردنى بەرزى
رەهێڵەى قەدەر
بە بالاى حەسرەتیا هەڵزناو
كەچى بێ شەكەت بوون
بۆ گولى ئازادى بە پەرۆشەوە دەنوشتایەوە
ساتەكانى ئەم مێژووە
هێجگار ئازار هەڵگرتووە
پر لە تراژیدیاى ناوەختى ژەنرالەكانەو
شیوەنى گەرمى دایكە سك سوتاوەكان
هەرچەندە بێ ئومێدى
بەربۆتە خەونى سەوزى
لە دارستانێكى پر شنە دەچێت
لە بەهاردا لەبەر باران سەرو پرچى تەڕبووبێ
ئاى ناخى تۆ چەن پڕە
لە ئازارەكانى لۆزان
لە كەڤرو چیاى شەهید
زەویەكان
لە چل و چێوى ئێسقانە بێ شوناسنامەكان
دەڤەرێكى گەلێك كپ و خامۆشە
ساراى سینەى یەك پارچە پڕ گۆرى بە كۆمەڵەو
هەڵوەرینى تەمەن
بڕیارى وەرزێكى شومە بۆ خەزان
لە مێژە ئەم مێژووە
بە كۆڵ بۆ ئازادى دەگرى
بۆ ئەبەد دیلى ساتەوەختەكانى شەوە زەنگ نابێ
هێشتا بەو گیان بە خشینەوە
لێوان لێو ئەشقى لێ دەتكێ
مێژوویەكە
باڵا ى بەرزو كەڵەگەت
هیچ شاكارێ لە جیهاندا نایگاتێ
خەمى سپى خستە سەر هەر پەڕەیەك
مێژوو نوسەكەى سەرسام كرد
پێنوس لە بەزمى گریەو قاقادا
دێڕى نەوتراوى دەسكەنە دەكرد
مێژویەكە پڕ ئەندێشە
بیرەوەریەكى جوانە بۆ وڵاتى شەهیدستان
دەریایەك خوێن و ئەو هەموو قوربانییە
كتێبێكى بۆ گەردوون خوڵقان
بەرلەوەى پەیكەرە سپییەكان شێوەكاران دایتاشن
ئافاتى باو باهۆزى
كردە
ئارامترین رۆژى خۆرەتاو باران
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە